حەلیمە کچێک لە عیسا خانی ماکۆ

  • ۲ سال قبل

ساڵی ۱۳۸۵ بە پێی سەرژماریەکان گوندی عیسا خان ماکۆ ۲۱۷ کەس و ۳۲ ماڵبات بوون.

خەڵکی ئەمگوندە لە خێڵە گەڕۆکی بەلخکانلوون. لە جۆگرافیایەکی جوان و سەوز کە باخی مێوە و داری پڕ سەمەری گوێز، سێو و گێلاسیە دەژین.

لە ڕاپۆەتە فەرمییەکان کە هی سەرژماری ساڵانەیە لە ساڵی ۱۳۹۵ حەشیمەتی ئەم گوندە بۆتە ۱۶۹ کەس.

یەکێک لە خەڵکی گوند هۆکاری سەرەکی ئەم دابەزینەی حەشیمەت دەگەڕێنێتەوە بۆ کۆچکردنی خەڵک بۆ شار بەڵام لەنێو قسەکانیدا باسی دیاردەیەکی ناشیرینیشی کرد.

ئەو بۆ نموون باسی ماڵباتی محەمەد ئەفنداکی کرد.

حەلیمە ئەفەنداک کچی محەمەد ئەفەنداک خەڵکی عیسا خان کە ۱۵ ساڵی بوو لەکاتێکدا کە تیمەکانی پەکەکە لە سنوور بوون لەگەڵ خۆیان دەیبەن. ۱۶ نساڵ دواتر واتە لەم ڕۆژانەدا هەواڵ گەیشتووە کە لەکاتی پێکدادان لەگەڵ سوپای تورکیا کوژراوە.

ئەوەی کە منداڵێکی ۱۵ ساڵان بۆ دەبێت لەماڵباتەکەی داببڕدرێت و دوای ۱۶ ساڵ لەناکاو هەواڵی کوژرانی بڵاو بکرێتەوە، ئەویش لە شەڕێک دا کە هیچ پەیوەندیەکی بە ئێرانەوە نییە ئەمە بۆ خۆی گەورەترین پرسیارە کە ماڵباتەکان ئازاری لێدەبینن.

زۆربەی ئەندامانی ماڵباتی ئەفەنداک تووشی نەخۆشی ودواکەوتووی جەستەیی بوون کە وادیارە ژنێتیکی و میراتی بێت.

خۆشکێک و برایەکی حەلیمە ئەم نەخۆشیانە هەیە، بەڵام حەلیمە کچێکی تەندروت بوو کە پەکەکە هەر ئەوی ڕاو کرد.

لەم جۆرە ڕووداوانە لەناوچە سنووریەکانی باکووری ڕۆژئاوای ئێران واتە سەلمان، ماکۆ، چاڵدۆران و دەورووبەری کە هاوسنوورن لەگەڵ تورکیا و شوێنی پێکدادانی ملیشیاکانی پەکەکەیە لەگەڵ تورکیا، زۆر جار ڕووی داوە و ئێلیاس حەکیمی نموونەیەکی دیکەیە لەم تاوانانە کە پەکەکە بە بێ بەزەیی زۆرەوە ئەنجامی داوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب