بەگوێرەی راپۆرتی ئەنجوومەنی بێتاوان، ئەشکەوتێکی کە دوو رێگای سەرەکی چوونە ژوورەوەی هەبوو و هی پەکەکە بوو لە ناوچەی ئاواشینی باکووری ئێراق، خاپوور کرا.
وەزارەتی بەرگری نەتەوەیی تورکیا رایگەیان: درێژە بە خاپوورکردنی هێلانی تێرۆریستەکان دەدەین
لەبەیانییەی وەزارەتی بەرگری نەتەوەیی تورکیادا هاتووە: لەئەنجامی ئۆپراسیۆنی پشکنینی کۆماندۆەکان لەناوچەی ئاواشین لەباکووری ئێڕاق ئەشکەوتێک کە دوور رێگای چوونە ژوورەوەی هەبوو و هی پەکەکە بوو بینرایەوە و لەناو بردرا.
لەلایەکی دیکەوە پارێزگاری حەکاری رایگەیاند: دوو تێرۆریستی ئەندامی رێکخراوی پەکەکە لەئەنجامی ئۆپراسئۆنی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لەبەرواری ۱۹ی سێپتەمبەر لەحکار کوژران، ئەمانە بکەری هێرشە تێرۆریستییەکەی ساڵانی ۲۰۱۶ و ۲۰۱۷ بوون کە لەئەنجامیدا ۴ سەربازی تورکیا شەهید بوون.