گۆرانی بێژی کورد: ژاندارمە هۆشدار دەدات گۆرانی کوردی نەخوێنم ئەگیان…

  • ۴ سال قبل

جاسم باشبوغا گۆرانی بێژی کورد، لەناوچەی تەتوانی سەر بە بتلیس لەتورکیا چەند کاژێر پێش بە جاسمی راگەیاندرا کە بەرپرسانی ژاندارمە بانگهێشتیان کردووە و بەفەرمی هۆشداریان پێ داوە کە مافی ئەوەی نییە بە کوردی گۆرانی بچڕێ. ئەم گۆرانی بێژە دەڵێت: منیان لەژاندارمە بردە ژوورێک کە تێدا نووسرابوو میت و دواتە بەرپرسەکە لەوانی دیکە داوای کرد بڕۆنە دەرەوە. زۆر راشکاوانە پێی وتم تو لە هەموو شوێنێک تەنانەت لە ئاهەنگەکاندا لەگوندەکان نابێت بە کوردی گۆرانی بڵێتەوە. هۆشداریت پێ دەدەین بۆ دواین جار. ئەگەر دووبارە بە کوردی گۆرانی بڵێتەوە کێشەت بۆ دروست دەبێت.

لەتورکیا بەگوێرەی یاسای دژە مرۆیی قسەکردن بە زمانی کورد تاوانە. سەرەڕای پەیوەندی گەرمی نێوان تورکیا و ئەرووپا و بەڵێنی دانی ئەم وڵاتە بۆ پێکهێنانی مافی هاوڵاتی بۆ ئەندامبوون لە یەکێتی ئەورووپا، وڵاتانی رۆژئاوایی لەهەنگاوێکدا پڕ لە دووڕوویی ئەم کردەوە زەق و بەرچاوەی مافی کوردان لەلایەن تورکیاوە پشت گوێ دەخەن.

خواننده کرد: ژاندارمری هشدار داد ترانه کردی نخوانم و گرنه…

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب