گفتگۆی پەیەدە و ئەنەکەسە درێژەی هەیە

  • ۴ سال قبل

بە قسەی خەلیل ئاڵدار ئەندامی پەیەدە، گفتگۆەکانی نێوان پەیەدە و ئەنەکەسە دوای سەردانی هەفتەی رابردووی جیمز جیفری باڵوێزی ئەمریکا بۆ باکووری رۆژهەڵاتی سوریا گەیشتووتە ئاستێکی نوێ.

ناوبراو لە بەیانییەیەکی میدیایی زانیاری لەبارەی رێککەوتنەکان لەنێوان هەردوو لا بڵاو کردووتەوە.

شاندی سیاسی نوێ دادەمەزرێت کە 40 کورسی دەبێت. 16 کورسی بۆ پارتەکانی سەر بە پەیەدە، 16 کورسی بۆ پارتەکانی سەر بە ئەنەکەسە و 4 کورسی بۆ تاکە سەربەخۆەکان بە دەر لە پارتەکان.

خەلیل ئاڵدار وتی کە ئەنەکەسە ئامادە نییە لەسەر سندوقی دەنگەکان رێککەوتن بکات، بەڵام پێ خۆشە بە پێشنیازی پەیەدە بۆ دەستنیشان کردنی بەرواری هەڵبژاردنەکان لەساڵی ئایندەدا سازش بکات. تا ئەو کاتە پەیەدە هەندێک لە کورسییەکانی خۆی دەداتە ئەنەکەسە.

هەرچەند پارتە رەقیبەکان لەبارەی دامەزراندنی دەزگایەکی سیاسی کە ئەندامانی هەردوو لا تێدا بەشدار بن رێککەوتوون، خەلیل دانی  پێدا نا کە هێشتا ناکۆکی زۆر لەنێوان هەردوو پارتییەکە هەیە.

ناکۆکی توند لەبارەی سیستمی سەرۆکایەتی هاوبەشی پەیەدە لەبارەی نوێنەرانی ژنەوە گەرەنتییەکی نییە، ئەنەکەسە زۆرتر لەنوێنەری هەردوو رەگەز، بە دوای هەڵبژاردنی تواناییە. خاڵی دیکە کە هەردوو لا ناکۆکەن لەسەری روانگەی برایەتی نەتەوەکانە کەپەیەدە باسی دەکات نە کوردی نەتەوەپەرەستانە. ئەنەکەسە نایەوێت حەشیمەتی عەرەب تێدا هەبێت و بەدوای فدرالیزمە بەڵام ئامانجی دەوڵەتێکی جیاوازی کوردیە.

دژوارترین خاڵ بواری سەربازی دەبێت. بەتایبەت دوای ئەوەی کە هێزەکانی پێشمەرگە لەسەر سنووری باکووری رۆژهەڵاتی سوریا کۆ بوونەوە بۆیە پەیەدە دوودڵە کە رێگا بدات پێشمەرگەی رۆژ کە سەر بە ئەنەکەسەن بگەڕێنەوە سوریا. هێزەکانی پێشمەرگە بە باشی پەروەردەیان بینوە و پڕچەک کراون و بەمجۆرە وەک هەڕەشە بۆ ملیشیاکانی پەیەدە هەژمار دەکرێن. شیمانە دەکرێت ئەنەکەسە بتوانێت سەرۆکایەتی پەیەدە لەناو ببات.

بۆیە باس و دانوستاندنەکان لەبارەی رێبازی بەڕێوەبردن، قەوارەی سەربازی و سیاسی درێژەی هەیە.

گفتگوهای پ.ی.د. و انجمن میهنی کردهای سوریه ادامه دارد

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب