کایل ئۆرتۆن: سیا لەسەر کوشتنی نێو خۆی پەکەکە راپۆرت دەدات

  • ۳ سال قبل

کایل ئۆرتۆن نووسەری ئینگلیزی کە لەبارەی پەکەکەوە بابەتی زۆری نووسیوەو پرتووکێکیشی بڵاو کراوەتەوە لەتویترەکەیدا ئاماژەی بە لەسێدارەدان و کوشتنی رەخنەگران و دژبەرانی عەبدۆڵا ئۆجالان کردووە کە بە فەرمانی ئۆجالان کوژراون و لەمبارەوە ئاماژەی بە راپۆرتێکی سیا کردووە کە دەنووسێت:

پەکەکە بەردەوام دژبەر و رەخنەگرەکانی وەک خائین و سیخور و پیلانگێڕ و دوژمنی گەلی کورد ناوزەد دەکات و بە مافی خۆی دەزانێت کە بە ناوی گەلی کوردەوە ئەم رەخنەگرانە بسڕێتەوە. ئەم گرووپە چەندین رەخنەگر کوژراون. چەتین گۆنگۆر، ئەندامی پێشووی کۆمیتە ناوەندی پەکەکە هەندێک بەڵگەی بڵاو کردەوە کە کوژرانی کەسانی ناڕازی لەنێو رێکخراو و سەرۆکی دەسەڵاتخواز و توندڕەوەی عەبدۆڵا ئۆجالان، سەرکردەی ئەم پارتەیان پیشان دەدات کە رەخنەیان گرتبوو. دواتر بە دوژمنی لەگەڵ سەرکردەی پارتی تاوانبار دەکرێت و دواتر لەساڵی 1985 خودی پەکەکە کوشتی.

ئەم راپۆرتەی سیا هی نیوەی دووەمی دەیەی هەشتادە کە پەکەکە نوێ چالاکی چەکداری دەستپێکردبوو و ئۆجالانیش بەگوێرەی مانیفستی پارتەکە سەرۆک بوو و دەبوا هەرچوار ساڵ جارێک بەهەڵبژاردن کەسێکی نوێ وەک سکێرتێر هەڵبژێردرێت بەڵام ئۆجالان کەشی ترسی خوڵقاند و دواتر بە گوڕینی ناوی سکێرتێر بۆ سەرۆکایەتی خۆی بۆ هەمیشە بوو مایەوە و ئێستاش تەنانەت لەگرتووخانەش سەرۆکایەتە پەکەکە بەکردار لەدەستی دایە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب