پێشلکاری ئیدعای رێز لەمزگەوت و موسڵمانان لەلایەن لایەنگرانی گرووپی تێرۆریستی پەکەکە/پەژاک لەئەڵمانیا

  • ۳ سال قبل

سەرەڕای ئەەوی کە ئەم گرووپە باسی رێزگرتن لە بڕوای موسڵمانان و مزگەوت دەکات بەڵام لەرابردوودا بەڵگەی زۆر دەرکەوتوون کە درۆبوونی ئەمە دەسەلمێنێت. لەوانە، قەدەخەی هاوسەرگیری لەنێو ئەم گرووپەدا، ئاستی بەرزی دەستدرێژی بۆ سەر ئەندامە ژنەکان، هاندان بۆ خۆسووتاندن و خۆتەقاندنەوە و ….؛ بەڵام ئەم دوایانە لایەنگرانی گرووپی تێرۆریستی پەکەکە لەسەر دیواری مزگەوتی یونس ئمرە و ناوەندی کلتووری موحسێن یازیچی ئۆغڵوو لەشاری کاسڵی ئەڵمانیا سەر بە ئاڵپرن ئۆجاقلارێ پەیامی هەڕەشە ئامێزیان نووسی. پەیامی هەڕەشەی کوشتن کە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە بە بۆیەی سور لەسەر مزگەوت و ناوەندەکەوە نووسرابوو. لەلایەن خەڵکی ئەم مزگەوتەوە راپۆرت درایە پۆلیس. ئەکاوتنی ناوەندی موحسێن یازیچی ئۆغڵووش بە وەشانی پەیامێک رایگەیاند: ئەم هێرشە پیسە بۆ سەر مزگەوت و ناوەندەکەمان سەرکۆنە دەکەین. داوا لە بەرپرسان دەکەین تا بکەران لەزۆترین کاتدا دەستگیر بکات. ئەم جۆرە هێرشە پیسانە ناتوانن یەکێتی نەتەوەی دەرەوەی وڵات زیان بگەینێت. پۆلیس ئەڵمانیش لەشوێنی رووداوەکە سەرقاڵی لێکدانەوە و لێپرسیەنەوەیە.

نقض ادعای احترام به مسجد و مسلمانان توسط هواداران گروه تروریستی پ.ک.ک/ پژاک در آلمان

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب