محەمەد بولوعالی: هەڵاتنی ئەندامانی پەکەکە گەیشتۆتە قۆناخی رۆژانە

  • ۳ سال قبل

محەمەد بولوعالی شرۆڤەکاری سیاسی کوردی ئێڕاق دەڵێت: خەڵک بەتایبەت کوردانی تورکیا ماندوو بوون لەدەستی پەکەکە. ئەم گرووپە تەنیا پشتی بە شەڕی چەکداری گەرمە. لەرابردوودا، هەواڵی گرێداوی هەڵاتنی ئەندامانی پەکەکە لەقەندیل بە مەودای کاتی دەبیسترا بەڵام ئێستا رۆژانە ئەندامانی ئەم گرووپە هەڵدێن و هەرڕۆژ هەواڵی هەڵاتنیان لەپەکەکە دەبیستین.

ئەم شرۆڤەکارە سیاسییە کە خەڵکی کەرکووکە لەدرێژەدا رەخنەی لە کردەوە توند و چەکداریەکانی پەکەکە گرت کە کاردانەوەی خراپ و کاولکارانەی بۆ خەڵک بەتایبەت کوردان هەیە و وتی: ئەمە گرنگە. ئەم بابەتە سادە نییە. گەر دەبینین خەڵک لە پەکەکە هەڵدێن هۆکارەکەی ئەمەیە کە لەنێزیکەوە ناوەڕۆکی پەکەکەیان ناسیوە.

بولوعالی لەبەشێک لەقسەکانیدا باسی سیاسەتی بانێک و دوو هەوای ئەمریکای لەبەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تێرۆریزم بەتایبەت لەدژی پەکەکە لەناوچەکە کرد و وتی سەرەڕای ئەوەی کە پەکەکە لەلیستی تێڕۆری ئەمریکادایە بەڵام لەسوریا دەبینین کە چۆن یارمەتی ئەم وڵاتە دەگاتە باڵی پەکەکە.

محمد بولوعالی: فرار اعضای پ.ک.ک. به مرحله روزانه رسیده است

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب