كاتێک ستراتژی هەڵوەشایەو، شەڕی تێڕۆریستی پەکەکە لەشارەکان

  • ۳ سال قبل

ئەمە نێوی پرتووکێکە کە موراد یەشیلتاش و نەجدەت ئۆزچەلیک لەناوەندی ستا نووسیویانە. ئەم پرتووکە 5 بەشە. نووسەرەکان لەپێشەکی ئەم پرتووکەدا نێوی پەکەکە لەنێو گرووپە تێڕۆریستییەکان وەک داعش داناوە و وەک هەڕشەی رژد بۆ سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە دەناسێنێت. نووسەران لەم پێشەکییەدا دەڵێن: پەکەکە لەناوەڕۆکی خۆیدا سیاسەتی پەرەپێدانی توندوتیژی گرتۆتە پێش بەڵام لەسوریا و بە ئارمانجی هەڵخەڵەتاندنی بەرانبەر، خۆی وەک لایەنگری ئاشتی دەناسێنێت. هەروەها دەنووسن: بێگۆمان کەشی ئاژاوە و پێکدادان لەرۆژهەڵاتی ناوینش رێگای بۆ بەربڵاوبوونی پەکەکە رەخساندووە. ئەم پرتووکە بە وردی باسی شکست و بێ ئاکامی پەکەکە لە شەڕی شاردا باس کردووە. ئەم گرووپە سەرەڕای ژێرخانی خۆی بۆ شەڕی شار بەتایبەت دوای بەهاری عەرەبی نەیتوانی سەرکەوتوو بێت. لەم پرتووکەدا لەبارەی شێوازە تەکنیکییەکان و ئایدیۆلۆژیکییەکانی پەکەکە لە نێو شار دواوە.

«وقتی استراتژی فروپاشید؛ جنگ تروریستی پ.ک.ک. در شهرها»

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب