عەلی عۆنی: پەکەکە کارگێڕی بەرنامەکانی تورکیایە

  • ۳ سال قبل

ئەندامێکی سەرۆکایەتی حزبی دێمۆکراتی کوردستان (پارتی) دەڵێت: پەکەکە دەوری خراپ یاری دەکات و کارگێڕی بەرنامەکانی وڵاتانی دیکەیە. پەکەکە ئەسپی تروایە. ئەو وتی دەورێکی نوێی دراوەتە پەکەکە تا کوردەکان بەرداتە یەکتر و هەرێمی کوردستان بخاتە نێو شەڕێکەوە.

عەلی عۆنی ئاماژەی بە لێدوانەکی جەمیل بایک کردو وتی ئەم لێدوانەی بایک هیچ بایەخێکی نییە. چوونکە ئەو هەوڵ دەدات بە قسەی بریقەدار خۆی رەوا پیشان بدات بەڵام لەکرداردا پێچەوانەی قسەکانیە. ئامرازی دەوستی وڵاتانەی دیکەی تا کوردەکان بکاتە دوژمنی یەکتر. ئەو وتی: ئێمە هێرشمان بۆ سەر کەس نەکردووە؛ بەڵام ئەوانەی کە کوژراون پێشمەرگەن. زۆر جار پەکەکە خاڵی پشکنینی داناوە لەناوچە جیاوازەکانی هەرێم و داگیری کردووە. پێیانمان وتووە کە لێگەڕێن ئەم ناوچە لەدەستی پێشمەرگەدا بێت بەڵام بە جێگای ئەوەی بیدەن بەدەستی پێشمەرگەوە داویانە بە تورکیا و دووبارە دەسەڵاتی هەرێم تاوانبار دەکەن. پەکەکە بۆتە ئەسپی تروا یا سوپای تورکیا راکێشێتە نێو هەرێمی کوردستانەوە.

عەلی عۆنی ئاماژەشی بە شکستەکانی پەکەکە دا و وتی: ئەم گرووپە لەکوردستانی تورکیا شکستی خواردووە بەڵام ئەوەش دەخاتە ئەستۆی ئێمە. پێشتر پەکەکە دەیتوانی لەخۆپیشاندانەکان لەئامەد ملیۆنێک کەس کۆ بکاتەوە بەڵام ئەوڕۆکە تەنانەت ناتوانێت هەزار کەسیش رێکبخات. پەکەکە زیانی گەیاندووە هەموو ناوچە کوردنشینەکان. عەلی عۆنی وتی: هەڵبەت ناتوانرێت بەس رەخنە لەپەکەکە بگیردرێت. چوونکە دەوری تێکدەرانەی بۆ دەستنیشان کراوە و جۆرێک هەڵسووکەوت دەکات کە بەڕواڵەت هەرێمی کوردستانێک بوونی نییە. لەبەرەی دوژمنانی کوردایە و بەشێک لەباڵی سلێمانیەش لەم رێڕەوەدان. پێیانمان وتووە گەر ئەم بابەتە چارەسەر نەکەن بەدڵنیایەوە پەکەکە لەناوخۆی شاری سلێمانیش خاڵی پشکنین دادەنیت. پەکەکە ئێستا ئارمانج و بەرنامەی وڵاتانی دیکە بەڕێوەدەبات و ئەمە شتێکی زۆر جێگای نیگەرانییە. [1]

[۱].https://www.basnews.com/kr/babat/669209

 

علی عونی: پ.ک.ک مجری برنامه‌های ترکیه است

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب