عوسمان ئۆجه‌لان رایگه‌یاند، سیاسه‌تی “په‌که‌که” خزمه‌ت به دۆزی کورد ناکات و پێویسته کورد به تێکڕا سیاسه‌تی په‌که‌که ره‌تبکەنەوە و دژی بوەستنەوە.
عوسمان ئۆجه‌لان، برای عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان و لەدامەزرێنەرانی گرووپی تێرۆریستی پەکەکە له باره‌ی سیاسه‌تی په‌که‌که‌وه گوتی: سیاسه‌تی په‌که‌که له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کورد نییه. پێویسته ئه‌و سیاسه‌ته‌ی په‌که‌که بوه‌ستێنرێت. په‌که‌که ره‌وشی هه‌رێمی کوردستان له‌به‌رچاو ناگرێت. ئه‌و سیاسه‌ته‌ی گرتوویه‌تییه به‌ر، خه‌ڵکی کوردستان لێی زیانمه‌ند بووه و ئه‌وانه‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه ده‌به‌ن له په‌که‌که کوردترن”.
عوسمان ئۆجه‌لان گوتیشی: “په‌که‌که له سه‌رتاسه‌ری سنوور، سه‌دان گوندی به خه‌ڵک چۆڵکردووه. رێگره له‌وه‌ی خه‌ڵک بگه‌ڕێته‌وه گونده‌کان. بۆیه ده‌توانم بڵێم ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئێستا په‌که‌که هه‌یه‌تی زیانی زۆری به کورد گه‌یاندووه”.
عوسمان ئۆجه‌لان، لەدرێژەدا وتی: په‌که‌که ده‌یه‌وێت سزای هه‌موو کورد بدات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی ئه‌ویان قبووڵ نه‌کردووه. پێویسته په‌که‌که واز له‌و سیاسه‌ته‌ی بهێنێت کە به‌رده‌وام زیانی لێده‌که‌وێته‌وه. پێویسته کورد ده‌نگی خۆی به‌رز بکاته‌وه و ئه‌و سیاسه‌ته‌ی په‌که‌که ره‌ت بکاته‌وه.
باسی له‌وه‌شکرد، په‌که‌که له کوردستانی تورکیاش زیانی زۆری له کورد داوه. ده‌بێت کورد ئه‌و سیاسەتەی په‌که‌که قبووڵ نه‌که‌ن و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕن و رێگر بن له‌وه‌ی په‌که‌که زیاتر زیان له کورد بدات.
هه‌روه‌ها گوتی: سیاسه‌تی په‌که‌که سیاسه‌تێکی نابه‌رپرسیارانه‌یه. هیچ به‌رپرسیارێتییه‌ک ناگرنه ئه‌ستۆی خۆیان و بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی کێشه‌یه‌کی گه‌وره دروست بکه‌ن. کێشه ئه‌وه‌یه په‌که‌که به‌رپرسیارێتی له کرده‌وه‌کانی خۆی ناگرێته ئه‌ستۆ. دان به‌وه‌دا نانێت، که هه‌ڵه‌ی کردووه.