سەلاحەدین دەمیرتاش: هەرگیز ئەندامی پەکەکە نەبووم

  • ۳ سال قبل

سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دێمۆکراتیکی گەلان (هەدەپە کە تاوانبارە بەوەی کە پەیوەندی لەگەل پەکەکە هەیە) راشکاوانە رایگەیاند کە ئەندامی پەکەکە نییە. ئەو لەگرتووخانە وڵامی پرسیاری جۆراوجۆری 45 کەسایەتی دایەوە لەبارەی زمانی کوردیش وتی: گەر دەگوترێت تورکیا نیشتمانی کوردانیشە پێویستە کێشەکان لەسەر زمانی کوردی لابدرێن. شایانی باسە زمانی کوردی هێستاش لەتورکیا بەربەستی زۆری لەسەرە.

ئەم چالاکە سیاسیەی کود لەبارەی ئەوەی کە دەگوترێت ئەندامی پەکەکەیە وڵامی دایەوە و تی: ئەمە راست نییە. گەر ئەندامی پەکەکە بام لەدادگا دەمگووت. من بەس ئەندامی هەدەپەم. ئەم قسانەی دەمیرتاش لەکاتێکدایە کە هەدەپە تائێستا بە فەرمی کردەوەکانی پەکەکە وەک شەڕی خەندەقی ئیدانە نەکردووە و زۆر جار سەرکردەکانی ئەم پارتە سیاسییە لەقەندیل و لەتەنیشت بەرپرسانی باڵای پەکەکە بینراون. هەڵبەت لێدوانەکانی دەمیرتاش روویەکی دیکەیان هەیە و ئەوەش کەم بوونەوەی لایەنگرانی پەکەکە لەقەندیل و سوریایە ئێستا لایەنگرانی سیاسی ئەم گرووپە لەتورکیاش ئەندام و لایەنگری خۆیان لەم گرووپە چەکدارە رەت دەکەنەوە.

صلاح‌الدین دمیرتاش: هرگز عضو پ.ک.ک نبوده‌ام

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب