رێکۆردی نوێی پەکەکە لەبێ شەرمیدا؛ راگەیاندنی هەواڵی مردنی ئەندامانی ئێرانی دوای 21 مانگ

  • ۳ سال قبل

پەکەکە پسپۆڕی کومەڵکوژی کوردانە. زۆرترین قوربانیانی ئەم گرووپە کوردن. لەتورکیا، سوریا، ئێراق و ئێران؛ لەهەرکوێ پەکەکە هەبێت کورد زیانی بەردەکەوێت و دەکوژرێت و لەئەنجامدا جگە لەوێرانی و قوڕبەسەری و ئاوارەیی هیچی بۆ نامێنێتەوە. دەستکەوتەکانی پەکەکە چین؟ نە کوردستانی سەربەخۆی پێکهێنا و نە کوردانی تورکیای گەیاند بە مافی خۆیان و نە دروشمە پوچەڵەکانی دیکەی پێکهاتن…

ئەم گرووپە کە پێشتر هەواڵی مردنی ئەندامانی ئێڕانی خۆی درەنگ و دوای چەند مانگ رادەگەیاند، ئێستا رێکۆردێکی نوێ تۆمار کردووە و سنووری بێ شەرمی تێپەڕاندووە. پەیامنێری فورات، دوای 21 مانگ هەواڵی مردنی ئەندامانی ئێرانی پەکەکەی پشتڕاست کردوە تا پیشان بدات بۆ ئەم گرووپە، ماڵبات، گیانی مرۆڤەکان و تەنانەت لاشەی ئەندامانی بایەخی نییە. درەنگ راگەیاندنی لەمەڕ ئەندامانی پەکەکە بەتایبەت لەبارەی ئەوەی کە ئایا زیندوون یا نا دەتوانێت بەڵگە بێت بۆ ون بوونی زۆرەملێ. بابەتێک کە لەساڵی 2006 تا ئێستا وەک تاوانی نێودەوڵەتی ناسراوە و جەختی دەزگاکانی مافی مرۆڤ و ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی لەسەرە؛ وەها کە گرنگی ئەم بابەتە لە بەڵگە جۆراجۆرەکان لەوانە کنوانسیۆنی نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤ تەنانەت لەمەرجێک دا کە تاوان لەدژی مرۆڤایەتی هەماژر کراوە. هەڵبەت لەگرووپی تێرۆریستی، بە پێشینەی باجگرتن، منداڵ رفاندن، دەستدرێژی سەرکردەکان بۆ سەر ئەندامان، تێرۆری مامۆستایان و … شتێکی دیکە چاوەڕوان ناکرێت….

وێنا بکەن یەکێک لە ئەندامانی ماڵباتی ئێوە بە هەر چەشنێک بووبێتە ئەندامی گرووپێکی چەکدار وەک پەکەکە و بەردەوام هەواڵی پێکدادانی ئەم گرووپە لەراگەیاندنەکاندا بڵاو بکرێتەوە، بەڵام ئێوە نەتوانن زانیاری لەچارەنووسی ئەندامی ماڵباتی خۆت وەربگری، ئەمە لەکاتێکدایە کە لەئێستادا لەکوێ ژیان بەسەر دەبەن؟ دۆخی تەندروستیان چۆنە؟ ئایا ئەو کەسە زیندووە یا کوژراوە؟ ئەمە ئەو پرسیارانەن  کە بەردەوام ماڵباتەکان لە پەکەکەی دەپرسن و ئەمە ئازاریان دەدات. ئەم پرسە و ئەم نیگەرانیە هەمیشەییە چەندین ساڵە کەئەندامانی ماڵباتی نورەدین مستەفایی بە نازناوی رێکخستنی دەلیل باهۆز ئازار دەدات.

ئاژانسی فورات – دەزگای راگەیاندنی تێرۆریستەکانی پەکەکە – لەڕیگای وەشانی بەیانییەیەکەوە لەرۆژی شەمە 13ی مارسی 2021 نێوی 5 ئەندامی خۆی کە لەساڵی ٢٠١٨ (رۆژی 9ی ژووئیەی 2018 واتە 19ی جۆزەردانی 1397) لەناوچەی شەمزینان کوژراون بڵاو کردەوە. بە پێی چاوەڕوانی و لەسەر بنەمای کارنامەی رەشی پەکەکە یەکێکیان ئێرانیە. هەرکات پەکەکە هەواڵی مردنی ئەندامانی درەنگ رادەگەینێت، دەبێت چاوەڕوانی نێوی کوردێکی ئێرانی بین. نورەدین مستەفایی بە نازناوی دەلیل باهۆز گەنجێکی ماکۆ بوو کە لەوانەی لەتەمەنی منداڵیدا رفێندرابێت و یا هەڵخەڵەتابێت. ئەوانی دیەکە کە لەو ناوچە کە دەگووترێت کوژراون چەندێکیان کچی گەنجن.

بەوێنەکاندا جوان دیارە کە پەکەکە لەتەمەنی منداڵی رفاندووین. ئێستا دەبێت لەئاژانسی فورات پرسیار بکریت: ئەمە بوو ئەوە ئازادیەی دەتگووت بۆ ژنان؟ ئەمە بوو رزگارکردنی کچان؟ ئاژانسی فورات کە جارجار بۆ درێژەی درۆەکانی و خۆ ستەم لێکراوی رواڵەتی، کەڵکی خراپ لە زەینەب جەلالیان وەردەگرێت دەبێت وڵام بداتەوە گەر زەینەب جەلالیان لەگرتووخانە نەبا، چارەنووسی باشتر لە مردن لەشاخ و ون بوونی لاشەکە چاوەڕوانکراوەکەی بوو؟ سالانێکە پەکەکە خۆ دوور دەگرێت لەراگەیاندنی زانیاری گرێدراوی کوژراوەکان و یا درەنگ رایاندەگەینێت و بەمجۆرە دەبێتە هۆی ئازار و نیگەرانی ماڵباتەکان. ئەو ماڵباتانە کە ئاگاداری چارەنووسی منداڵەکانیان نین و ماوەیەکە لەسەرلێشێواویدا دەژین.

بەڵگەی زۆر لەمبارەوە لەبەردەستدایە. راگەیاندنی کوژرانی هەشت کەسی سەر بە پەکەکە لە ئۆپراسیۆنێکدا لەشاری هۆل و بەنداوی تشرینی سوریا لەساڵانی 2015 و 2016  کە پێنجیان دوای کوژران لەئاڤرێلی 2020 راگەیەندران. ئەمە بەس نموونەیەکە لەهەڵسووکەوتی. ئامانج شەعبانی باتووش، مەسعوود سەید ئەحمەدی، جافر پوورەنگ و … لەو گەنجە کوردانە بوون کە یا لەمنداڵیدا ئەم گرووپە رفاندووین و یا لەڕێگایەکی دیکەوە تەڤلی کراون.

ئاژانسی فورات کە بەس دەوری پرۆپاگەندە و راگەیاندنی کوژراوەکانی پەکەکە دەگێڕێت، نەیگووتووە کە بۆ هیزێکی ئێرانی ئەم گرووپە لەجۆزەردانی 1397 کوژراوە بەڵام دوای 20 مانگ هەواڵی کوژرانی راگەیندراوە؟ بۆ پەکەکە هەواڵی مردنی هێزەکانی خۆی بەتایبەت ئەندامانی ئێرانی وا درەنگ راگەینێت؟ ئایا شیمانەی حسێب سڕینەوەی ناوخۆیی هەیە؟ ئایا ئەم هێزانە زانیویانە بە ناوەڕۆکی پیسی پەکەکە و پەژاک و ویستوویانە هەڵبێن و کوژراون؟ بۆ پەکەکە لاشەکەکانیان رادەستی ماڵباتیان ناکاتەوە؟ بۆ خۆی بۆ دەبێت کەسێکی ئێرانی قوربانی شەڕی پەکەکە و تورکیا لەناوچەیەکی سێیەمدا بێت؟ ئەم ئەو پرسیارانەن کە زۆرجار چاودێر و دەزگاکانی دیکەی مافی مرۆڤ لەپەکەکەیان پرسیوە؛ بەڵام کاردانەوەی ئەم گرووپە بێدەنگەی، بۆختان هەڵچنین، بانگەشەی درۆ و درێژەدان بە رفاندن و فریو و هەڵخەڵەتاندنی منداڵان و گەنجانی ئێرانی بووە. ئەم گرووپە هەروەها لەدەوری گرنگترین بکوژانی کوردانی ئێرانی درێژە بە ئەرکەکەی دەدات.

هەڵبەت ئاژانسی فورات گەمژەیی کردوو و وێنەی منداڵی نورەدینیشی بڵاوکردۆتەوە تا ئەم ئیدعای چاودێڕە بسەلمێت کە پەکەکە منداڵ دەرفێنێت و لەشەڕ لەگەڵ تورکیا کە پەیوەندیەکی بۆ کوردانی ئێڕانەوە نییە بە کوشتیان دەدات.

نورەدین یەکەم و دواین منداڵی کوردی قوربانی تێرۆریزمی پەکەکە/پەژاک نییە و نابێت. ئەسرین محەمەدی، بنیامین فەرەج زادە، شایان محەمەدی، سەلمان مورادی و … منداڵان و گەنجانی ئێرانین کە بە جێگای ماڵبات و قوتابخانە رۆشتوون بۆ قەندیل و تەنانەت لاشەکانیشیان ناگەڕێننەوە بۆ ناوخۆی وڵات. لەم نێوەندەدا ئەرکی سەرەکی لەئەستۆی دەوڵەتی ئێرانە تا پارێزوانی لەهاوڵاتیانی خۆی بکات و تێرۆریستە منداڵکوژەکان سەرکووت بکات.

 

رکوردشکنی جدید پ.ک.ک در وقاحت؛ اعلام خبر مرگ اعضای ایرانی بعد از ۲۱ ماه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب