درێژەی مانگرتنی ماڵباتی منداڵانی رفێندراو لەلایەن پەکەکە لەئامەد

  • ۳ سال قبل

رۆژی هەینی دوو ماڵباتی دیکەش چوونە ریزی مانگرتووانی دایک بۆ دربڕینی ناڕزایەتی لەدژی گرووپی تێرۆریستی پەکەکە لەباشووری رۆژهەڵاتی تورکیا. ماڵباتی منداڵەکانکە لەلایەن پەکەکەوە رفێندراون و یا بە زۆر تەڤلی کراون زیاتر لەیەکساڵە کە لەبەردەم نووسینگەی هەدەپە لەئامەد مانیان گرتووە و دەیانەوێت منداڵەکانیان چەک دابنێن و لەپەکەکەدەرکەون و خۆیان رادەست بکەن.

ئەم ناڕزایەتییە لەسێی سێپتەمبەری 2019 کاتێک دەستی پێکرد کە سێ دایک وتیان منداڵەکانمانیان بەزۆر و لەلایەن پەکەکەوە تەڤلی کراون. مان گرتن لەبەردەم نووسینگەی هەدەپە کە دەوڵەتی تاوانباری دەکات بە هاوکاری لەگەڵ پەکەکە، ئەنجام دراوە و لەو کاتەوە تائێستا ژمارەی ناڕازیان لەهەڵکشاندایە. نەهال چیفتچی دایکێک لە پارێزگای هەکاریەوە لەباشووری رۆژهەڵات تەڤلی ئەم کۆمەڵە بووە و خوازیاری گەڕانەوەی کۆڕەکەی ئەمیرکانە کە 9 ساڵ پێس و لەکاتێکدا کە بەس 14س اڵی بوو لەلایەن پەکەکەوە رفێندراوە.

ئەو دەڵێت: ناتوانم تا بەیانی بنووم. من نامەوێت لەرۆژانی زستاندا بڕۆمە ماڵەوە چوونکە کۆڕەکەم لەنێو سەرما لەدەرەوەیە. ئەو جەخت دەکاتەوە کە هەدەپە و پەکەکە بەرپرسی رفاندنی کۆڕەکەین وتی کە درێژە بە ناڕزایەتیەکانم تا گەڕانەوەی کۆڕەکەم بۆ ماڵەوە دەدەم. ئەم دایکە بە ئاماژفە بەوەی کە گرووپی تێرۆریستی پەکەکە رایگەیاندبوو کۆڕەکەی لەساڵی 2018 کوژراوە وتی کە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی دی ئن ئەی پیشانی داوە کە ئەوەی کوژراوە کۆڕی ئەو نییە.

ئیبراهیم ئەرگلی پیاوێک لە پارێزگای وان لە رۆژهەڵاتی تورکیاش بۆ گەڕاندنەوەی کۆڕەکەی نەوزاد کە حەوت ساڵ پێش لەلایەن پەکەکەوە رفێندراو تەڤلی ئەم کۆمەڵە بووە. ئەرگلی دەڵێت: تا کۆڕەکەم نەگەڕێتەوە لێرە ناڕۆم. من داوا لەهەدەپە دەکەم کۆڕەکەم بگەڕێنێتەوە. رێگا بدەن خۆی رادەستی دەوڵەت بکات. زیاتر لە چوار دەیەیەی کە چالاکی تێرۆریستی پەکەکە کە لەنێو لیستی تێرۆری تورکیا و ئەمریکا و یەکێتی ئەورووپادایە بەرپرسی کوژرانی زیاتر لەچل هەزار کەس لەوانە ژنان و منداڵانە.

شایانی باسە لەسەرەتای مانگرتن پێنج ماڵباتی کوردی ئێرانیش تەڤلیان بوون و خوازیاری گەڕانەوەی منداڵەکانیان لەنێو پەکەکەدا بوون کە لەلایەن پەژاکەوە رفێندراون.

 

ادامه تحصن خانواده‌های کودکان ربوده شده توسط پ.ک.ک در دیاربکر

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب