راپۆرتی یەکێتی ئەورووپا: لەتورکیا پێشلکاری مافی مرۆڤ ئاسایی بۆتەوە

  • ۳ سال قبل

ناچۆ سانچز پەیامنێری یەکێتی ئەورووپا لەبواری تورکیا رایگەیاند کە تورکیا رۆژ بە رۆژ لەنرخ و ستاندارەکانی ئەورووپا دوور دەکەویتەوە و ئەمە بۆتە هۆی ئەوەی لەپەیوەندی خۆی لەگەڵ ئەم یەکێتییە کێشەی مێژوویی بنێتەوە. ئەو بە پێداچوونی رەش نووسی راپۆرتی لێژنەی یەکێتی ئەورووپا لەبارەی ساڵی 2020 – 2019ی تورکیا وتی تورکیا رێفرۆمی پێویستی ئەنجام نەداوە و ئەمە بۆتە هۆی ئەوەی تا پەیوەندی لەگەڵی قووڵ نەبنەوە و گۆڕانکاری کاتی لەبازاردا بکریت.

ئەم راپۆرتە دەڵێت کێشەی دادوەی و مافی مرۆڤ و زمانی شەڕ خوازانەی تورکیا بۆتە هۆی ئەوەی تا لە یەکێتی ئەورووپا دوور بکەوێتەوە. دوای کودەتاکەی 2018 دۆخی مافی مرۆڤ لەم وڵاتەدا زۆر خراپتر بووە. زمانی توند، بە ئەنقەست لەگەڵ زۆروتن لەتورکیادا بۆتە ئیشێکی ئاسایی بەتایبەت لەدژی چالاکانی کورد و پارک گزی و هەرجۆرە چالاکییەکی رەخنەگران بەکار دەهێندرێت. یاسای دژە تێرۆرە بڵاوەی پێکراوە و بە بۆتە جەوهەری سەرەکی سیاسەتی دەوڵەتی تورکیا. نابێت لەبیر بکرێت کە یەکێتی ئەورووپا دژی توندوتیژی پەکەکەیە کە لەلیستی تێرۆری ئەورووپادایە.

لەم راپۆرتەدا هاتووە تورکیا گرنگی بە بڕیارەکانی دادگای ئەورووپا نادات و ئەمە بۆتە مایەی نیگەرانی. ئازادی بەیان، راگەیاندنەکان و دەست پێڕاگەیشتن بەزانیاری تووشی پرسگرێک بووە و پێویستە ئەم کێشانە دەستبەجێ چارەسەر بکرێن. دەبێت پارێزوانان، رۆژنامەنووسان، چالاکانی مافی مرۆڤ و ئاکادمیسیەنەکان کە لەگرتووخانەن ئازاد بکرێن.

 

گزارش اتحادیه اروپا: در ترکیه نقض حقوق بشر عادی شده است

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب