راپۆرتی کمیسیۆنی ئەورووپا لەبارەی سەرکوتکردنی کوردان لەلایەن تورکیا و تێرۆریزمی  پەکەکەوە

  • ۳ سال قبل

راپۆرتی کمیسیۆنی ئەرووپا: تورکیا کەڵکی خراپ لە بوونی پەکەکە بۆ سەرکووتکردنی کوردان وەردەگرێت./ جەخت لەسەر تێرۆریزمی پەکەکە

بەپێی راپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێڕان، کمیسیۆنی ئەرووپا لەدواین راپۆرتی خۆی لەساڵی 2020 لەبارەی تورکیا بەدواداچوونی بۆ دواین دۆخی گۆڕانگاریە نێوخۆیی و دەرەکییەکانی تورکیا و لەوانە پرسەکانی پەیوەندار لەگەڵ مافی مرۆڤ کردووە. کمیسۆنی ئەورووپا لەم راپۆرتەدا جەخت دەکاتەوە کە لەکاتی دەستێوەردانی سەربازی تورکیا لەسوریا و لیبی پەیوەندی یەکیتی ئەورووپا و تورکیا ئاڵۆز بوو. هەروەها لەم راپۆرتەدا 126 لاپەڕە چالاکی هەڵکەندنی تورکیا لەدەریای ناوەڕاست وەک کردەوەی هاندەر باسی لێوەکراوە.

لەم راپۆرتەدا ئەم کمیسیۆنە بە پڕرەنگ کردنەوەی دۆخەکە لەباشووری رۆژهەڵات ئاماژەی بە ناوچە کوردنشینەکان داوە و بە باکار هێنانی دەستەواژەی باشووری رۆژهەڵات سیاسەتی فەرمی تورکیای لەم بوارەدا پشتڕاست کردووتەوە کە ئەمە پیشاد دەدات هەڵسووکەوتی ئەورووپا لەبارەی مافی مرۆڤە دولایەنەیە. لەم بەشەی راپۆرتەکەدا باسی دەستگیرکردنی نوێنەر و شارەوانەکانی پارتی دێمۆکراتیکی گەلان (باڵی سیاسی پەکەکە لەتورکیا ) کردووە و لەدرێژەدا لەبارەی کردەوە ئاسایشییەکانی دەوڵەتی تورکیا لەدژی پەکەکە نووسیویە: ئەم رێکخراوە هێشتا لەلیستی تێرۆریستی یەکێتی ئەورووپادایە. کمیسیۆنی ئەرووپا رەخنە لەدەوڵەتی تورکیا دەکات و باس لەوە دەکات کە لەزۆر بابەتدا بە بیانووی شەڕ لەگەڵ تێرۆریزم خەڵکی سڤیلی کردۆتە ئامانج و تائێستا بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکان بەم ککەسانە تەنیا لەچەند نموونەی سنوورداردا نەبێت هیچی نەکردووە.

راپۆرتەکەی کمیسیۆنی ئەوروپا لەلاپەڕەی 16 دەنووسێط: پەکەکە هێشتاش کردەوەی توندوتیژی و کوشتن ئەنجام دەدات. ئەم کردەوانەی پەکەکە بەراشکاوی ئیدانە دەکەین و لەگەڵ ماڵباتی قوربانیان هاوخەمی رادەگەینین. لەمانگی سێپتەمبەری رابردوودا بۆمبێک لە سەر جادەی قولپ سەر بە ئامەد تەقیەوە کە بووە هۆی کوژرانی 7 کەس و برینداربوونی 10 کەسی دیکە. لێکۆڵینەوەکان لەمبارەوە دەستیان پێکردووە. دوای لادانی قەدەخەی دیداری پارێزەران  و ماڵبات لەگەڵ عەبدۆڵا ئۆجالان دیدارەکان بەینابەین کراوە و ئەمە بۆتە هۆی کەم بوونەوەی مانگرتن لەخواردن. هەروەها دایکانی کورد لەبەردەم نووسینگەی هەدەپە لەئامەد نارەزایەتی دەردەبڕن و خوازیاری گەڕانەوەی منداڵەکانیانن کە بە گوێرەی راپۆرتەکان بە زۆر کراونەتە ئەندام.

کمیسۆنی ئەورووپا لەدرێژەدا دەنووسێت: دەوڵەت لەباشووری رۆژهەڵاتی تورکیا بەناوی شەڕ کردن لەگەڵ پەکەکە رۆژنامەنووس و چالاکانی مافی مرۆڤ لەوانی چالاکان مافی مرۆڤی کورد دەستگیر دەکەن و لەگرتووخانەیان دەکەن. هەروەها ئەنجوومەن و دەزگا کلتووریەکانی گرێدراوی زمانی کوردیش دادەخات.

لەم راپۆرتەدا ئاماژە بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سوریا و نارزایەتی و گردبوونەوەی ئاشتیانە لەدژی ئەم سیاسەتە دراوە و لەدرێژەدا هاتووە کە لەساڵی 2019 ژمارەی 1138 کۆبوونەوەی ئاشتیانە کراوتە ئامانجی هێزەکانی ئاسایش و لەئانجامدا 2851 کەس دەستبەسەر کراون.

کمیسیۆنی ئەورووپا لەلاپەڕەی 41ی راپۆرتەکەیدا لە باسی گرنگی مافی کلتووری خێڵە ناتورکەکان دەکات و دەنووسێت: دەوڵەت خزمەتگوزاری گشتی بۆ زمانەکانی دەرەوی تورکی یاسایی ناکات. قەدەخە لەسەر زمانی کوردی هێشتاش هەیە. لەپەروەدەدا وانەی دەرەوەی تورکی ئازادە بەڵام لەکردەوەدا قەدەخەیە. دەوڵەت بەدانانی قەیۆم لەشارەوانییەکان لەناوچە کوردنشینەکان و زیادکردنی دەسەڵاتی  پارێزگارەکان رێگای بۆ سانسۆر و دەستگیری خۆسەر کردووتەوە. راپۆرتەکا لەلاپەڕەی 108 دا دەنووسێت: دەوڵەتی تورکیا لەگەڵ دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان پەیوەندی باشی هەیە و لەدرێژەی ئۆپراسیۆنە جۆراجۆرەکانیدا لەدژی تێرۆرزمی  پەکەکە لەنێو خاکی ئێڕاق لەدژی ئەم گرووپە تێکۆشان دەکات.

شایانی باسە کە بەگوێڕەی راپۆرتە ئاژانسە جیاوازەکان رەخنە زۆر لەمەڕ ئاستی گەیشتنی تورکیا بە ستانداردەکانی دانمارک لەم راپۆرتەدا بوونی هەیە. راپۆرتی رەخنەگرانەی یەکێتی ئەورووپا لەبارەی تورکیا، ئەوەندە توندە کە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بۆ یەکەم جار پێ باش بوو ئەم راپۆرتە بۆ سەر زمانی تورکی وەرنەگەڕێتەوە. نەبوونی لەبەرچاوگرتنی بنەمای جیاکردنەوەی هێزەکان و لەژێرپرسیاربردنی سەربەخۆیی دەزگای داد، درێژە بە دۆخی ئاسایشی و ئاوارتە دوای کودەتای 2016، پێشلکاری رژدی ئازادی بەیان و میدیاکان، لادانی شارەوانە کوردەکان و …. بەشێکن لەو خاڵی نێگەتیڤەی کە لەم راپۆرتە رەخنەگرانەدا بوونی هەیە.

گزارش کمیسیون اروپا در مورد «سرکوب کردها» توسط ترکیه و «تروریسم پ.ک.ک.»

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب