حەزی سەیری کوردانی سوریا بۆ هاوکاری لەگەڵ دۆژمنی پێشوو

  • ۳ سال قبل

بە پێی راپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران، رەوتی کوردانی سوریا لەبارەی دژبەران و ئۆپۆزسیۆنە چەکدارەکان، بۆتە هۆی سەرسووڕمانی زۆر کەس. سیهانووک دیبۆ نوێنەری ئەنجوومەنی دێمۆکراتیکی سوریا، هەفتەی رابردوو لەقاهێرە وتی کە تا چەند رۆژی دیکە رێکەوتننامەیەک لەگەڵ یەکێک لە حزبە دژبەرەکانی سوریا واژۆ دەکرێت. رۆژی پێشتریش ئیلهام ئەحەمەد سەرۆکی شاندی کارگێڕی ئەنجوومەنی دێمۆکراتیکی سوریا وتبووی کە دەیانەوەێت ئەمساڵ کۆنفرانسێکی نێودەوڵەوتی بۆ هەموو گرووپە دژبەرەکانی سوریا بەڕێوە بەرن. ئەمە بەس دوو نموونە لە کردەوە زۆرەکانە کە باسی بوونی هێڵێکی سەقامگیر لەپەیوەندی نێوان دژبەرانی سوریا و کوردانی ئەم وڵاتەدا هەیە.

‌هێزە رۆژئاوایەکان کە پشتیوانی گۆڕینی رژیمن، ئەم کردارە بە باش دەزانن بەڵام ئەمە بە تایبەت بۆ خەڵکی ناوچەی ئۆتۆنۆم نیگەرانی دروست کردووە. هەروەها دژبەرانی سوریا لەڕاستیدا هەروەک ئەو هێزانانە کە کوردان بەساڵانە لەگەڵیان شەڕ دەکەن و هەر ئەو کەسانەن کە بەشێکی گەورە لەو ناوچانە کە کوردان باسی لێوەدەکەن کە ‌هی ئەوانە کۆنترۆڵ دەکەن. ناوچەکانی وەک سەرێ کانی و عەفرین و گرێ سپی و سولوک کە پێشتر لەژێر کۆنترۆڵی کورداندا بوو ئێستا لەلایەن دژبەرانی سوریا کە ئەنجوومەی دێمۆکراتیکی سوریا ئێستا دەیەوێت لەگەڵیان هاوکاری بکات بە توندوتیژی داگیر کراون. دەیان و سەدان خەڵکی سڤیل و شەرڤانی کوردلەم پێکدادانەدا کوژران و ماڵباتی قوربانیانی کورد چ هەستێکیان دەبێت لەبارەی هاوکاری باس کراوە لەگەڵ بکوژەکانیاندا.

رۆژێک نییە کە میدیاکانی سەر بە ئەنجوومەنی دێمۆکراتیکی سوریا باسی مرۆڤ رفاندن، کوشتن و خراپ بەکارهێنان و دەستگیری خۆسەرانە لەلایەن ئەم گرووپە دژبەرانەوە لەسوریا نەکەن و راپۆرت نەدەن. گۆڕستانەکان پڕە لە بیرەوەری کردەوەی تاڵی ئەم گرووپە رادیکاڵانە. باڵە چەکدارەکانی سەر بە ئەنجوومەنی دێمۆکراتیکی سوریاش وەک هێزەکانی رزگاری عەفرین رۆژانە هێرش دەکەنە سەر ناوچەکانی ژێڕ کۆنترۆڵی دژبەرانی سوریا. تەنانەت گەر ئاماژە بە دزەی زۆری تورکیا، دوژمنە دژوارەکانی کوردەکان لەسەر ئەم دژبەرانەی سوریا نەدەین، دەرئەنجامی ئەم هاوکاریە بۆ کاردەکان لەناوچەکانی دیکە چ دەبێت؟

گرووپەکانی دژبەری سوریا بەرپرسیاری کۆمەڵکوژی، پێشلکاری مافی مرڤۆ و سەرکووتی کوردانن لەناوچەکەدا. هێزە چەکدارەکان وەک سۆڵتان موراد، حەمزە، جەیشۆلئیسلام، ئەحرارۆشام و زۆرێکی دیکە بە ناوی خەیاڵاویەن کە لەمیدیاکانی رۆژئاوا بە ئارمانجی گۆڕینی سیستم، بە باش و وەک شۆڕشگێڕانی میانەڕە ناوزەد دەکرێن. هێشتاش راپۆرتەکانی رێکخراوی نێودەوڵەتی لایەنگری مافی مرۆڤ تاوانەکان لەدژی ئەم گرووپانەی پشتڕاست نەکرۆتەوە.

لەگەڵ ئەمانە بۆ لەم گوێی زەویە بەس کوردە کە دەیەوێت لەگەڵ ئەم گرووپانە هاوکاری بکات؟ بۆ ئەم گرووپە کوردیانە پێیان باشە بە جێگای دەمیش لەگەڵ دژبەران کە تورکیا پشتیوانیان دەکات قسە بکەن؟ رۆژئاوایەکان لایەنگری گۆڕینی سیستمن و چ بەڵێنێکیان لەپشت پەرەدوە داوە؟ یا خۆ بەس دانوستاندن و هاوکاری دەتوانێت پێش لە هێرشێکی نوێ لەباکووری رۆژهەڵاتی سوریا بگرێت؟ تێپەڕبوونی کات راستی ئەم بژاردەی کوردان دەردەخات.

 

اشتیاق عجیب کردهای سوریه برای همکاری با دشمنان سابق

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب