تورکیا ئەمجارەش نمایشی کوردی قەدەخە کرد

  • ۳ سال قبل

هەر رۆژ کە تێپەڕ دەبێت ئاستی قەدەخەکردنەکانی زمانی کوردی لەتورکیا بە شێوازی فەرمی روو لەزیادکردنەو. قەدەخەی نمایشێک بە زمانی کورد لەگەڕەکی غازی عۆسمان پاشای ئەستەنبۆل کاردانەوەی توندی کوردان لەوانە سیاسەتڤانەکانی بەدوای خۆیدا هێنا.

شاهین عۆمەر ئەکتەری نمایشەکە دەڵێت: ئەم نمایشە لەبواری ناوەڕۆکە هیچ کێشەیەکی نەبوو و بەس کوردی بوونی زمانەکەی بووە هۆی کاردانەوەی دەوڵەت. دەوڵەت لەمبارەوە دەڵێت: دەبێتە هۆکاری دیسیپلینی گشتی. بەڵام دەزانین ئەم نمایشە دەیان جار بە تورکی کراوە و وەرگێڕانی نمایشێکە لەنووسەرێکی بەناوبانگی ئیتالی و سەدان جار لەجیهانداش نمایش کراوە و وەرگێڕانی بۆ تورکیش بە مۆڵەت کراوە.

سیاسەتی فەرمی دەوڵەتی تورکیا لەدژی زمانی کوردی قەدەخە و سڕینەوەی بوونی زمانێک بە نێو زمانی کوردیە. لەلایەک زمانی فەرمی پەکەکەش تورکیە و زۆرێک لەسەرکردەکانی پەکەکە/ هەدەپە تەنانەت کوردیش نازانن.

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب