بەڕیز نوێنەری پەرلمان بۆ بێڕێزی دەکەیت؟!

  • ۳ سال قبل

کلیپێک بە زمانی کوردی و ژێرنووسی فارسی لەلایەن گۆرانیبێژی کوردی خوراسان موحسێن میرزادە کە جگە لەکوردان لەنێوان هەموو ئێرانیەکانیش خۆشەویستە خوێندوویە و لەتەلەڤیزیۆنیش بڵاو کراوەتەوە. بەڕاستی ئەم کلیپە چ کێشەیەکی هەبووە کە نوێنەرێکی پەرلمان دەبێت بێڕێزی بەم گەنجە بە ورەی کوردە بکات!

بەڕێز حەزەرەت پوور جارێک بێ چاویلکەی دەمارگیری خێڵەکی چاو لەم کلیپە بکە بەڕاستی مەبەستان لەم وشە پیس و ناخۆشانە چییە؟

ئەم وتنانە قەد هاوتەریب نین لەگەڵ ئاشتی و تەبایی

کوردان زۆرترین زیانیان لە تێرۆریزم و توندڕەوەی پەکەکە بینیوە کە بەداخەوە ئەم ساڵانە بەکردار بوونەتە مۆرەی بەرەو پێشەوە بردنی سیاسەتی نیوئۆسمانی ئەردۆغان. گەر کەسێک بیەوێت باسیش بکات ئەوە ماڵباتە زیان بەرکەوتووە کوردەکانن کە زۆرترین زیانیان لەم مامەڵە پیسە بەرکەوتووە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب