ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی رێکخراوی نێودەوڵەتی: هەسەدە ئەندامبوونی منداڵانی سەرباز رابگرێت

  • ۳ سال قبل

55مین دانیشتنی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی رێکخراوی نێودەوڵەتی لەبارەی پێشلکاری مافی مرۆڤ لەسوریا لەو بەشانەی کە پێشلکاری مافی مرۆڤ لەلایەن سوریا و هەسەدە سەر بە پەکەکەیە کە چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران وەریگێڕاوەتەوە و پێشکەشی دەکات.

رێکخراوی نێودەوڵەتی لەم راپۆرتە 25 لاپەڕەیدا لەبارەی پێشلکاری بەربڵاوی مافی مرۆڤی تورکیا و گرووپە تێرۆریستییەکان لەبارەی پشتیوانی ئەم وڵاتە لەسوریا پیشان دەدات ئەم کردەوانە بەشێوازی سیستماتیکە. ئەم راپۆرتە لەلاپەڕەی 10 دا دەنووسێت: کمیسیۆنی لێکۆڵینەوە بەم ئەنجامە گەیشتووە کە قەوارەیەکی یەکگرتوو و سیستماتیک بۆ تاڵانکردنی سەروەت و سامانی خەڵک بەکاردەهێندرێت و دەستگیری خۆسەرانە و بێبەش کردنی سڤیلان لەهەرجۆر ئازادییەکا لە عەفرین و سەرێ کانی لەلایەن سوپای ئازادی سوریاوە ئەنجام دراوە. ئەندامانی ئەم سوپایە بە کردەوەی جۆراوجۆر بوونەتە هۆی ئەوەی خەڵک ماڵەکانیان چۆڵ بکەن و ئەم ملیشیا و ماڵباتەکانیان ماڵی خەڵکی داگیر بکەن. ئەگەر بەرخۆدانیان کردبا هەڕەشە و باجگرتن و ئەشکەنجەیان دەکردن و دەیانکوشتن.

 

ئەم راپۆرتە لەلاپەڕەی 11 دا دەنووسێت: ئەندامانی گرووپە چەکدارەکانی تیپی 14 و تیپی 142  (گرووپی شا سلێمان) سەر بە سوپای ئازادی سوریا لەناوچەی شێخ حەدیدی عەفرین لەماڵی کوردانیان یەک لەدوای یەک تاڵان کردووە و دەرفەتیان پێ داون تا 3 رۆژ ماڵەکانیان چۆڵ بکەن تا بۆ ئەو ماڵباتانە چۆڵ بکرێت کە بڕیارە لەوێ دابنیشن. هەروەها سەرانەی قورس بۆ بەرهەمە جووتیارەکانی گوندەکانیان سەپاندووە. هەندێک ماڵباتیش دەڵێن لەنێوان 10 بۆ 25 هەزار لیرەی سوریان لێ دەستێنن.

راپۆرتەکە لە بەندی 43دا دەڵێت: لە یەک نموونەدا یەکێک لە فەرماندەکانی سوپای ئازادی سوریا هەندێک لە ماڵباتەکانی کوردیان لەشوێنەکە کۆکردووتەوە و رایانگەیاندووە کە هەموو کوردانی یەک ساڵە تا 80 ساڵە دەکوژرێن. ئەم بووە هۆی ئەوەی تا ماڵباتەکانی کورد بترسن و لەماوەی چەند رۆژدا ناوچەکە چۆڵ بکەن.

کمیسیۆنی لێکۆڵینەوە باسی نموونەی بەربڵاوی پێشلکاری مافی کوردان لەسەرێ کانیش کردووە کە بریتییە لە باجگرتن، دەستگیری خۆسەرانە، ئەشکەنجە و کوشتن دەکات و ئارمانجی کۆتایی گۆڕینی دێمۆگرافیایە. لەبەندی 51 لەلاپەڕەی 12 دەنووسێت: لەیەک نموونەدا کوردێک بە زۆرەملێ ماڵەکەی پێ چۆڵ کراوە و کراوە بە ناوەندی قورئان و ستانداردی ئورفای تورکیاش کرایەوە. دانیشتوانی گوندی داودیەی سەرێ کانیش راپۆرتیان داوە کە ماڵی هەموو گوندنشینان لەلایەن چەکدارانی تورکیاوە داگیر کراوە. ئاستەنگن لە گەڕانەوە و هەموو ماڵەکان کراون بە جێگیرکردنی سەربازی. لەبەندی 54 باسی لێدوانێکی کوڕێکی کوردی کردووە کە لەلایەن سوپای ئازادی سوریاوە دەستگیر کراوە و دەڵێت: ئێمەیان بە کێبڵ بەستووتەوە و لە سرمی ماڵەکە هەڵیانواسیوین. 5 مانگ لەعەفرین لەگرتووخانە بووم. هەررۆژ ئەشکەنجە دەکراین. هەندێک جار نانیشیان نەدەداینێ.

لەبەندی 55 ئاماژە بە بوونی گرتووخانە شاراوەکانی تیپی حەمزە کراوە و دەنووسێت: فایلێکی ویدیۆ پیشان دەدات 11 ژنی کورد و ئیزدی بە پەلە لەشوێنێکی شاراوە دەگوێزرنەوە. ئەم کەسانە لەساڵی 2018 لەگرتووخانە بوون و هیشتاش هەر نازانین بۆ کوێ گواستنەتەوە. راپۆرتەکە لەبەندی 59 باسی زاڵ بوونی کەشی ترس و تۆقاندن دەکات کە بەتایبەت ژنانی لەگەڵ ئەشکەنجەی دەروونی و دەستدرێژی رووبەڕوو کردۆتەوە. زۆرجار گرووپەکانی پاڵپشتی کراو لەلایەن تورکیاوە دەستدرێژیان کردۆتە سەر ژنان و کچانی کورد.

راپۆرتەکە لەبەندی 62 باسی رفاندنی کچانی تەمەن خوار و هاوسەرگیری زۆرەملێ لەگەڵ ئەندامانی گرووپە تێرۆریستییەکان دەکات. ژنێک دەڵێت: منیان رفاند بە زۆر دامیان بە مێر و دوای ماوەیەکی کورت بەری دام.

لەبەندی 75ی ئەم راپۆرتەدا باسی دەستگیری خۆسەری سڤیلەکانی عەرەب لەلایەن هێزەکانی سوریای دێمۆکرات کراوە و دەنووسێت: لە8 نموونەدا بە شێوازی دێکۆمێنتاری بەم ئاکامە گەیشتین کە هەسەدە خەڵکی سڤیلی عەرەب بە تۆمەتی سیخوڕی کردن دەستگیر دەکات. ئەم کەسانە لەرەقا و حەسەکێ دەستگیر کراون. ئەمانە دەڵێن بێ بەڵگە و هۆکار دەستگیر کراون و هەرگیز بەڵگەیەک بۆ دەستگیرکردنیان پیشان نەدراوە. لەچوار نموونەی دیکەشدا لەگرتووخانەکانی هەسەدە لەلایەن لێپرسە ئەمریکییەکانەوە لێپرسینەوەیان لێکراوە.

لەبەندی 79 ماڵباتێکی عەرەب دەڵێن: هەسەدە کوڕە 15 ساڵانەکەیان وەک شەرڤان لەگەڵ خۆیان بردووە و نەیانگەڕاندووتەوە و داوایان لە ئێمە کردووە بەدوایدا نەگەڕێین. لەنموونەیەکی دیکەداش کچێکی 14 ساڵان تەڤلی کراوە و دوای ماوەیەکی کورت بەرپرسی یەپەژە پەیوەندی تەلەفۆنی بە ماڵباتەکەیەوە کردووە و رایگەیاندووە کە کچەکەیان خۆی کوشتووە.

راپۆرتەکە لەبەشی راوێژەکان و لەبەندی 94 داوا لە هەسەدە دەکات کە تەڤلی کردن منداڵان و بەکارهێنانیان وەک سەرباز رابگرێت.

شورای حقوق بشر سازمان ملل: ق.س.د. عضویت کودک‌سربازان را متوقف کند

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب