ئاکاری میدیایی لەکوردستانی ئێراقدا

  • ۴ سال قبل

دوێنێ، بینەرانی کەناڵی هەواڵی روودا دەیانتوانی بەرنامەیەک چاو لێبکەن کە تێدا کچێکی 10 ساڵان بۆ گێڕانەوەی ئەو زیانانەی کە تێپەڕاندوون بانگهێشت کرابوو. ئەم کچە گەنجە کە چیرۆکی خۆی بەشێوازی زیندوو لە تەلەڤیزیۆن دەگووتەوە، لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا لەلایەن 6 کەسەوە دەستدرێژی سێکسی لەسەر کراوە.

شێوەی نمایشی ئەم بەرنامە لەراستیدا نەبوونی پێوانی ئاکاری میدیایی کوردیمان پێ پیشان دەدات. نە تەنیا هەموو تەلەڤیزیۆنەکانی گرێدراوی پارتە سیاسییەکان و هی کەسایەتییە سیاسییەکانن، بەڵکوو ئەوانە بەس جەخت لەسەر پەرەپێدانی روانگەی پارتەکانی خۆیان و بەدەست هێنانی داهاتی زیاترن.

نابێت لەو کێشە و زیانانەی کە کچێکی گەنج تێپەڕاندوون بۆ راکێشانی بینەر و یا خود لەبەرنامەی سیاسی کەڵک وەربگیردرێت. بە جێگای ئەوە دەبێت زانیاری و تێگەیشتن پەرەی پێبدرێت تا بە پەروەردی مامۆستایان و منداڵانیان، بە جێگای بەکارهێنانی قوربانییەکی دەستدرێژی و تەمەن خوار لە تەلەڤیزیۆن، پێش لەم پێگە ترسناکانە بگرن.

اخلاق رسانه‌ای در کردستان عراق

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب