پەکەکە هەڕەشە لەکاسبکاران دەکات بە کوشتن و باجیان لێ دەستێنێت

  • ۳ سال قبل

هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) باڵی سەربازی پەکەکە لەناوچە سنوورییەکان هەڕەشە لەکاسبکاران دەکات و باجیان لێ دەستێنێت. راپۆرتە خۆجێیەکان لەناوچە سنوورییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەندامانی  پەکەکە تەنانەت بۆ وەرگرتنی پارەکانیش پسوولە دەردەکەن.

یەکێک لە قوربانییەکانی ئەم باجگرتنە دەڵێت: هەپەگە داوایان لەمن گردووە دەبێت بە زۆرەملێ بۆ ئەو بارانەی کە لەئێرانەوە و لەڕێگای بارهەڵگرەوە هاوردەیان دەکەم 200 ملیۆن دیناریان داوا کردووە و ئەمە زیاتر لەوە سوودەی کە دەست من دەکەوێت،

پسوولەکان بۆ بارە بچووکەکان پیشان دەدات بڕی پارەی سەپێنراو زیاتر لە مافی گۆمرکی فەرمییە. ئەم بڕە پارە سەپێنراوە لەلایەن پەکەکەوە لەنێوان 50 تا 125 هەزار دینارە. بازرگانانی گرنگ دەڵێن پەکەکە راشکاوانە دەڵێت ئەگەر ئەم بڕە پارەیە نەدەن لەنیۆ شار دەکرێنە ئامانج. ئەوان سکاڵایان لەسەر چاودێری نەکردنی گەڕانی ئەندامانی پەکەکە لەناوچەکە.

بازرگانە گەورەکان دەڵێن: هەڕەشەیان لێ کردووین کەئەگەر ئەم بڕە پارەیە نەدەین ئەوە لەنێو شاری پێنجوینش بێت دەسڕێژی گولەمان لێ دەکەن و دەمانگوژن. ئەندامێکی پێشووی پەکەکە پشتڕاسی دەکاتەوە کە ئەم کردەوانە بە ئەمری سەرکردەکانی گرووپ دەکرێت. بە قسەی ئەو پارەکان دوای کۆکردنەوە دەنێردرێن بۆ جەمیل بایک.

پەکەکە بەشێکی زۆر لە هەرێمی کوردستانی خستۆتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە.

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب