پەکەکە بەرپرسێکی راپەڕینی لەهەرێمی کوردستان رفاند

  • ۳ سال قبل

ئەندامێکی ئەنجوومەنی شاری راپەڕین لەهەرێمی کوردستان لەناوچە ژێر کۆنترۆڵ کراوەکانی پەکەکەدا دیار نەما. محەمەد گرتگی رۆژی پێنج شەمە دوای ئەوەی کە چووە ئەو ناوچانەی ژێر کۆنترۆڵی پەکەکە لەهەرێمی کوردستان دیار نەماوە.

باوەڕ گرتگی کوڕی گەورەی محەمەد دەڵێت بۆ دواین جار کە باوکی بینیوە لە خاڵی پشکنینی پێشمەرگەکان بووە و دواتر چووە بۆ ناوچەکانی ژێر چاودێری پەکەکە و مۆبایلەکەی کوژاوەیەو هێشتا هەواڵێکمان لێی نییە. ئەو پەکەکە وەک بەرپرسیاری گیانی باوکی دەزانێت.

دوای هەرەشەکانی ئەم دوایانەی جەمیل بایک و کوژرانی بەرپرسی ئاسایشی گۆمرکی دەروازەی سنووری سەرزیری لەلایەن پەکەکەوە ئەم گرووپە بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی کردۆتە ئارمانج.

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب