پارێزەرێکی بەناوبانگی کوبانیان رفاند؛ پەکەکە گۆمان لێکراوی یەکەمە

  • ۳ سال قبل

محەمەد عەتا ئەبووخدر پارێزەرێکی بەناوبانگی کوردی کۆبانێیە. ناوبراو ناسراوە بە رژد بوون و خۆڕادەست نەکەر لەبەرانبەر داخوازە ناژیربێژی و نایاساییەکان. دوای ئەوەی کە محمەد عەتا لەدۆسیەیەکی یاسایی لەدژی ئیدارەی خۆسەری سەر بە پەکەکە توانی سەربکەوێت و بۆچوونەکەی نەگۆڕی لەڕیگای رۆیشتنەوە بۆ ماڵەوە لەگوندی تل خەزاڵ بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە رفێندرا.

ئەبوو خدر چەند رۆژ پێشیا وتبووی لەفەیسبووک کە پەیامم پێ گەیشتوون کە واز لەرژد بوونەکەم بێنم لەبارەی ئەم دۆسیەوە و ئەگینا دەڕوات بۆ ماڵی پووری. ئەو دەڵێت پووری بەبۆنەی رەخنە لە پەکەکە لەگرتووخانەکانی دەسەڵاتی خۆسەر لەباکووری سوریا دایە.

هەڤاڵان و کەسانی نێزیکی ئەبووخدر هەموویان گۆمانیان لە چەکدارەکانی سەر بە پەکەکەیە کە ئەم پارێزەریان رفاندبێت.

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب