وەزیری دەرەوەی تورکیا: پەیامی ماڵباتی منداڵە سەربازەکانی پەکەکە دەخەینە بەرباس

  • ۳ سال قبل

مەولوود چاووش ئۆغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا لە تویترەکەیدا ئاماژەی بە دانیشتنی دۆستانەی ماڵباتی قوربانیان تێرۆریزم کردووە کە لەو دیدارەدا بەشدار بووە و باسی پرسی جۆراوجۆر لەوانی ماڵباتی قوربانیان تێرۆریزمی پەکەکە کردووە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت پرسەکانی گرێدراوی ماڵباتەکانیش دەخەینە بەرباس و پێداچوونەوە کە منداڵەکانیان لەلایەن پەکەکەوە رفێندراون و وەک منداڵی سەرباز بەکار دەهێندرێن. ناوبراو لە رێکخراوی نێودەوڵەتی داوی کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی تێرۆریزم هەنگاوی رژد هەڵگرێت.

پرسی منداڵە سەربازەکان لەنێو پەکەکە و باڵەکانیدا لەوانە پەژاک رۆژ بە رۆژ سەرەنجی کۆمەڵانی مافی مرۆڤ بۆ لای خۆی رادەکێشێت چوونکە بە گوێرەی یاسا نێوەدەڵەتییەکان بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕ وەک تاوان دەژمێردرێت. دەیان منداڵی کوردی ئێرانیش لەلایەن پەژاک باڵی پەکەکەوە رفێندراون و وەک منداڵی سەرباز سپێردراون بە پەکەکە.

وزیر خارجه ترکیه: پیام خانواده‌های کودک‌سربازان پ.ک.ک. را مطرح کردیم

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب