هەڵواسراوبوونی رێکەوتنی هەرێم و لایەنە سیاسیە شێعەکانی ئێراق

  • ۲ سال قبل

ئەحمەد حاج رەشید ئەندامی لێژنەی ئابووری پەرلمانی ئێراق جەختی کردەوە کە رەوتە سیاسییە کوردیەکان بووچۆۆنی هاوڕای خۆیان راگەیاندووە بەڵام لایەن سیاسییە ئێراقییەکان هەندێ تێبینیان لەسەر ناوەڕۆکی رێکەوتنەکە هەبووە و لێ کشاونەتەوە. ئەو وتی کە لەروانگەی هەرێمەوە ئەم رێکەوتنە هێشتاش لەسەر پێیە. بەقسەی ئەم ئەندامەی فراکسیۆنی کۆمەڵەی دادخوازی هەرێمی کوردستان، دانیشتنی پەرلمانی ئێراق لەبارەی پەسەندکردنی یاسای بوودجە بەدواوە خراوە بۆ رۆژی 27ی ئەم مانگە. ئەحمەد حاج رەشید باسی لە درێژەی وتووێژەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ رەوتە سیاسییە ئێراقییەکان تا دانیشتنی پەرلمان کرد. دەگووترێت کە نوێنەرەکانی پارێزگاکانی دیکەی ئێراق بەتایبەت بەسرە، خوازیاری ئەوەن لەبارەی داهاتە نەوتییەکان لەگەڵ هەرێم لەگەڵیان رابێن. رەوتە سیاسییە شێعەکانی ئێراق لەبارەی داهاتە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، تێچوو، خەرجەکان و هەروەها قەرزەکانی ئەم ناوچە تێبینی هەبووە. دەگوترێت هەرێمی کوردستانی ئێراق بەردەوام و بەهۆی فرۆشتنینەوت و نەدانی پارە بە دەوڵەتی ناوەندی و گەندەڵی بەربڵاو لەنێو ماڵباتی دەسەڵاتداران، تاوانبارە و زۆرێک لە کوردانی هەرێم و ماڵباتی بارزانی و تاڵبانی بە گەندەڵ دەزانن.

تعلیق توافق اقلیم کردستان و جریان‌های سیاسی شیعی عراق

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب