هێرشی مەسروور بارزانی بۆ سەر پەکەکە لەدیمانە لەگەڵ نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا

  • ۳ سال قبل

جویل ریبرن نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا لەپەیوەندیەکای تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی دواین پێشهاتەکانی ناوچەکە قسەیان کرد و مەسروور بارزانی بەتوندی هێرشی کردە سەر پەکەکە.

لەم پەیوەندیە تولەفۆنییەدا کە دووشەمە 24 ی سەرماوەز ئەنجام درا هەردوو لا جەختاین لەسەر درێژەدان بە دانوستاندن لەپێناو پەرەدان بە ئازادی و ژمارەی حزبەکان و بەشداری سیاسی لە کوردستانی سوریا کرد و هەروەها لەبارەی بوونی درێژەی هەڕەشەی رێکخراوی تێرۆریستی داعش هاوڕا و بۆچوون بوون.

لەلایەکی دیکەوە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ئاماژە بە هێرشەکانی پەکەکە بۆ سەر هیزەکانی پێشمەرگە لەهەرێمی کوردستان بەتوندی ئەو هێرشانەی سەرکۆنە کرد و رایگەیاند لەم ماوەیەدا سێ پێشمەرگە و فەرمانبەرێکی ئەنجوومەنی ئاسایشێ هەرێمی کوردستان بە هۆی هێرشەکانی پەکەکەوە گیانیان لەدەست داوە.

مەسروور بارزانی هەورەها وەبیری هێنایەوە: هێرشەکانی پەکەکە بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە و پیلانگێڕی ئەم رێکخراوە لە ئاژاوە نانەوە لەهەرێمی کوردستان لەکاتی خۆپیشاندانی ئاشتیانە و دزە لەنێو خۆپیشاندەران، سەقامگیری و ئاسایشی کوردستانی کردۆتە ئامانج.

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبەشێکی دیکە لە قسەکانیدا وتی: پێویستە کە هەسەدە خۆی لە ژێر کۆنترۆڵ و دزەی پەکەکە رزگار بکات و کۆتایی بەو یارمەتیانە بهێندرێت کە بە هەسەدە دەدرێن و پەکەکە کەڵکیان لێوەردەگرێت.

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب