نوێنەری پارلمانی هەرێم: پەکەکە دوژمنی کوردانە

  • ۳ سال قبل

نوێنەرێکی پارلمانی هەرێمی کوردستان دەڵێت: پەکەکە کارگێڕی بەرنامەی دوژمنانی کوردە و بۆیە ناوچە سنووریەکانی چۆڵ ناکات. وەیستی سەعید وەیسی لەدیمانەیەکدا وتی: لەو رۆژەوە پارلمانی کوردستان و دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان دامەزراوە تا ئێستا 1000 گوند بە هۆی پەکەکەوە چۆڵ کراون چۆڵ و  کاول بوون. ئەمە نیشان دەدات کە پەکەکە کارگێڕی بەرنامەی دوژمنانی کوردە.

ئەم نوێنەرەی پارلامن لەدرێژەدا وتی: پەکەکە هیچ روابوونی نیە و مافی نییە لەهەرێمی کوردستان بێت. راشکاوانە بۆ پێکانی ئارمانجی دیکە لێرەیە. پەکەکە لەسەرەتاوە دوژمنی هەرێمی کوردستان بوو و ئەمە درێژەی هەیە. بەشێکی زۆر لەخاکی هەرێمی داگیرکردووە و ئاشکرا دوژمنی دەکات.

ئەم نوێنەرە داوای لەپەکەکە کرد شەڕی لایەنی دیکە نەکات و شەڕی و توندوتیژی لەهەرێم ئەنجام نەدا و لەمە زیاتر ژیانی خەڵک نەخاتە مەترسییەوە.

 

نماینده پارلمان اقلیم: پ.ک.ک. دشمن کردهاست

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب