ئەندامانی کوردی پەکەکە، منداڵانیان لەکەمپی پەنابەران لەباکووری رۆژهەڵاتی سوریا تەڤلی ریزەکانی خۆیان کردووە

  • ۴ سال قبل

راپۆرتی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لەنووسینگەی چاودێری گشتی لەبەرواری 4ی ئاگۆست لەبارەی چالاکی گەوهەری فەرماندەی هاوبەش دەستنیشانی کردووە کە لەساڵی 2019، ئەندامانی کوردی پەکەکە، منداڵانیان لەکەمپی پەنابەران لەباکووری رۆژهەڵاتی سوریا تەڤلی ریزەکانی خۆیان کردووە.

بەگوێرەی دەیتاکانی رێکخراوی نێودەوڵەتی و دەیتا ئاشکراکراوەکانی سوریا کەراستەوخۆ لەرێگای تۆڕی مافی مرۆڤی سوریاوە بڵاوبۆتەوە، لەژانڤیەی 2014 تا سێپتەمبەری 2020، پەکەکە/یەپەگە لانی کەم 911 منداڵیان تەڤلی کردووە.

شەبیبەسەورە، یا بە زمانی کوردی گەنجانی شۆڕشگێڕ، بزووتنەوەیەک لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا کە بە هۆی پەیوەندی لەگەڵ سەرۆکی پەکەکە لە شاخەکانی قەندیل لەکوردستانی ئێڕاق ناسراوە. ئەم گرووپە ناوەندەکان لە باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی سوریا هەیە و بەرپرسی رفاندن و تەڤلی کردن منداڵان و گەنجانە.

هەرکەس کە لەبواری تاوانە رێکخستن کراوەکان بەدواداچوون و خوێندنەوەی هەبێت دەزانێت پەکەکە لە نارکۆترۆریزم و تێرۆریزم لەئاستی جیهاندا چالاکە.

لەساڵی 2013 و 2014 تاقیگەکانی مادەهۆشبەری پەکەکە لەسوریا چالاکن. ئەم ئیشە داعشیش لەسوریا لەناوچە ژێر چاودێرییەکانیدا ئەنجامی دەدات. بۆتە بازارێکی گەورە بۆ رۆژهەڵاتی ناوین. بەڵام مەترسی گەورە ئەوەیە کە حەبی مادەهۆشبەرەکان لەنێو منداڵان و گەنجاندا دابەش دەکات.

لەبەرواری 22ی خەرمانانی نێزیکی نیوڕۆ، گرووپێکی 15 کەسی لەتێرۆریستەکانی پەژاک کە چەکدار بوون لەرێگای جادە گازی هەرامان پێشیان لە ئۆتۆمبێلێک گرت کە باری کۆڵبەرانی دەگواستەوە و بە تۆقاندن و ترساندن بە چەک باجی لێ ستاندن.

پەکەکە بە دامەزراندنی کانتۆنەکانی لەباکووری و باکووری رۆژهەڵاتی سوریا مەرجی ژیانی وای بۆ خەڵکی کورد دژوار کردووە کە زۆربەی کوردان بە تایبەت گەنجان لەدەست ئەم گرووپە چەکدارە لە ناوچەکە هەڵدێن. ئەندامانی یەپەگە تەنانەت بەزەییان بە کالەمێراندا نایەت.

ئەوڕۆکە گرووپە تێرۆریستییەکانی وەک پەکەکە و پەژاک بەرفاندنی منداڵان و فریودانی گەنجان و هەرزەکاران و گواستنەوەیان بۆ کوێستان و ئەشکەوتە ناتەندرووست و ئەستاندارەکان و نوقم بوونیان لەژێر هەرەس یەک لەدوای یەکەکان ئەم مافەی لێیان ستاندووە.

هێزی سەرەکی پەکەکە لەسەر چوار شت، تۆڵەسەندندەوە، بڕوا، خوێن و مرۆڤ دامەزراوە و ئەمەش تەنیا لەسەر بانگەشە خۆی راگرتووە.

پەکەکە بۆ لەڕێلادانی رای گشتی لەکوشتنی گەنجانی کورد لەبارەی شەڕێکەوە چیرۆک دەڵێتەوە کە بوونی نییە و لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئەنتەرنێت دا باسی لێوە دەکات کە بۆ خۆی بۆ هەرێمی دروست کردووە و منەتیشی لەسەر دەنێت.

پەکەکە فاشیزمێکی شاراوەیە و لەگەڵ هەر کەس یا گرووپێک کە لەگەڵ نەبێت دوژمنە. بۆیە ئەو کەسە یا گرووپە پەرتەوازە دەکات و ساڵانێکە کە ئەم بابەتە لەنێوان کوردانی تورکیا بەڕێوە دەچێت.

لەتورکیا ئەگەر کوردەکان وەک پەکەکە بیر نەکەنەوە ئەو رێکخراوە وەک سیخور دەیانناسێنێت.

 

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب