نووسەری رەخنەگری پەکەکە هەڕەشەی مردنی لێکرا

  • ۳ سال قبل

نووسەر و لێکۆڵێنەروەیەکی کورد بە هۆی بڵاوکردنەوەی بابەتی رەخنەگرانە لە سیاسەتە دژکوردیەکانی پەکەکە لەلایەن ئەم گرووپەوە هەڕەشەی مردنی لێکرا.

هووشەنگ ئۆسێ نووسەر و لێکۆڵەری کوردی سوری لەفەیسبووکەکەیدا نووسی: بەدوای بڵاوکردنەوەی چەندین بابەتی لێکۆڵینەوە لەبارەی پەکەکە و عەبدۆڵا ئۆجالان لەلایەن پەکەکەوە هەڕەشەی کۆستنم لێکرا.

نابراو بە ئاماژە بە هەڕەشەکان نووسی: من تەنیا وەک نووسەرێک پرسیارم پرسیوە و ئەو پرسانە کە لەمێشكی پرسیارکەری بەخۆی سەرقاڵ کردووە وڵامم داونەتەوە و لەمبارەوە لێکۆڵینەوەم کردووە کە بۆتە هۆی کاردانەوەی هەڕەشەکەرانەی پەکەکە.

ئەم نووسەرە کوردە وەبیری هێنایەوە کە گەر رووداوێک بۆی روو بدات ئەوە بەرپرسیاری لەئەستۆی پەکەکەیە.

بە پێی راپۆرتەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤ تائێستا دەیان نووسەر و رۆژنامەنووسی کورد بە هۆی رەخنە گرتن لەسیاسەت و کردەوەی پەکەکە لەلایەن ئەم رێکخراوەوە فەوتێنراوە.

هووشەنگ ئۆسێ: ئارمانجی سەرەکی پەکەکە رواندنەوەی ئاسایش و نانەوەی پرسگرێکە بۆ هەرێمی کوردستان.

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب