نووسراوە: ژنان و منداڵان؛ گرنگترین قوربانیانی تێرۆریزم لەرۆژهەڵاتی ناوین

  • ۳ سال قبل

ساڵانێکە کە لەناوچەی کوردستان لەرۆژهەڵاتی ناوین شەڕ و توندوتیژیە و لەم نێوەندەدا زۆرترین قوربانیانی تێرۆریزم لەم شەڕانەدا منداڵان و ژنان بوون. ئەمانە بە هۆی ئەوەی کە زووتر تووشی زیان دەبنەوە لەهەر شەڕ و کردارێکی توندوتیژیدا بەشێکی زۆر لە قوربانیانن. ژنان و کچان دەستدرێژیان لەسەر دەکرێت و منداڵانیش وەک سەرباز دەنێردرێن بۆ گۆڕەپانەکانی شەڕ. هەموو گرووپە تێرۆریستییەکان هەوڵ دەدەن تا لەنێوان توێژی جۆراوجۆری کۆمەڵگادا کەسانێک هەڵبژێرن کە لاوازترن و لەژنان و منداڵان باشتر کوا؟ هەموو گرووپە چەکدارە تێرۆریستییەکان (لەمارکسیست و داعشی و …) لەم تاوانانەدا هاوبەشن و لەژنان و منداڵان وەک کەرەستە کەڵک وەردەگرن.

لەرۆژهەڵاتی ناوین و کوردستانیش بە ژەهراوی کردنی رای گشتی و هەڵسووکەتی سڕینەوەی لەگەڵ ژنان، پارتەکان هەوڵ دەدەن لەلەش و دەروونی ژن بۆ خۆبەهێزنیشان دا کەڵک وەربگرن و هێز کۆبکەنەوە. بۆ نموونە عەبدۆڵا ئۆجالان سەرکردەی فیرقەی تێرۆریستی پەکەکە لەنووسینەکانیدا زۆر جار ژنی سووک کردووتەوە و لەراپۆرتی زۆردا لەبارەی دۆخی خراپی ژنان لەبنکەکانی پەکەکە و دەستدرێژی لەسەریان بابەت بڵاو کراوەتەوە. هەموو پاساوەکانی پەکەکەش لەبارەی ژنان بەرانبەری رەخنەی کۆمەڵگای پیاوساڵار دەبێتەوە لەکوردستان. بەڵام لەبیر نەکەین کە ئۆجالان ، دوران کاڵکان و جەمیل بایکیش پیاون. دروشمی پشتیوانی لەژنان لەنێو پەکەکەدا لەکاتێکدا دەورووژێت کە لەم گرووپەدا هاوسەرگیری و دایکبوون قەدەخەیە. بۆیە دەبێت بپرسێردرێت کە بۆ ژنان دەرونیان وەک دایک، سۆز  و دوور لە توندوتیژییە ناچار دەکرێن کە لەرێگایەکەوە بڕۆن کە تێدا شەڕ و کوشتن باسی سەرەتاو کۆتاییە؟ بۆ ژنان ناچار دەکەن خۆبسووتێنن و لەشاخ رایاندەگرن؟ هەموو رێزی پەکەکە و سەرکردەکانی بۆ ژنان دانانیانە لەپۆستی فۆرمالیتە وەک هاوسەرۆک!

گەر تۆڵەیەک هەبێت ئەوە منداڵان و ژنان کە ساڵانێکە تا مردن بەدیل گیراون لەکوێستانەکان لەلایەن پەکەکەوە دەبێت هەبێت، ژنانێک کە هەڵخەڵەتێندراون و ئەو منداڵانەی کە رفێندراون و لەشوێنی قوتابخانە و ماڵ لەشاخن و دەکوژرێن….

یادداشت وارده: زنان و کودکان؛ مهمترین قربانیان تروریسم در خاورمیانه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب