نمایشی تەلەڤیزیۆنی هیلاری کلینتۆن لەپشتیوانی لەیەپەگە

  • ۳ سال قبل

بە پێی راپۆرتی چاودیری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران، هیلاری کلینیتۆن وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا بڕیارە لە نمایشی تەلەڤیزیۆنی لەپشتیوانی لە یەپەگە باڵی چەکداری سوریا دەرکەوێت. هیلاری و کچەکەی چلسی زەنجیرە فیلمێکی تەلەڤیزیۆنی بەرهەم دێنن کە تێدا گرووپی تێرۆریستی پەکەکە/ یەپەگە وەک شەڕڤانانی ئازادی پاک و خاوێن پیشان دەدرێن. بەشێک لەم بەرهەمەی کۆمپانیای هیلاری لەسەر بنەمای پرتووکێکە کە ئارمانجی پاک و خاوێن پیشان دانی پەکەکە و یەپەگەیە.

گۆڤاری هالیڤوود رێپۆرتێر رۆژی دووشەمە لەراپۆرتێکدا نووسی هیلاری و چلسی دەیانەوێت لەڕووی پرتووکی کچانی کۆبانێ نووسینی گیل زماک لمۆن فیلمێک بەرهەم بێنن.

ئەم پرتووکە کە بڕیارە لەئایندەدا بڵاو بێتەوە، لەسەر بنەمای هێرشەکانی داعش بۆ کۆبانێ، شاری سنووری سووریا لەساڵی 2014 نووسراوە. کۆمپانیای هیدن لایت ئەم زنجیرە فیلمە بەرهەم دێنێت کە هیلاری و کچەکەی دامەزرێنەریێن.

هیلاری کە بەربژێری هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لەساڵی 2016 بوو دەڵێت: ئەم زنجیرە فیلمە بە ناو (ژنانی بوێر کە بۆ یەکسانی و داد شەڕ دەکەن) بەرهەم دێت. ئەمە لەکاتێکدایە کە پەکەکە لەچەندین دەیەی چالاکی تێرۆریستی، بەرپرسی کوژرانی نێزیکەی 40 هەزار کەسە، لەوانە ژنان و منداڵان و کۆرپەکانن و یەپەگەش باڵی سوری پەکەکەیە و لەلیستی تێرۆری ئەورووپا و خودی ئەمریکادایە.

ئەم کۆمەڵە دەیەوێت کە چیرۆکی ملیشیا ژنەکانی ئەندامی پەکەکە و یەپەگە بگێڕێتەوە کە دەگوترێت لە شەڕی دژ بە داعش لەساڵی 2014 تا سەرەتای 2015 بەشداریان کردووە. ئەمە لەکاتێکدایە کە بە پێیە راپۆرتەکانی دەزگاکانی مافی مرۆڤ تەنانەت لەئەمریکا، پەکەکە و یەپەگە تاوانبارن بە پێشلکاری مافی مرۆڤ و بەکارهێنانی منداڵان وەک سەرباز.

ئەمریکا: یەپەگە باڵێکە لە پەکەکە

لەسەرەتای ئەم مانگەوە وەزارەتی دادی ئەمریکا یەپەگەی وەک بەشێک لە گرووپی تێرۆریستی پەکەکە ناساند و رایگەیاند کە سەربازێکی دێرینی سوپای ئەمریکا کە بۆ شەڕ چووبووە پاڵ یەپەگەوە دەستبەسەرکراوە. ئەرکدارانی فیدراڵ دانیل بیکریان لە پازدەی ژانڤیە بە تومەتی ورووژاندن و هاندان بۆ توندوتیژی لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی بایدن لەناوەندی ئیالەتی فلۆریدا دەستگیر کرد. بە پێی لێدوانی پارێزەرکان ناوبراو لە سۆشیال میدیا دا باسی ئەوەی کرد کە پەروەردەی گولە هاوێژی تاکانەی لەیەپەگەدا بینیوە. ئەم دان پێدانە فەرمییە دژی سیاسەتی هەمیشەیی ئەمریکا لەمەڕ پشتیوانی تێرۆریستەکانی پەکەکە/ یەپەگە بوو کە باس لەوە دەکەن لەگەڵ داعش شەڕ دەکەن.

بەرپرسانی تورکیا زۆرجار داوایان لەهاوپەیمانەکەیان واتە ئەمریکا کردووە کە پشتیوانی چەک و پەروەردە بۆ یەپەگە/ پەکەکە رابگرێت و رایانگەیاند کە بەکارهێنانی گرووپێکی تێرۆریستی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرووپێکی تێرۆریستی دیکە هیچ واتایەکی نییە. لەساڵی 2016، تورکیا سێ چالاکی لەدەرەوەی سنوورەکانی لەباکووری سوریا ئەنجام داوە بەمەبەستی پێشگرتن لە پێکهاتنی پەستووی تێرۆریستی یەپەگە/پەکەکە لەسنوورەکانی. گەر سەرەنجی وێنای پۆزەتیڤی یەپەگە لەمیدیاکانی رۆژئاوایی بدەین دەبێت بگوترێت کە ئەم گرووپە تێرۆریستییە پێشلکاری مافی مرۆڤ، لەوانە بەکارهێنانی ژنان و منداڵانی تەمەن خوار کەزۆربەیان بە زۆر براونەتە نێو ئەم گرووپەوە و دەستدرێژی زەنجیرەیان لەسەر کراوە، ناسراوە.

بۆ نموونە لەساڵی 2017 ژنێکی گەنج بە ناوی لەیلا گونەش کاتێک کە دەیویست هەڵبێت لەم گرووپە تێرۆریستییە، کرایە ئارمانجی هێزەکانی پەکەکە بەڵام قوتار بوو. گونەش لەکاتێکدا کە تەنیا 15 ساڵی بوو لەساڵی 2014 لەلایەن پەکەکەوە هەڵخەڵەتێنرا و تەڤلی کرا.

راپۆرتێکی رێکخراوی نێودەوڵەتی لەساڵی 2018 و زۆرێک لە راپۆرتەکانی گرووپەکانی مافی مرۆڤ وەک چاودێری مافی مرۆڤ، بەکارهێنانی منداڵانی لەلایەن یەپەگە/ پەکەکەوە دێکۆمێنت و بە بەڵگە کردووە و 224 نموونەی بەس لەساڵانی 2016 – 2017 دا کراوە. بە راپۆرت.[۱]

[۱].https://www.aa.com.tr/en/americas/us-pro-pkk-ypg-terrorist-tv-show-coming-from-clintons/2123524

 

نمایش تلویزیونی هیلاری کلینتون در حمایت از ی.پ.گ

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب