میدیا نەسرەدین لەقامشلو: پەکەکە دەبێت منداڵە رفێندراوەکان بگەڕێنێتەوە

  • ۳ سال قبل

میدیا نەسرەدین هاوسەرۆکی نووسینگەی پشتیوانی لەمنداڵان لەشەڕي چەکدارەکاندا رایگەیاند ئەو منداڵانەی کە رفێندراون بۆ نێو هیزە چەکدارەکان دەبێت بگەڕدرێنەوە ئەگیان بەشێوازی دیکە بەرنامەدادەڕژین بۆ دادگایی کردنی رفێندەرەکان.

ئەم نووسینگە لەبنکەی گرووپی کۆمەڵایەتی دەسەڵاتی خۆسەری کۆنفرانسێکی بەڕێوە برد. میدیا وتی گەر منداڵە رفێندراوەکان نەگەڕێننەوە ئەوە بکەرەکانیان لەدادگا نێودەوڵەتییەکان دادگایی دەکرێن.

میدیا نەسرەدین دەڵێت ئەم کردەوانەمان لەگەڵ رێکخراوی نێودەوڵەتی ئەنجام داوە و بۆیە 9 نووسینگەی پشتیوانی لەم منداڵانە لەهەموو ناوچەکانی ژێڕ کۆنترۆڵی خۆسەری کراونەتەوە. ئەو وتی ئێستا 16 سکاڵامان لا گەیشتووە کە لەوانە 4 یان منداڵ بوون و هەموویان دەڵێن منداڵەکانمان لەلایەن پەکەکەوە رفێندراون و لێکۆڵینەوەکان دەستی پێکردووە.

یەکێک لە منداڵە رفێندراوەکان لەدایکبووی ساڵی 2004 رەوان عومران عەلیکۆ خەڵکی دربەسیێیە کە لەساڵی 2020 رفێندراوە. عومران عەلیکۆ باوکی رەوان دەڵێت: کچەکەی بەس 16 ساڵی بوو سەرەڕای ئەوەی کە مەزڵووم کۆبانێ بەڵێنی دابوو کە کچەکەی بگەڕێننەوە بەڵام وای نەکرد. هێشتاش چاوەڕی گەڕانەوەی کچەکەمم.

لەناوچەی شەحبا لەباکووری حەلەبیش منداڵێکی 14 ساڵان بە نێوی جەمیل ئیدریس مستەفا رفێندراوە و سەرچاوەی نێزیک بەو ماڵباتەش دەڵێت جەمیل لەدایکبووی 2006 لە شیە نێزیکی عەفرینە و رۆژی 5ی ئەم مانگە لەنێزیکی گەڕەکی شێخ مەقسوودی حەلەب کاتێک چووبوو بۆ ماڵی مامی لەلایەن یەپەگەوە رفێندراوە.

شایانی باسە نووسینگەی نێودەوڵەتی سەر بە رێکخراوەی نێودەوڵەتی ویرجینیا گامبا نوێنەری تایبەتی رێکخراوی نێودەوڵەتی، لەگەڵ مەزڵووم کۆبانێ دیداری کرد و رێکەوتنی قەدەخەی چەکدارکردنی منداڵانی خوارەوەی 18 ساڵی واژۆ کرد. بەو پێیە خۆسەری دێمۆکراتیک گەلاوێژی ئەمساڵ 2020 نووسینگەی پشتیوانی لەمنداڵان لەشەڕە چەکداریەکاندا کردەوە.

 

میدیا نصرالدین در قامیشلو: پ.ک.ک. باید کودکان ربوده شده را برگرداند

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب