لەلایەن ئەندامێکی باڵای پارتیەوە؛ داواکاری بۆ لادانی بەرپرسانی سەر بە پەکەکە لەشنگال

  • ۳ سال قبل

ئەندامێکی پلەبەرزی پارتی خوازیاری دەرکردنی هێزەکانی سەر بە پەکەکە لە پۆستەکانی سەرۆکایەتی بەڕێوەبەری شنگالە.

بەپێی راپۆرتی کوردپارێز لەزاری بەغداد ئەلیەومەوە عەلی خەلیل لەمبارەوە وتی: دیاردەی چەکی نایاسایی لەشنگال سەرەڕای بەڕێوەبردنی رێکەوتن لەبارەی ئەم شارەوە لەنێوان دەوڵەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستان درێژەی هەیە و هێزەکانی پەکەکە لەشارەکەدا بوونیان هەیە و هێزە چەکدارەکانی سەر بەوان کۆنترۆڵی شارەکەیان بەدەستەوەیە.

ئەندامی باڵای پارتی وتی: ملیشیا و گرووپە ئیزدیەکان گرێدانیان بە هزری پەکەکەوە هەیە و وەک مەترسین بۆ دۆخی ئاسایشی شنگال. چوونکە ئەوان ئاستەنگن لەگەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شار و هەوڵ دەدەن لەگەڵ پێشمەرگە بکەونە پێکدادانەوە و بۆ هەرێمی کوردستان کێشە بنێنەوە.

عەلی وتی: کرداری کردنی بەشی دووەمی رێکەوتنی شنگال واتە داینی دایرەکانی ئەم شارە بە دەستی خەڵک و دەرکردنی سەرۆکی دایرەکان کە پەیوەندیان بە پەکەکە و رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017ەوە هەیو ئەم پێویستە.

وەبیر دێنێتەوە کە بەرپرسێکی پلەبەرز لەوەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان ئەم دوایان رایگەیاندووە کە پەکەکە هێشتاش لەجلی هێزەکانی ئێراقی لەشنگال و ئەوێ داگیر کردووە.

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب