عەلی عەونی: نوێنەرانی کورد کێشەی ئاکاریان هەیە

  • ۳ سال قبل

عەلی عەونی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی لەبارەی کێشە گرێدراوەکان لەگەڵ هەناردنی پارەی بۆ مووچەی فەرمانبەران لەبەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان و هەوڵی هەندێک لەنوێنەرەکانی کورد لەپارلمانی ئێڕاق بۆ پێشگرتن لەهەناردنی ئەو پارەیە بۆ هەولێت دەڵێت ئەم نوێنەرانە لەبەغدا دەترسن.

ناوبراو وتی پرسی داینی مووچەی فەرمانبەرانی لەلایەن بانکێکی ناوەندی دەوڵەتەوە بە جێگای بانکەکانی هەرێمی کوردستان راست نییە و ئەمە لەپێناو هەوڵی سروە عەبدۆلواحێد نوێنەری کورد بۆ کۆکردنەوەی واژۆی 100 نوێنەر بەمەبەستی پێش گرتن لە هەناردنی پارە کراوە.

ئەم ئەندامەی پارتی دەڵێت: لەهەمووی خراپتر ئەوەیە کە نوێنەرانی کورد پێشەنگایەتی ئەم هەنگاوە دەکەن ئەمانە وەک جاشەکانی سەردەمی سەدمن. ئەمانە لەبنەڕەتدا دۆسیەی گەندەڵی و ئاکاریان هەیە و تەنانەت پارەی بەرتیلیان گرتوو و لەترسی ناتوانن سەربەخۆ بجووڵێنەوە. ئەوان بۆ بەدەست هێنانی مادیات و پارە لەدژی هەرێمی کوردستان هەڵوێست دەنوێنن.

 

علی عونی: «نمایندگان کرد مشکل اخلاقی دارند»

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب