رەخنەی 18 رێکخراوی کورد لە دیداری بارزانی لەگەڵ سەرۆکی دژبەرانی سوری

  • ۱ سال قبل

لەدوای دیداری نەسر حەریری سەرۆکی دژبەرانی سوری ناسراو بە هاوپەیمانی نەتەوەیی و شاندی هاوڕای لەهەرێمی کوردستان، 18 رێکخراوی کورد لەبەیانییەیەکدا ئەم دیدارەیانە سەرکۆنە کرد. ئەم دەزگانە لەبەیانییەکەیاندا شاندی دژبەرانی سوری وەک بکوژانی کورد ناوزەد دەکەن کە دەستیان بە کۆشتنی هەزاران کورد و دەرەوەی کورد سوورە.

ئەم دەزگانەی کورد لەبەیانامەکەیاندا بۆ خەڵکی کورد لە هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هەرێم، پارلمان و دەسەڵاتەکەیان، دیداری نەسر حەریری سەرەتا ەک بێ ڕێزییەکی ئاشكرا بە خەڵکی کورد و دواتر بە هەموو مرۆڤایەتی زانیوە.

ئەم شاندە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لەوانە مەسعوود بارزانی دیداری کردووە. نارزایەتی کوردان بە تایبەت دوای ئەوە توند بووەوە کە دژبەرانی سوری بە پاڵپشتی تورکیا هێشتا درێژە بە داگیرکاری و سڕینەوەی نەتەوەیی لەدژی کوردان لەناوچە کوردنشینەکانی وەک عەفرین و ناوچەکانی دیکە دەدەن و درێژەی هەیە.

 

انتقاد هیجده سازمان کرد از دیدار بارزانی با رئیس مخالفان سوریه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

کُردی

آخرین مطالب