باباتی تایبەت: کۆڵبەران و بازرگانی مەترسیداری سنووری نێوان ئێراق و ئێران

  • ۳ سال قبل

کۆڵبەری

لەپیرانشار لەئازەربایجانی رۆژئاوای ئێران زستانە. لەداوێنی کێوە بەفراویەکان شوێن پێ دوور و درێژ دەبیندرێت کە بە ئارامی بەرەو حاجی ئۆمەران شارێکی سەرسنووری کوردی ئێراق دەڕۆن. دەیان پیاو لە شوێنێک کۆ بوونەتەوە و باری قورسیان لەسەر وانت و جیبە کۆنەکان دەخەنە سەر پشتیان. خۆر لەسەر دیمەنەکی داوە و زستانێکی ناخۆش پیشان دەدات کە کۆڵبەران دانیشتوانی سنوور لەم رێگایەوە بژیوی ژیانیان دابین دەکەن. هەررۆژ رووبەڕووی مەترسی مردن دەبنەوە. باری قورس لەو پەڕی سنووورەوە و ژمارەیەک پەیکان پیکاپی دیکە باردەکرێن. ژیانی سنوور دژوارە لەناوچە شاخاویەکان کە پەرەی نەسەندووە.

هاتۆچوو نایاساییە، پیشەی کۆنە لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست، شوێنێک کە سنوورەکان کەمتر لە ئەورووپا هاتۆچوویان هەیە. سنوورەکانی دیکەی ئێران وەک سنوورلەگەڵ ئەفغانستان، پاکستان، رێڕەوی دەریایی لەرێگای کەنداویش رێڕەوی قاچاخی هەیە. بەڵام بەناوبانگترین و گەورەترین پیشە کۆڵبەریە لە ئازەربایجانی رۆژئاوا و کرماشان و کوردستان. دیاردەی کۆڵبەری لەتورکیا لەسنوورەکانی لەگەڵ ئێراق و ئێران بەردەوامە. پیشەیەک کە بۆ بەدەست خستنی بژیوی ژیانە و زۆر مەترسیدارە.

کۆڵبەری وەک دیاردەیەک خۆی بۆخۆی بەڵگەیەکی گەورەتی چەرمەسەری و پووچ بوونی سیاسەتی گەمارۆیە کە لەسەر خەڵکی ئێران سەپێندراوە. کۆڵبەران زۆر جۆری کاڵای کە لەئێرانە رێگە پێدراو نییە هاوردە دەکەن بەڵام جیهانی دەرەویان گەمارۆ داوە بەکۆڵ دەگوازنەوە. جل و بەرگ و تەلەڤیزیۆن و چاڵە بەفر و جل شۆر و سەردکەرەوە و جۆری جگەری ماربرۆ و وینستۆن و تەنانەت دەرمانە نایابەکان لەئێران. جگە لەمانە کاڵا نایاسای وەک خواردنەوە ئەلکۆلییەکان دەگوازرێنەوە. خواست و داین لەم پیشەیەدا زاڵە و مووچەی کۆڵبەران پەیوەندی بە جۆری بارەکەیانەوە هەیە و جیاوازە. کوردستانی ئێران قوربانی گەمارۆی دژوار بۆتەوە کە هەموو ئێرانی کردۆتە ئامانج و ناوچە کوردنشینەکانیش بە هۆی زەوی لێژ و ناڕێک و دژوارەوە و هەروەها چەندین دەیە پێکدادان لەنیوان دژبەرانی ئێران و دەوڵەت زۆرتر کەوتووتە ژێر کاریگەری. دەوڵەتی ئێران هەنگاوی زۆری بۆ کەمکردنەوەی مەترسیەکانی ئەم پیشە دژوارە ناوەو یاسایی کردنی چالاکییەکانی ئەنجام داوە بەڵام بە هۆی دەستێوەردانی ئەم گرووپە دژبەرانە، پەرەسەندوویی پیشەیی ئەم ناوچانە هیشتاش دژوارە.

حسێن

لەگەڵ حسێن خەڵکی گوندی سنووری کۆنە لاجان کە دەیان ساڵە ئەم ئیشە مەترسیدارە دەکات قسە دەکەم. حسێن لەکۆتایی چل سالی چاوی شینی رووناک و سەری کەچەڵ و دەنگێکی زۆر بەرزی هەیە. لەکاتێکدا کە چراکە کەوتبووە نێو چاوانی دانی پێدانا کە لەبیست ساڵیەوە قاچاخی ویسکی دەکات. چوونکە سوودی باشتر لە تۆزی جل شۆرین کە ئێستا بە کۆڵیەوەیە، بەڵام ماوەیەکە ئەم ئەم کارەی نەکردووە. کۆڵبەران کە کاڵای نایاسایی دەگوازنەوە، زۆرتر لە رێڕەوە ئاسایەکانەوە هاتۆچوو ناکەن تا رووبەڕووی پاسەوانانی سنوور نەبنەوە. ئەمە بەداخەوە مەترسی داکەوتن و هەرەس و پێکدادان لەگەڵ هێزە سەربازیەکان زیاد دەکات. لەوەی کە ئەمریکا دەیەوێت ئێڕان زۆرتر لەبواری ئابووریەوە گۆشەگیر بکات قاچاخچییەکان ئێستاش لەهەرێمی کوردستان ئازار دەبینن لەکاتێکدا کە پێشمەرگەی کورد چەند ساڵ لەوە پێش ئیشیان پێیان نەبوو.

حسێن بە ئارامی لەگوێمدا دەڵێت گرووپێک لە شەڕکەرانی حدکاش لەم ناوچە سنووریە هەن. لەبەهاردا پەژاک دێتە ئێرە. هەرچەند زۆرترلەناوچەی چۆمان و سەردەشت بوونیان هەیە. ئەم گرووپە رێڕەوە دژوارەکان لەپێش دەگرێت چوونکە هێزەکانی سنوور بەردەوام تەقە لەو کەسانە دەکەن کە نایاسایی هاتۆ چوو دەکەن. پاسەوانانی سنوور پاساو بۆ تەقەکردنەکانیان دێننەوە چوونکە دەترسن کە گرووپەکان لەوانە چەک و مادە هۆشبەرەکان یا ئەندامانی چەکداری خۆیان بگوازنەوە بۆ ناو وڵات. ئەم دۆخە کۆڵبەری کردووە بە بازرگانیەکی مەترسیدار. لەمە زیاتر کۆڵبەران کە کاڵای نایاسایی دەگوازنەوە کاتێک لەگەڵ پاسەوانانی سنوور رووبەڕوو دەبن هەڵدێن و ئەمەش ئیشەکە بۆ هێزە چەکدارەکان دژوار دەکات کە بزانن کۆڵبەرن یا ئەندامانی گرووپە چەکدارە نایاساییەکان.

 

حسێن خۆی ئێستا کارتی کۆڵبەری هەیە و بەس کاڵای یاسایی دەگوازێتەوە. ئەو دەتوانێت 4 ساڵی دیکە خانەنشین بێت و هاوسەر و منداڵەکانی بە پێی ئەم یاسا تایبەتە بیمە دەرمان و رووداوەی دیکەیان دەبێت. ئەم کارتە هاتووچوو لە سنوور یاسایی دەکات و بەشێک لەیاسای هاوردە و هەناردەکردن تایبەتی سنوورنشینانە. حسێن رازی لە پیشەکەی چوونکە سوودی باشی بۆی هەیە و لە ئیشەکانی دیکە دژوارترە و پێش خواردنی نانی نیوەڕۆ دەگەڕێتەوە ماڵێ تا لەگەڵ هاوسەرکەی بێت. کۆڕە گەورەکی لەکارخانەی قەند ئیش دەکات تەنیا چارەکێکی حسێن داهاتی هەیە.

چۆمان

هاوینی رابردوو رۆشتم بۆ شاری چۆمان لەهەرێمی کوردستان. کێوەکانی چۆمان تا شاری بانە لەئێران دێن. رێڕەوی قاچاخی چۆمان بەس لەکەش و هەوای باشدا دەکرێت. پیاوانی پوتین لەپێ و پوزەوانە لە چۆم دەپەڕێنەوە. بەرەو ئێران بارەکان دەخەنە نێو جیبەکانەوە و دەڕۆن بۆ شار. بانە لەڕاستیدا ناوەندی کاڵای ئەلکترۆنیکی دەرەکییە لەئێران. بازاری ئەم شارە پڕیە لە تەلەڤیزیۆن و جل شۆر و ساردکەرەوە و باشترین کەرەستەی چێشتخانە بە مارکی وەک بۆش و سامسۆنگ و ئڵجی کە لەرێگای کۆڵبەرانەوە لە سنووری سەیرانبەند دێتە نێو وڵاتەوە و دواترە لە هەموو وڵات دەفرۆشرێت. رێڕەوی قاچاخ دژوارترە لێرە بەس چەند سەد مەتر لەگەڵ سنوور مەودایان هەیە بەڵام خەڵک کەم داهاتن. لە دیوی ئێراق چۆمەکە لەپشت کێوە و پەژاک وەک گرووپێکی چەکدار لە کۆڵبەران سەرانە وەردەگرێت و هەر ئۆتۆمبێل و پیکاپێک ناچار دەکات پارە بدات. لەمە زیاتر جۆمان نێزیکی کێوەکانی قەندیلە شوێنێک کە بنکەی ئەم گرووپەی لێیە.

مەترسی

کۆڵبەری هێشتا پیشەیەکی مەترسیدارە. مەترسی زۆر لەم پیشەیەدا هەن. ناوچەیەک کە کۆڵبەرەکان تێدا هاتۆچوو دەکەن ناخۆش و دژوارە. هەرساڵ دەیان کۆڵبەر – دیار نییە کاڵای نایاسایی قاچاخ دەکەن یا نا – دەبنە قوربانی لەپێکدادانەکان لەگەڵ هیزە سەربازیەکان، لەبەرزایەکانەوە دەکەونە خوارێ یا رەق دەیانباتەوە و یا لەبەفرە هەڵدەخلیسکێن و تەنانەت بە هۆی مینە بەجێ ماوەکانیشەوە کەبیرەوەی تاڵی شەڕی ئێران و ئێراقن گیان لەدەست دەدەن. جیهانێکی سەیرە، قاچاخ لە سنوورەکانی ئێران و ئێراق شوێنکە زۆربەی خەڵکی کوردی هەژار دەژین، باری قورس، پارادۆکسی گەماروەکان، قەدەخەکان و هەروەها ئازادیەکانی هاوردە و هەناردەکردن؛ ئەویش لەناوچەیەکی خۆڵەمێشی لەنێوان پاسەوانانی سنووری ئێرانی و پێشمەرگە کوردەکانی ئێراقو گرووپە چەکدار و دژبەرەکانی ئێران.

سەرچاوە:

۱.https://reportersonline.nl/koerdische-smokkelaars-en-de-iraans-iraakse-grenshandel-vol-gevaren/

 

مقاله اختصاصی: کولبران و تجارت پر خطر مرزی ایران و عراق

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب