راپۆرتی دڵتەزێنی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران لەبارەی رفاندنی گەنجانی ئێڕانی لەلایەن ملیشیاکانی

  • ۳ سال قبل

دێمۆکراتی کوردستان/ بەشی یەکەم

بە پێی راپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی کورستانی ئێڕان گرووپە چەکدار و تێرۆریستییەکان کە بە نێوی خەڵکی کوردەوە چالاکی دەکەن بە پێی ئامار و بەڵگە، زۆرترین گورزیان لە خەڵکی کورد وەشاندووە. شەڕەکان، تێرۆرەکان، باجگرتنەکان و بەکارهێنانی منداڵانی سەرباز لەلایەن ئەم گرووپانەوە دەکرێت کە باسی کوردایەتی دەکەن. گرووپی تێرۆریستی پەژاک، وەک باڵی ئێرانی پەکەکە لەبواری رفاندنی و فرایوی منداڵانی ئێرانی و بە کوشت دانیان لەبەرانبەر سوپای تورکیا، پێشینەیەکی دوور و درێژی هەیە و چاودێر زۆر جار باسی ئەم تاوانانەی کردووە.

بەم نوێیانە و بە پێی ئەو هەواڵانەی دەستی چاودێر کەوتوون دەبێت بگوترێت پەژاک هاوکارێکی نوێی بۆ خۆی بینیتەوە لەبواری کردارە تێرۆریستەکانی لەدژی کوردانی ئێرانی و دانی پێداناوە. حزبی دێمۆکراتی کوردستان ناسراو بە حدک کە تاوانبارە بە کردەوەی تێرۆریستی لەدژی کوردانی ئێران و هاوکاری سەدام حسێن و رژیمی بەعس و بێدەنگی لەبەرانبەر تاوانی حەلەبجەوە، دەستی بە رفاندن و فریوی منداڵانی کوردی ئێرانی کردووە تا کەمبوونی هێزی خوی وەک پەژاک لەم رێگایەوە قەرەبوو بکاتەوە.

بابەتی یەکەم، لەکۆی منداڵان و گەنجانی ئێرانی، زەهرا ئسمائیلی منداڵی رەسوڵ لەدایکبووی 1383 لەورمێ (سیلوانا)یە. بە پێی ئە هەواڵانەی کە لەلایەن پایامنێری چاودێرەوە کۆکراوەتەوە زەهرا لەلایەن تیمەکانی حدک ەوە هەڵخەڵەتێنراوە و رفێندراوە. چاودێر لە دیمانەیەکدا لەگەڵ باوکی زەهرا زانیاری نوێی دەست کەوتووە. باوکی زارا جەخی کردەوە کە کچەکەی لەخوارەوەی تەمەنی یاسایی و لەساڵی 1399 لەئێران رفێندراوە و براوە بۆ شاری کۆیە لە پارێزگای سلێمانی و لەوێ لەگەڵ دەیان منداڵی دیکە لەژێر فەرمانی خالد عەزیزی پەروەردەی چەک و توندوتیژی و شەڕ دەکرێن.

شایانی باسە هەر وەک چۆن باس کرا ئەمە جاری یەکەم نییە کە ئەم گرووپە چەکدارانە بە ئاسانی منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی دەرفێنن و بۆ ئارمانجی تێرۆریستی بەکاریان دێنن. پەژاک و حزبی دێمۆکراتی کوردستان، لە کوردستانی ئێران لەڕێگای رفاندنی منداڵان، هێز وەردەگرن و دوای پەروەردەی سەربازی کە بریتییە لە تێرۆر و توندوتیژی، هەر لەو منداڵانە لەشوێنی لەدایکبوونیان بەمەبەستی باج وەرگرتن کەڵک وەردەگرن. چوونکە ئەوان زمان و هەڵسووکەوت و جۆگرافیای ناوچەی خۆیان دەناسن و ئاسانتر کرداری باجگرتن و تێرۆر ئەنجام دەدەن. ئەمە لەکاتێکدایە کە سەرکردەکانی ئەم گرووپە لەئەورووپا دانیشتوون و لەبەرانبەر گیانی ئەندامانی خۆیان دەخەنە مەترسیەوە. ئەو ئەندامانەی کە لەشاخن بە کەمترین پێداویستی دەژین.

باوکی زەهرا بە پەیامنێرەکەمانی وت: من کرێکارم و سێ منداڵم هەیە. منداڵە گەورەکەم زەهرا بوو کە ئێستا دیلی حدکایە. دوو گوڕی هەشت و دوو ساڵانیشم هەیە. لەدایکبووی 1359م و هەوڵ دەدەم لەم ماوەیە منداڵەکانم کێشەیان لەژیاندا نەبێت. ئێمە بە هۆی خۆێندنی زەهرا رۆشتینە ورمێ. ئەو بەردەوام خوێندکارێکی زیرەک و نموونە بوو و باشی دەخوێند. کەمترین مەیلێک لە ماڵباتی ئێمە بەرەو لای ئەم گرووپە چەکدارانە نییە. بەڵام ئێستا گرووپە چەکدارەکان منداڵەکانمان دەرفێنن. من لەم ماوەیە زۆر ئازارم بینی. هێشتا تێناگەم کە چۆن دەبێت منداڵێک بۆ ئارمانجی تێرۆریستی بەکار بهێندرێت و ماڵباتەکەی لەناو بچێت.

لەبەڕێز سمایلی لەبارەی بەدواداچوون بۆ رزگارکردنی منداڵەکەی پرسیارم کرد وتی: من بۆ دیتنی کچەکەم پارەم لە هەڤاڵانم قەرز کردووە تا بە دوایدا بڕۆم. لەکۆیە بینیم بەڵام بە هۆی هەڕەشە، کچەکەم لەگەڵ من نەگەڕایەوە. هێزەکانی حدک سەرەتا وتیان لێرە نییە و وتیان لەپەروەردەیە. دواوتر کە زۆر پێداگریم کرد و گریانم کچەکەیان هێنام. لەبەرانبەرم دانیشت وادیار بوو کە ترساوە. چوونکە بە منی وت: من رازیم و ناگەڕێمەوە بۆ ماڵەوە. من نیگەرانی دۆخی کچەکەمم. سەدان کچی گەنج لە گەڵ سەدان پیاو چۆن پێکەوە دەژین بێ ئەوەی هیچ خزمایەتیێکیان پێکەوە هەبێت لە کەمپدا بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ؟ بێ هیوا گەڕامەوە و هیچ درزی هیوایەکم بۆ نەمایەوە. تەنیا کچەکەم قوڕبەسەر بووە و ناتوانم هیچی بۆ بکەم. تەنانەت منداڵەکانی دیکەشم لەبیر چۆتەوە و توانای ئیش کردنیشم نییە. کام کورد ئامادەیە منداڵەکەی لەنێو گرووپێکی چەکدارد بێت؟ کێ وڵامی فرمێسکی دایکی زەهرا دەداتەوە؟

پەیامنێری چاودێر لەگەڵ دایکی زەهرا قسەی کرد. ئەو ئاماژەی بە تەمەنی کەمی کچەکەی دا و وتی هەموو ژیانم دەدەم تا دووبارە کچەکەم ببینمەوە. ئەو گەنجێک بوو چۆن تەڤلی گرووپێکی چەکدار و توندڕەو بوو؟ من لەم تەمەنە چیتر تاقەتم نەماوە و خەمۆک بووم. بۆ ئێمە چیمان لێ کردوون؟ ئێمە بۆ خوێندنی زەهرا لەگوندەوە هاتین بۆ شار. ئەوان ئایندەی زەهرا و ناوەندی ماڵباتی ئێمەیان لەناو برد. ئێمە چیتر ناتوانین بەدواداچوونی بۆ بکەین. داوا لەدەوڵەت دەکەین یارمەتیمان بدات.

چاودێڕ بەدواداچوون بۆ چارەنووسی منداڵە رفێندراوەکان لەلایەن پەژاک و حزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران زۆر رژدانە دەخاتە ئەجێندایەوە و هیوادارە دەوڵەتی ئێران و وەزارەتی دەرەوە هەڵسن بە ئەرکە یاسایەکانیان.

گزارش تکان‌دهنده دیدبان حقوق بشر کردستان ایران از ربایش نوجوانان ایرانی توسط «شبه‌نظامیان دموکرات کردستان»/ بخش اول

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب