درێژەی تێرۆری سەرکردەی هۆزەکان لەناچەکانی ژێر چاودێری هەسەدە لەدێرەزوور

  • ۳ سال قبل

بە پێی راپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران، نەبوونی ئاسایش لەدێرەزوور زۆر لەمێژە لەم ناوچەیە بۆتە کێشە. ئەو بەشەی کە لەژێر دەسەڵاتی هەسەدەدایە کۆژرانی سەرکردەی هۆزەکان بە خۆیەوە دەبینێت. ئەم تێرۆرانە لەبەرواری 31ی ژوئیە 2020 دەستیپێکرد، کاتێک کە داعش بەرپرسیارتی کوشتنی عەلی سلێمان ئەلحەمدا وتەبێژی فەرمی هۆزی ئەلئکایداتی لەشاری ئەلبوسیرا لەرۆژهەڵاتی دێرەزوور گرتە ئەستۆ. شایان باسە کە ئەلئەکیدات هۆزێکی گەورەی عەرەبە کە نیزیکە 500 هەزار ئەندام  و هۆزی گرێدراوی هەیە کە لەناچەی ناسراو بە کەناراوەکانی فورات دەسەڵاتیان هەیە.

رۆژی یەکی مانگی ئووت کەسانی چەکدار تەقەیان لە سەر ئۆتۆمبێلی هەڵگری گەورەی هۆزەکە لەوانە شێخ ئیبراهیم ئەلحەفەل و شێخ مەتهەر ئەلحەفەل مامی سەرۆکی هۆزەکە و یەکێک لە خاوەن زەویەکان کە لەکێڵگەی ئەلعومەردایە کرد.

هێرشی دیکە لەدژی عەلی ئەلسەلمان ئەلبەکاری سەرۆکی گوندی ئەلدەحلە لەپەراوێزی رۆژهەڵاتی دێرەزوور بوو کە سەرۆکی گەورەی هۆزی ئەلبەکرە (یەکێک کە گەورەترین هۆزەکانی عەرەب لە ناوچە)یە. دوێنێ شێخ ئەتلیۆس دیسپۆرا لەکەسانی ناسراوی هۆزی ئەلئەکیدات لەلایەن کەسانی نەناسراو لەسەر موتۆرێک لەگوندی حەوائج زبیان لەباشووری رۆژهەڵاتی گوندی دێرەزوور کوژرا و کۆڕەکەی بەخەستی بریندار بوو. لەسێپتەمبەری ساڵی 2020، هۆزی ئەلئەکیدات، هەسەدەی بەرپرسیاری کۆمەڵە تێرۆر لەدژی گەورەی هۆزەی ناودێر کرد چوونکە هەسەدە کرداری پێویست بۆ کۆنترۆڵی دۆخی ئاسایش و کۆتایی هێنان بە تێرۆرەکان لەناچەکانی ژێر کۆنترۆڵیدا ئەنجام نەداوە.

فارس شەهابی سیاسەتڤانی ناودار و نوێنەر لەپەرلەمانی سوریا لەبارەی تێرۆرەوە دەڵێت: وادیارە کە مافیای هەسەدە کوشتنی شێخی هۆزە عەرەبەکان لەناوچە ژێڕ دەسەڵاتەکەی دەستپێکردووە… و وادیارە کە ئەم هۆزە تێکگاوانە لەگەڵ دۆلا ر مادە هۆشبەرەکان نازانن کە دۆخەکە چەندە نالەبارە.

هەروەها چالاکانی خۆجێی تۆڕی مافی مرۆڤی سوریا دەڵێن جگە لە هەڵکشانی نموونەی پێشلکاری مافی مرۆڤ لە خاڵە پشکنینەکانی هەسەدەدا، کرداری ئاسایشی لەم دوایانە لە پێش نەگرتن لەتێرۆریزم، تووڕەیی خەڵکی لێکەوتووتەوە و بۆتە هۆی زیادبوونی ناڕزایەتی و خۆپیشاندان بەدوای ئەم تێرۆرە یەک لەدوای یەکانەوە. لەخاڵی پشکنینی هەسەدەش خەڵکی سڤیل دەستگیر دەکرێن، لێیان دەدرێت و بچووک دەخرێنەوە، لەکاتێکدا کە ئەندامانی هەسەدە هێرش دەبەنە سەر ماڵەکانیان و تاڵانیان دەکەن.

ادامه ترور رهبران قبایل در بخش تحت کنترل ق.س.د در دیرالزور

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب