تۆقین لەباکووری سوریا: رووسیا هەڕەشەی کشانەوە لە تل تەمەر دەکات

  • ۴ سال قبل

چەندین مانگە کە چاولێکەری یاری مشک و پشیلەین کە رووسیا و ئەمریکا لە باکووری سوریا دەیکەن. ساڵی رابردوو کاتێک کە ئەمریکا ناوچە و خەڵکی بە جێ هێشت تا تورکیا هێڕش بکات، سوپای سوریا و رێککەوتنی ئاشتی رووسیا و تورکیا بوو کە کوردانی رزگار کرد.

ئەمریکا بە هەست کردن بە مەترسی لەم مامەڵەیەدا، بڕیاری دا لەناوچەکە بمێنێتەوە، تا پێش لە دزەی زۆرتری رووسیا لەناوچە سنووریەکانی و ناوچە نەوتییەکان بگرێت. دوای ئەوە، ئەنجوومەنی دێمۆکراتیکی سوریا بە سەرۆکایەتی کورد بە باشیان زانی لەگەڵ کۆمپانیایەیەکی ئەمریکی بۆ فرۆشتنی نایاسایی نەوت مامەڵە بکەن.

ملیشیا کوردەکان لەژێر گوشاری ئەمریکا ئەو پۆستە سەربازیانەی کە بەڵێنیان دابووە رووسیا بیدەنێ پاشگەز بوونەوە. سوپای ئەمریکا هەروەها لەم هەفتەیەدا ئۆیۆمبێلی سەربازی بچووکی خۆی بە ناوی بەردلیهای گەڕاندەوە ناوچەکە. ئەمە بەجوانی پیشانی دا کە ئەمریکا خەریکی دروست کردنی هێزە.

رووسەکان کە لە بێ بەڵێنی کورد تووڕە بوون، بە هێزی سوریای دێمۆکراتیک رایانگەیان کە بنکەکانیان لە تل تەمەر کە لەساڵی 2019 لە هێڵی پێشەوەی هێزەکانی ژێر چاودێری و گرێدراوی تورکیادایە، بکشێتەوە. ئەمە بووە هۆی ئەوەی کە خەڵکی کورد لەبەرانبەر هێرشێکی دیکە لەلایەن تورکیاوە بمێنێتەوە. وتەوتەکان وا دەڵێن کە رووسیا و تورکیا لەوانەی رێککەوتنیان کردبێت رووسیا ئەو ناوچانەی لەژێڕ چاودێری کوردانە بۆ تورکیا بە جێ بهێڵێت.

وحشت در شمال شرقی سوریه: روسیه تهدید به ترک تل تمر می‌کند

 

 

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب