تایبەت: هاوکاری بەرپرسانی ئاسایشی هەریم لەگەڵ حزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لەبواری رفاندنی گەنجانی

  • ۳ سال قبل

کوردی ئێرانی/ پێویستە وەزارەتی دەرەوە بەدواداچوونی رژد بکات

بە پێی راپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران و لەزاری سەرچاوەکانی هەرێمی کوردستان، بنیامین بەرج زادە گەنجی کوردی ئێرانی کە لەلایەن پەژاکەوە هەڵخەڵەتێنرابوو و دواتر گوازرابووەوە بۆ بنکەی ئەم پارتە لە قەندیل و دواتر توانی هەڵبێت. ئەم هەواڵە خۆشکی بنیامین لەدیمانە لەگەڵ چاودێر دا وتی. هەفتەی رابردوو خۆشکەکەی وتی: ئێستا ئاگادارین کە بینامین هەڵاتووە و لە بنکەی پاراستنە لەدهۆک لەوێیەوە تەلەفۆنی کردووە و ئەمەی بە ئیمە وت. بەڵام کاتێک ئێمە توانیمان سەردانی پاراستن بکەین بەداخەوە رەتیان کردەوە و وتیان لێرە رۆشتووە. بەڵام ئێمە دڵنیاین بنیامین لەبنکەی پاراستنە. بەداخەوە هێزەکانی پارتی لەگەڵ ‌هێزە ئێرانییەکانی پەژاک هەڵسووکەوتی باشیان نییە و ئەوانەی هەڵدێن دووبارە دیلی درۆەکانی خۆیان دەکەن و بە ناچار دەیانکەن بە پێشمەرگەی پاک یا رۆژ. ئێمە ئێستا نیگەرانی گیانی بنیامینین و نازانین ئەمجارە پارتی چی بەسەر هێناوە.

بەداخەوە پێش بینییەکانی خۆشکی بینامین دروست بوون. پەیامنێری چاودێر رۆژی یەکشەمە زانی کە بەرپرسانی هەرێم لە کردارێکی نائاکاریدا و بە پێچەوانەی یاسای کنسولی و مافی مرۆڤ بنیامینیان کە خۆی رادەستی ئاسایشی هەرێم کردبوو رادەستی حدکایان کردووە. ئەم هەواڵە تاڵە لەکاتێکدا بڵاو بۆتەوە کە تائێستا وەزارەتی دەرەوەی ئێران، کنسولگەری ئێران لەهەرێمی کوردستان و میدیاکانی هەرێم لەمبارەوە بێدەنگن. دیار نییە بۆ هیزەکانی پۆلیسی هەرێم بە جێگای رادەستکردنەوەی بنیامین بە ئێران داویانەتە دەست ملیشیایەک کە تاوانبارە بە کرداری تێرۆریستی. چاودێر تا بەدەست نەخستنی ئەنجامیکی دیار بەدواداچوونی بۆ دەکات.

بەداخەوە پێشتر وەزارەتی دەرەوە لەبارەی منداڵانی سەربازی ئەندامی پەژاک و پەکەکە، چالاکی دیپلۆماتیکی ئەنجام نەداوە. ئەمە لەکاتێکدایە کە لەرۆژانی رابردووداش چەند منداڵی کوردی ئێرانی لەلایەن حزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانەوە هەڵخەڵەتێندراون و براونەتە بنکەکانی ئەم گرووپە. چاودێر چاوەڕوانی دەکات لە دەوڵيت و دەزگای داد و نوێنەرەکانی سیاسی کۆماری ئیسلامی کە بەدواداچوون بۆ مافی ئەمانە بکات بە رژدی بە پێی مافی کنسولی خۆی لەهەرێمی کورستانی ئێراق.

ویژه: همکاری مسئولان امنیتی اقلیم با حزب دموکرات کردستان ایران در ربایش جوانان کُرد ایرانی/ لزوم پیگیری جدی وزارت امور خارجه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب