تایبەت؛ راپۆرتی تایبەتی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران لەبارەی باجگرتن لە چالاکێکی گەشتیاری

  • ۳ سال قبل

بە پێی راپۆرتی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێڕان گرووپی تێرۆریستی پەژاک بەلەبەرچاوگرتنی ئاستەنگە نێودەوڵەتییەکان بۆ دابینکردنی دارایی کردەوە تێرۆریسستییەکانی خۆی، هاوڕا نەبوونی خەڵک لەنێوان کوردان و هەروەها فێربوون بە باجگرتن، دزین و سەرانە وەرگرتن بەمەبەستی دابینکردنی دارایی، زۆر جار باجی ستاندووە لە یەکەکانی وەبەرهێنان و چالاکانی ئابووری  لەناوچە کوردنشینەکانی وڵات و بەتایبەت لە خاڵە سنووریەکان. ئەمە بۆتە هۆی دەرچوونی وەبەرهێنان، زیادبوونی ئاستی بێکارو لەئەنجامدا دیاردەی تاڵ وەک کۆڵبەری. کاتێک وەبەرهێنەر و وەبەرهێنان لەناوچەیەک ئاسایشی نەبێت پەرەسەندن لەو ناوچە روو نادات و لەئەنجامدا پەرەنەسەندوویی کوردستان بە چاو دەبینین. پرسی باجگرتنی پەژاک لە کارگە وەبەرهێنانەکان و سەرچاوە ئابووریەکان لەناوچە کوردنشینەکانی ئێران بەردەوام بوونی هەبووە و بەداخەوە هیچ کاردانەوەیەک لە میدیاکانی ناوەند و زەردی ولات رووی نەداوە. چاودێر کە بەدواداچوون بۆ پێشلکاری مافی کوردانی ئێرانی دەکات و بە ئەرکی خۆی دەزانێت زۆر جار بە هێنانەوەی بەڵگە باسی ئەم پرسەی کردووە و هەوڵ دەدات بەدواداچوون بۆ ئەم پرسانە بکات.

نوێترین نموونەیەک کە راپۆرت کراوە باجگرتن لە چالاکێکی گەشتیاریە و خاوەن هۆتێلێکە. هۆتێلی سێلین لەناوچەی هۆرامان ئارمانج لێ باجگرتن بووە. ئەو بە پەیامنێری وت کە زۆر جار هەڕەشەی باجگرتنیان لێ کردووم و زۆر لەنەبوونی ئاسایش لەناوچەکە ناڕازیە. داوا لەدەوڵەت و دەزگا پەیوەندیدارەکانی پارێزگا دەکات و پرسیار دەکات کە بۆ تێرۆریستەکان لەم ناوچەی بوونیان هەیە و بۆ هیچ دەزگایەکی ئاسایش پارێزاوانی لە وەبەرهێنان و هۆتێلی سێلین ناکات؟ و جەخت دەکاتەوە کە ئێمە لەم ناوچە ئاسایشی گیانی و دارایمان نییە و لەمەترسی مردن و تێرۆر داین. چۆن دەبێت گرووپێکی تێرۆریست بە ئاسانی بێنە نێو ناوچەکەوە؟ بۆ پەژاک لەم ناوچە چالاکە و بە ئاسانی گەنجان فریو دەدات؟

خاڵی سەریر ئیدانەکردنی ئەم چالاکە ئابووریەیە بە تاوانی یارمەتیدانی دارایی تێرۆریستەکانی پەژاک. ئەو پێمانی وت: منیان بردووتە دادگا بە تاوانی ئەوەی یارمەتی دارایی پەژاک! من دەبێت چ بکەم؟ گەر پارە بە تێرۆریستان نەدەم لەپێش چاوی ژن و منداڵەکەم دەمکوژن گەر پارەش دەدەم دەوڵەت سکاڵام لەسەر تۆمار دەکات. بەرپرسی دابین کردنی ئاسایش و وەبەرهێنانی من کێیە؟ ئایا ئەمە ئەرکی دەوڵەتی ئێران نییە؟ هێزەکانی پەژاک لەپێش چاوی منداڵەکانم هەڕەشەی کوشتنیان لێکردووم و دەستیان کەڵەبچە کردووم!ئەمانە بەزەیان نییە. من لەم ناوچە کە گەشتیاریە بۆ زیاتر لە 15 ماڵبات ئیشم داناوە بەڵام لەدادگا سزا دەدرێم من دەبێت چ بکەم چارەنووسی گیان و سەرمایەم چییە؟

خاوەنی هۆتێل سێلین وتی: لەکۆتایەکانی پائیز کاتێک کە ناوچەکە چۆڵ و ئارام دەبێت هێزەکانی پەژاک دێن و هەڕەشەی باجگرتن دەکەن. گەر پارە نەدەین چارەنووسی تاڵی دارایی و گیانی چاوەڕوانمانە. نموونەی زۆر هەبووە ئازار و رفاندن و ئاگربەردانی ماڵ و ئۆتۆمبێل و نانەوەی ترس و تۆقاندن. ئەم گرووپە چەکدارە بەزەیی نییە. ئارمانجی ئەمانە یارمەتی کورد نییە. ئازار و ئەشکەنجە ئارمانجیانە. من دەبێت بە ملیۆنان تمەن پارە بەمەبەسستی درێژەدان بە چالاکییە ئابووریەکام و ژیانم بدەم. سەرانەی دەوڵەتیش دەبێت بدەم. زیانی نەبوونی ناسەقامگیری و نەبوونی گەشتیاریش دەبێت لەبیر نەکەین. بەم دۆخەوە دەوڵەت ئێمە سزا دەدات کە بۆ هاوکاری تێرۆریستان دەکەن چ کەسێک ئاسایشی ئێمە دابین دەکات گەر پارە نەدەین دەوڵەت گەرەنتی گیانمان دەکات؟

داینی باج؛ گەرەنتی گیان و دارایی

ئەم چالاکە ئابووریە وتی: لەم ناوچە لەبەنزینخانەیەک دوسەد ملیۆن پارەیان داوا کرد کە نەیدا ئاگریان تێبەردا. گەر پارە نەدەی ماڵکەت تێکدەدەن و چەندبەرانبەری باجەکە زیانت بەر دەکەوێت. پەژاک لەرێگای لایەنگرانیانەوە لەنێو گوند نێو و شوێنی چالاکی ئابووری کۆ دەکەنەوە و دەڕۆن بەدوایاندا وەک من. ئەم ناوچە ستراتژیە؛ لەسێ سووچی ئێراق و تورکیا و ئێراندایە وەک جادەی هورێشم شوێنی هاتۆ چووە بۆ کوردستانی ئێراق و رێگای کۆڵبەرانە. پەژاک لەکەوێڵەکان لەهاویندا پێداویستی خۆیان دابین دەکەن. زۆرتر لە سەد دۆسیەی داد لەم گوندە لەبارەی یارمەتیدان بە پەژاک بوونی هەیە. بەڵام کەسێک ناپرسێت بۆ ئەمە روو دەدات. زەمینەی هاوکاری لەگەڵ تێرۆریست چییە؟ بەس ترسی خەڵک و هەڕەشەی تێرۆریستەکان و نەبوونی چاودێری و ئاسایش و پشیتوانی.

هەڕەشەی کوشتن

بەڕێوەبەری هۆتێل سێلین وتی: چەند جار هەڕەشەیان لێکردووم. جارێک زۆر رژدانە هەستم بە مردن کرد. زانیاریان لەبارەی منەوە لە مسافرێک پرسی بوو و جارێکیش لەکچەکەم بە زۆر و هەڕەشە زانیاریان کۆ کردبووەوە. کچەکەم زۆر ترسابوو و دەگریا و دەیگووت: بە تفەنگ هاتن و وتیان باوکت لەکوێیە. ئەو شەوە لەهۆتێل بووم شەوێک رفاندیانم و دەستیان بەستم. دڵنیا بووم لە مەلەوانگەی پاڵ هۆتێلەکە دەمخنکێنن. دواتر رازی بووم پارەی نەختیان پی بدەم. هەموو کارتە بانکییەکانم دا پێیان و دەملیۆن پارەی نەخت. و وتیان ئەوی تریشی لێ دەستێنین. سوور بوون هەر ئەو شەوە سی ملیۆنم لێ بستێنن.

ئەو شەوە لانی کەم 5 کەس بوون. سێ کەس لەلام بوون و دوو پاسەوانیش لەسەربان بوون. قسەکردنیان لە کوردانی مەهاباد و بۆکان نێزیک بوو. هەڵبەت پێش ئەو شەوە مەترسیدارە نامەیەکیان بۆ نووسیبووم و هەوڵیان دابوو بە ئاشتیانە پارەم لێبستێنن. من وامزانی بەس هەڕەشەیە و پارەم نەدا بۆیە ئەو شەوە تا ئاستی مردن بردمیان. لەگوندە دراوسێیەکامان رووداوێک رووی دابوو تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیەک کردبوو و دواتریش ئۆتۆمبێلەکەیان ئاگر تێبەردابوو. من لەترسان و ئەوەی کە دەوڵەت ئاورێک ناداتەوە ماڵباتەکەم بردبوو بۆ مەریوان و پشووم بە ئیشەکەم دابوو. چوونکە نیگەرانی گیانی خۆم و کرێکارانم بووم. لەلایەکی دیکەش ملیۆنان تمەنم لەم هۆتێلە خەرج کردبوو. کەس گوێ بە دەردمان نەدەدا. هەم هەڕەشەی پەژاک دەبێت ببیستین و هەمیش سزای دادگا. ئێستا زستانە و هەندێک ئارامە. بەڵام کە بەهار دێت تێرۆریستان دووبارە لەسنووری نایاساییەوە دێنە ناو و ئیشی ئێمەش دەکەوێتە مەترسیەوە. من 45 ساڵ تەمەنمە لەمان دەترسم. زانیاریان لەسەر من هەیە. دڵنیام لەگوند هێز و لایەنگریان هەیە زانیاری هاتۆ چووی منیان پێ دەدەن. بەڵام نازانم بۆ پۆلیس هیچ ناکات. گەر ئاسایش نەبێت وەبەرهێنانی من و وەک من بێ سوودە. چەندین جوان لەم هۆتێلە ئیش دەکەن. ئێستا بێکارن. لەم دۆخە دژوارەدا لەدۆسیەکەم هاتووە یارمەتی دان بە گرووپە تێرۆریستیەکان! من یارمەتیم نەداوە! بۆ پاراستنی گیانم پارەم پێداون.

شایانی باسە چاودێر لەرۆژانی ئایندەدا دوباری بەڵگەی رێکی باجگرتنی پەژاک بڵاو دەکاتەوە. بەڵام ئەرکی دەوڵەتی ئێران و دەزگاکانی دادی وڵات چییە؟ ئایا دەبێت پەژاک درێژە بە تێرۆری کۆڵبەران بدات؟ وڵامی توند بۆ کردەوەکانی پەژاک دەبێتە هۆی نەبوونی بێکاری و دیاردەی کۆڵبەری و نەبوونی پەرەسەندوویی کوردستان. پرسیارێک کە بە خوێندنەوەی ئەم هەڵسووکەوتی پەژاک بە مێشكی مرۆڤ دەگات، کاریگەری باجگرتنەکانی پەژاک لەسەرپەرەسەندوویی ناوچە چییە. رێگا و بان و ئاوەدانی و بەستنەوەی رێگای ئاسن بە رێگای گشتی وڵات و ناوچە، هەمووی بۆتە قوربانی تێرۆریزمی پەژاک و ئەم گرووپە بەم کردەوانەی دەڵێت پارێزوانی مافی کوردانە. لەناوبردنی دەرفەتی ئیش و ئاسایشێ وەبەرهێنان پاراستنی کوردە؟ هان دانی گەنجان بۆ کۆڵبەری پاراستنی کوردە؟ بۆ دەوڵەتی ئێران لەمبارەوە هیچ کاردانەوەیەکی مافی توندی و راگری نییە؟

شایانی باسە چاودێر پێی وایە گرنگترین لایەنی ئەم رووداوە بۆ چارەسەری بەردەوام و هەمیشەیی دەوڵەتی ئێرانە. دەوڵەت دەبێت زەمینەی کارکردنی کوردان برەخسێنێت و هاوکات پێش لە باجگرتنی گرووپە چەکدار و تێرۆریستەکان بگرێت. درێژەدان بەم رەوتە تەنانەت سنوورداریش دەبێتە هۆی لەکیس چەونی وەبەرهێنان لەناوچەکە وگەنجانیش ناچاربەدوای ئیشی درۆ وەک کۆڵبەری دەڕۆن. وێڕای ئەوەی کە بەمجۆرە پەرەسەندووی ناوچەی کوردنشین رادەگیردرێت. لەراستیدا ئەم گرووپە دەیەوێت کە کوردستانی ئێران دواکەوتوو و پەرەنەسەندوو بێت تا زەمینەی ورووژاندنی دروشمە خێڵەکیەکان و جیاخوازیەکان و هەڵبەت تەڤلی کردنی ئەندام برەخسێنێت.

اختصاصی؛ گزارش ویژه دیدبان حقوق بشر کردستان ایران از اخاذی از یک فعال گردشگری

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب