تایبەت؛ دانپێدانانی ئاشکرا و هەژێنەری ئاژانسی فورات لەبارەی رفاندن و کوشتنی گەنجانی کوردی ئێرانی

  • ۳ سال قبل

چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران لەسەرەتای ساڵی 1399 و بەپێی ئەو راپۆرتانەی کە پێی گەیشتووە بە پەیامنێرانی؛ بەڵگەو و زانیاری بڵاو کردەوە کە تێدا باسی رێکخستن کردنی هێزە تێرۆریستیەکەی پەژاک و تۆڕە هاوکارەکەی لەسنوورەکانی ئێران بەمەبەستی هەڵخەڵەتاندن، رفاندن و گواستنەوەی گەنجانی ئێرانی بۆ بنکەکانی پەژاک لەقەندیل کرابوو.

چاودێر ئاشکرای کرد کە کەسێک بەنێوی کاوە سەقزی لەهێزەکانی پەژاک کەسی سەرەکی تۆڕی رفاندن و هەڵخەڵەتاندنی گەنجانی کوردی ئێرانییە. منداڵان و گەنجان وەک ئەسرین محەمەدی، ناسر عەلیزادە، بنیامین فەرەج زادە، نیان دەرویشی و … ئەم منداڵانەن کە پەژاک و کاوە سەقزی رفاندوویانن و رادەستی پکەکەیان کردوون لەقەندیل. لەراستیدا کاوە سەقزی لەڕێگای هەڵخەڵەتاندن، رفاندن و گواستنەوەی منداڵانی کوردی ئێران بۆ بنکەکانی گرووپە تێرۆریستییەکانی پەژاک، زەمینەی مردن و کوشتنیان دەرەخسێنێت. هەر ئەو کاتەش زۆرێک لەماڵباتە کوردە ئێرانییەکان کە منداڵەکانیان لەلایەن ئەم کەسە و تیمی ژێر ئەمری رفێندران و بران بۆ بنکەی پەژاک، وێڕای پەیوەندی بەچاودێرەوە داوایان لە پارێزەرانی ئەم دەزگایە کردووە بەدواداچوونیان بۆ بکات. چاودێریش وێڕای راگەیاندنی هەواڵی بڕواپێکراو لەکوژرانی منداڵانیان لەبنکەکانی پەژاک ، وردەکاری رێکیانی بڵاو کردەوە.

لەوکاتەوە تا ئێستا و نێزیک بە ساڵێک دوای ئەم ئاشکراکردنانەی چاودێر، ئاژانسی فورات، دەزگای بانگەشی پەکەکە و پەژاک و کەناڵە تێلێگرامی ئەم گرووپە مافیایە، زۆر جار هەوڵی داوە بە دەرۆخستنەوە رفاندنی منداڵان بەدرۆ بخاتەوە. لووتکەی ئەم بەدرۆخستنە گاڵتەجاریە، لەروودای ئەسرین محەمەدی رووی دا. ئاریەن تی ڤی کە دەورێکی گرنگی لەبڵاوکردنەوەی درۆکانی پەکەکە هەیە، بەمەبەستی سەندنەوەی بەرپرسیاری سزادان و دادگایی سەرکردانی ئەم گرووەپە و هێزە مرۆڤ رفێنەرەکانی سەر بە پەژاک وەک کاوە سەقزی دەستی دایە سناریویەکی پێکەنۆک و قیزەون. ئەم نمایشەی ئاریەن تی ڤی یاریزانێکی هەبوو: باوی ئەسرین محەمەدی. منداڵێک کە لەلایەن پەژاکەوە رفێندراو و کوژرا.

چیرۆکی ئەسرین محەمەدی چییە؟

دەزگای هەوڵ بڵاوکردنەوەی پەکەکە واتە فورات، زۆرجار بابەتی لەبارەی منداڵانی سەرباز بڵاو کردۆتەوە و هەوڵی داوە کە بەڵگەی جیاوازە نێودەوڵەتییەکان لەبارەی دەوری ئەم گرووپە لەمەڕ رفاندن و بەسەربازکردنی زۆرەملێ لەناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەدرۆ بخاتەوە. فورات، تەنانەت لەمەزیاتریشی کردووە و باسی ئەوەی کردووە کە: دەزگاهی هەواڵگری ئێران واتە ئیتلاعات، پاراستنی پەدەکە و میتی تورکیا بەمەبەستی گوشار خستنە سەر بزاڤی ئازادیخوازی کورستان (پەکەکە)، هێزەکانی سوریای دێمۆکرات (هەسەدە) و یەپەگە و یەپەژە کەمپەینێکیان بە ئارمانجی هەڵخەڵەتاندنی رای گشتی  لەژێر ناوی رفاندنی منداڵان دەستپێکردووە. لەڕاستیدا فورات دەڵێت کە زانیاری و بەڵگە و وێنەکانی چاودێڕ درۆن و ئەم گرووپە منداڵی سەربازی نییە. لەکاتێکدا کە وێنە بڵاو کراوەکان لەلایەن پەکەکەوە بۆ خۆی شایەتحاڵێکی روونە بۆ رفاندنی منداڵان و هەڵخەڵەتاندنیان. چاودێر پێی وایە بابەتی منداڵانی سەرباز لەنێو پەکەکە و پەژاک راستییەکی حاشا هەڵنەگرە.

وێنەکانی فوراتیش بۆ خۆی دەرخەری ئەم بابەتەیە. فورات و پەکەکە باشتر وایە بە جێگای رەت کردنەوە و درۆ و دەلەسە راستییەکە پەسەند بکەن و منداڵەکان ئازاد بکەن و تێرۆریزم، باجگرتن و کوشتنی بێشەرمانە بننە لاوە. دەستکەوتی 4 دەیە شەڕی پەکەکە بەس یەک شت بووە: ئاوارەبوونی کوردان. هەر ئەو کاتەش چاودێر پێشنیازی بە فورات و پەکەکە دا کە لە رەوتێکی سادە و بە مەبەستی سەلماندنی نیەت چاکی هەموو منداڵان ئازاد بکەن. بەڵام پەکەکە وادیارە لەبیری چۆتەوە کە درۆکانی دابپۆشێت و ئەم دوایانە راشکاوانە شانازی کردووە بە کوشتنی منداڵان. گەر پێشتر، پەکەکە تەمەن و وێنەی منداڵانی دەسکاری دەکرد بۆ ئەوەی منداڵبوونیان دەرنەکەوێت ئەم دوایانە راشکاوانە و بە بێشەرمییەوە وێنەی منداڵە کوژراوەکان بڵاو دەکاتەوە و وڵامی ئەم پرسیارەش ناداتەوە کە بۆ هەواڵی مردنیان ئەوەندە درەنگ رادەگەینێت؟ ئەم منداڵانە لەچەند ساڵییەوەو لەڕێگای تەڤلیبوونەوە یا رفێندراون تا فەلسەفەی پووچی سەرۆک ئاپۆ بناسن؟ منداڵانی کورد تا کەی دەبێت قەربانی شەڕی پەکەکە و سوپای تورکی بن؟ بۆ منداڵان دەبێت لەم تەمەنەدا چەک بەدەستەوە بگرن؟ بۆ پەکەکە لەشەڕدا، کەمنداڵان کەڵک وەردەگرێت؟

بەڵام ئەم دوایانە ئاژانسی فورات و ئەدمینی کەناڵە تێلێگرامییەکەی لە باس کردن لەگەڵ پەیامنێری چاودێڕ، راشکاوانە دانی بە بوونی منداڵی سەرباز لەنێو پەژاک دا کردووە. ئەم دانپێدانانە بەڕوونی دەریدەخات هەموو بەدرۆ خستنەوەکانی فورات و پەکەکە بۆ خۆیان درۆ بوون و ئەم گرووپە بەرپرسیاری رفاندنی منداڵانی کورد و کوشتنیانە. ئەدمینیفورات دانی پێدانا کە دیار جەهانبەخشیان رفاندووە و گواستوویانەنەتەوە بۆ بنکەکانی پەکەکە.

بێدەنگی کوشندەی پەژاک لەبارەی چارەنووسی دیار جەهانبەخشەوە

کەوایە دەگەینە ئەم ئەنجامە کە ئاژانسی فورات و تیمی راگەیاندنی پەکەکە لەڕاستیدا گرووپێکی تێرۆریستین هاوتەریب لەگەڵ هێزەکانی کرداری و لەنێو گۆڕەپانی پەکەکەدان و منداڵان دەرفێنن و دەیانکوژن. ئەدمینی فورات پەردەی لەسەر تاوانەکانی دیکە هەڵدایەوە. ناوبراوراشکاوانە دانی بە کوشتنی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران بەشێوازی هۆڤانە نا و شانازی پێوە کرد و ئەمەش ناوەڕۆکی تێرۆریستی ئەم گرووپە دەردەخات.

بۆیە بەلەبەرچاوگرتنی ئەم بەڵگە و دانپێدانانەی ئاژانسی فورات و هێزەکانی ئەم گرووپە تێرۆریستییە، لەمە بەدواوە بە دڵنیایەکی زۆرترەوە دەتوانرێت باسی رەوتێکی سەقامگیر و بە سیستم لەبارەی رفاندنی منداڵان و کوشتنیان  و کردەوە تێرۆریستییەکانی پەکەکە و پەژاک قسە بکرێت. رەوتێک کە 40 ساڵە لەنێو ئەم گرووپەدا بوونی هەیە و ئارمانجێک جگە لەکوشتنی کوردانی نییە. پەکەکە، بەڕاستی هۆکاری چەرمەسەری کوردان و لەناوبردنی کوردستانە. ئاژانسی فورات هیشتاش بوونی منداڵانی سەرباز و کردەوە تێرۆریستییەکانی پەکەکە و پەژاک رەت دەکاتەوە؟

ویژه؛ اعتراف صریح و هولناک خبرگزاری فرات به ربایش و قتل نوجوانان کُرد ایرانی

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب