ئاراس عەبدۆڵا کارناسی کورد: پەکەکە تێرۆریستە

  • ۴ سال قبل

کارناسێکی کوردی بواری مافی نێودەڵەتی لەهەرێمی کوردستان دەڵێت دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان دەتوانێت لەدادگای نێودەوڵەتی سکاڵا لەسەر پەکەکە تۆمار بکات. چەند رۆژ پێش ئێستا ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە پەکەکە غازی ساڵح بەرپرسی دەروازەی سنووری سەرزیری کوشتووە.

ئاراس عەبدۆڵا کارناسی مافی نێودەوڵەتی لەمبارەوە دەڵێت: دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان دەتوانێت بە هۆی کردەوە تێرۆریستییەکان لای دادگایەکی نێودەوڵەتی سکاڵا لەسەر پەکەکە تۆمار بکات. ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەو ئەندامانەی چەکدار کە دەستیان لەم کردەوەدا هەبوو رادەست بکات و ئەگینا لەدژی هەموو پەکەکە سکاڵا تۆمار دەکردێت و ئەمە دەبێت هۆی ئەوەی پەکەکە هەر لەنێو لیستی تێرۆر دا بمێنێتەوە.

تێرۆری ئەم ئەفسەرەی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دوای ئەوە هات کە جەمیل بایک هەڕەشەی کرد کە ئەفسەرانی ئاسایش دەکەنە ئامانج.

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب