ونبووەکان لەنێو پەژاک: نموونەی نویەم: سیروان مەجاور

  • ۲ سال قبل

یەکێک لەئەندامانی پێشووی پەژاک لەدەقێکی تایبەتدا کە بۆ چاودێری مافی مرۆفی کوردستانی ئێرانی نووسیەوە بەدواداچوونی بۆ ون بوونی زۆرەملێ و بەکوشت دانی گەنجانی کوردی ئێرانی لەنێو گرووپی تێڕۆریستی پەژاک/پەکەکەدا کردووە و زانیاری لەبارەی سیروان مەجاور داوەتە چاودێر. شایانی باسە هەموو ئەم زانیاریانە لەماڵپەڕی فەرمی پەژکا و هەپەگە وەرگیراوە.

ئەم ئەندامەی پێشووی پەژاک لەم دەقەدا، پێشینەی ئەو کەسە و شێوەی کوشتنی باس دەکات. هۆکاری گرنگی ئەم زانیاریانە ئەوەیە کە بۆ یەکەم جار باس دەکرێن.

ناو: سیروان مەجاور

نازناو: خۆشمێر زیلان

شار: بۆکان

لەدایکبووی:

بەرواری ئەندامبوون: ۲۰۰۸

بەرواری مردن: ۲۰۱۲ هەکاری

سیروانم بە جوانی لەبیردایە. ناوبراو ساڵی دووەمی ناوەندی بوو کە پەژاک هەڵیخەڵەتاند و ئاواتیبوو کە ببێتە ئەندازیار. لەئەنجامدا بوو بە ئەندازیار! هەڵبەت ئەندازیاری ئەشکەوتەکانی پەژاک. لەمانگی یەکەمی هاتنیدا بۆ خولی پەروەردە دەیویست دەرکەوێت لەپەژاک؛ بەڵام دێر بوو و هەناردیان بۆ سنوورەکانی تورکیا.

ئەم منداڵە بێدەنگ و شەرمۆکە نەیدەتوانی هەڵبێت و نەیدەتوانی نەڕوات بۆ ناوچەکانی شەڕ. لەئەنجامدا بە بێ رەزامەندی پەژراندی و رۆشت بۆ ئەو شوێنەی کە ئاژەڵەکانیش تێدا سەر ناکەن چ بگات بە مرۆڤ.

ئەو لەماڵباتێکی مام ناوەندیدا گەورە بوو، ئاواتی بینینی گۆڕی خۆی نایە سەر دڵی دایک و بابیەوە.

دایکی کە لەسەردەستی ئەم تاوانبارانەی پەژاک/ پەکەکە پیر ببوو، بەس ئاواتی ژیانی سیروان بوو کە تەنانەت گۆڕەکەشی بۆ دیار نەبوو. ئەو زۆرجار سەردانی قەندیلی کرد و لەگوندێکدا مایەوە تا تەرمی کۆڕەکەی وەربگرێت.

بەڵام سیروان لەتورکیا کوژرابوو و پەژاکیش بەرپرسیارێتی لەئەستۆ نەدەگرت. سیروانیس وەک هەزاران گەنج و لاوی ئێرانی قوربانی تێرۆریزم بوو. لەشەڕی پەکەکە و تورکیا کە پەیوەندی بە کوردانی ئێرانەوە نییە کوژرا و تەرمەکەشی ون بوو.

گمشدگان در پژاک؛ نمونه نهم: سیروان مجاور

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب