شیمانەی بەدواداچوونی بەریتانیا لەبارەی “تێرۆریست بوونی” پەکەکە

  • ۲ سال قبل

نوێنەرانی پەرلمانی بەریتانیا خوازیاری لێکدانەوەی نێوی پەکەکە لەنێو لیستی تێرۆری ئەم وڵاتەدان.

پەرلمانی بەریتانیا رۆژی سێ شەمە لەبارەی دانانی ناوی پەکەکە لەنێو لیستی رێکخراوە تێرۆریستیەکانی بەریتانیا باسیان کرد و خوازیاری هەڵگردنی هەنگاوی رژد لەمەڕ رامیاریەکانی ئەنکەرە لەبارەی کوردانەوە بوون.

دژبەرانی خستنە نێوی پەکەکە لەنێو لیستی رەش پێیان وایە” پەکەکە بە دەستووری تورکیا بە بێ لێکدانەوەی پێویستی و شیمانەکان خراوەتە نێو ئەم لیستەوە.” لوید راسل مونیل نوێنەری پارتی کرێکار لەرەوتی دانوستاندندا، خوازیاری بەدواداچوون بۆ شێوەی خستنە ناوی پەکەکە لەنێوئەم لیستە بوو.

شایانی باسە بەریتانیا لەساڵی ۲۰۰۱پەکەکەی خستە نێو پێرستی تێرۆریستیەوە و وەک بزاڤێکی جیایی خواز کە بەدوای وڵاتێکی سەربەخۆی کوردیە لە باشووری رۆژهەڵاتی تورکیا ناودێڕی کرد. پەکەکە لەپێرستی رەشی ئەمریکا و ئەورووپا و تورکیاشدایە.

پەکەکە کە لەساڵی ۱۹۷۸ دامەزرا لەساڵی ۲۰۱۳ کەوتە نێو دانوستاندن لەگەڵ ئەنکەرە، بەڵام دوو ساڵ دواتر ئەم دانوستاندنە شکستی هێنا و دوای ئەوە، تورکیا ئۆپراسئۆنی سەربازی توندی لەناوخۆی تورکیا و لەو بەری سنوورەکانی لەناوچەیکوردستان کە بنکەی پەکەکەی لێیە دەست پێکرد.

نوێترین هێرشەکانی ئەم وڵاتە لەمانگی نیسان لەناوچەی سنووری باکووری هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد. پێکدادان لەهەرێمی کوردستان بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی ژمارەیەکیزۆر خەڵکی سڤیل و چۆڵ کرانی گوندەکان.

کریسپین بلائەنت پێی وایە تورکیا لەهەوڵ دانیە بۆ دۆزینەوەی ڕێگایەکی بۆ ئاشتی لەگەڵ پەکەکە و وتی کە کاتی هاتووە کە بەریتانیا پەیوەندیەکانی لەگەڵ تورکیا دووبارە پێداچوونەوەی بۆ بکات.

ئەم باسە لەسەر بنەمای راپۆرتی گرووپێکی پەرلمانی لەهەموو پارتەکان (APPG) لەبارەی کوردستان لەمانگی ژوەن بڵاو بۆتەوە کە داوایان لەدەوڵەت کردووە پێداچوونە بە پەیوەندیەکانی لەگەڵ تورکیا و پێناسەی پەکەکە وەک گرووپێکی تێرۆریستی بکات.

شایان باسە لەساڵی ۲۰۲۰دادگای بەلژیک بڕیاری دەرکرد کە پەکەکە رێکخراوێکی تێرۆریستی نییە.

کیم جانسۆن نوێنەری پارتی کرێکار لەدانیشتنی پەرلماندا وتی:”بە لەبەرچاوگرتنی ئەنجامی ئەم دۆسیە لەدادگای باڵای بەلژیک دا کە دەرکەوت پەکەکە بە جێگای رێکخراوێکی تێڕۆریستی، تێکۆشەرێکی یاسایی لەشەڕی ناوخۆیدایە، ئەم سزا مێژوویە دەرئەنجامی گرنگی بۆ هەڵوێستی دەوڵەتی ئێمە دەبێت و من داوا لەدەوڵەت دەکەم بە لەبەرچاو گرتنی ئەو بەڵگانەی کەهەن نێوی پەکەکە لەنێو پێرستی رێکخراوە تێرۆریستیەکاندا جارێکی دیکە بخاتە بەر باس و پێداچوونەوە.”

ئاماندا میلینگ نوێنەری بناژۆ خوازەکان بەمجۆرە دژایەتی خۆی پیشان دا:”تورکیا هاپەیمانی ناتۆیە و ئەوان لەنیزیکەوە پێکەوە هاوکاری دەکەن. ئێمە بەرژەوەندی هاوبەشمان لەپاراستن، بازرگانی، سەقامگیری ناوچەکە هەیە. بەم روانگەیەوە کە هۆکارێک نییە بۆ ئەوەیکە پەکەکە وەک رێکخراوێکی تێرۆریستی ناودێر بکەین لەگەڵ ئەمەدا نیم.”

ئەنکەرە پەکەکە وەک هەڕەشەیەک دەزانێک کە هۆکاری مردنی زیاتر لە ۴۰۰۰۰ کەسە و بەردەوام پاڵپشتی لەم گرووپانە ئیدانە دەکات. کاتێک کە رۆژنامەنووسێکی لۆبنانی ئەم حەفتەیە دیمانەیەکی لەگەڵ جەمیل بایک سەرۆکی گەورەی پەکەکە ئەنجام دا عەلی باریس ئۆلۆسۆی باڵوێزی تورکیا لەبەیرووت ئەم رۆژنامەیە وەک وتەبێژی رێکخراوێکی تێڕۆریستی ناودێڕ کرد.

بەڵام هێشتا ئەنکەرە کاردانەوەی بۆ باسەکانی پەرلمانی بەریتانیا نەبووە.

هەروەها نوێنەرانی پەرلمانی بەریتانیا لەبارەی رامیاریەکانی تورکیا لەمەڕ حەشیمەتی کوردانی ئەم وڵات وتووێژیان کرد.

راسڵ مویل وتی:”سەدان چالاک، رۆژنامەنووس، نوێنەری پەرلمان و شارەوانی کورد دەستگیر کراون. دەستگیری چاکان و رۆژنامەنووسان بەتایبەت لەتوانانی تورکیا بۆ پاراستنی ئازادی بەیان جێگای نیگەرانییە. کاتێک نوێنەری پەرلمان دەستگیر دەکرێت، زۆرتر دەکەوێتە بەرچاوەی پێشلکاری مافی مرۆڤ، بەڵام جگە لەوەی کە پارێزبەندی پەرلمانی لێیان دەسەندرێتەوە”

هەدەپە کە لایەنگری کوردانە، ساڵانێکە لەژێر گوشار و تۆمەتدایە کە باڵی رامیاری پەکەکەیە، تۆمەتێک کە ئەم پارتە رەتی دەکاتەوە. ئەندامانی پارتی دەسەڵاتی ئاکپارتی و پارتی راستی مەهەپە خوازیاری داخستنی ئەم پارتەن. زۆرێک لە هاوڵاتیانی هەدەپە لەپۆستەکانیان لادراون و بەرپرسانی لایەنگری دەوڵەت لەجێگایان دانراون و سزای گیرانیان بەسەردا سەپێنراوە.

فریاڵ کلارک نوێنەری پارتی کرێکار کوردێکی لەدایکبووی تورکیایە بوس لە ئەزموونەکانی خۆی دەکات و دەڵێت:”دایک وبابم ناچار لەسەرکوتکردن هەڵاتن. کاتێک کە گەورە بوون، باسیان دەکرد کە فێر بوونی زمانی کوردی نایاساییە و دەوڵەتی تورکیا هێشتا لەئامێرە جیاوازەکان بۆ پێشگرتن لەمە کەڵک وەردەگرێت ئەمە جێگای شەرمە.”

لەکاتی دامەزرانی تورکیای مۆدێڕن لەساڵی ۱۹۲۳ بە هۆی رامیاریەکانی یەک دەست کردنی دەوڵەتە یەک لەدوای یەکەکانی زمانی کوردی تووشی کوژانەوە بوو. خوێندنەوەیەک لەساڵی ۲۰۱۹ پیشان دەدات کە بەس ژمارەیەکی کەم لە حەشیمەتی کورد لەتورکیا بە زمانی دایکیان قسە دەکەن.

پارتە رامیاریەکانی کورد و دەزگاکانی بانگەشە بۆ زمان، هەڵمەتێکیان لەمانگی ژوەن دەست پێکرد و داوایان لەدەوڵەت کرد زمانی کوردی وەک زمانی فەرمی ئەم وڵاتە بە فەرمی بناسێت.

احتمال تجدیدنظر بریتانیا در مورد «تروریستی بودن» گروه پ.ک.ک

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب