برای میلاد یۆسفی: هیچ زانیاریەکەم لە چارەنووسی میلاد لە پەژاکدا نییە

  • ۲ سال قبل

چاودێر لە درێژە وتووێژی لەگەڵ قوربانیان ئەمجارە لەگڵ برای پەیمان جەعفەری دا قسەی کردووە.

ماڵباتی میلاد دوای ئەوەی کە ئاگادار بوونە کە منداڵەکەیان کوژراوە تا ئەوڕۆ هیچ زانیاریەک لە چارەنووسی نازانن.

یەکێک لە کردارە بەردەوامەکانی پەژاک/پەکەکە ئەوەیە کە دوای چەندساڵ کوژران جا ماڵباتەکان ئاگادار دەکاتەوە و لە زۆر حاڵەتیشدا شوێنی بە خاک سپاردنەکەی ناڵێت.

بە پێی ئەوەی زۆربەی ماڵباتەکان دەیڵێن پەژاک گوشاریان بۆ دێنێت کە لەبەردەم راگەیاندنەکان گفتگۆ بکەن تا ئەوەی کە لەسێبەری ئەم بێدەنگیەی میدیاکان هەر درێژە بە پێشلکاری مافی هاوڵاتیانی کورد بدەن.

یەکێکی دیکە لەو خاڵانە کە جێگای ورد بوونەوەی هەیە کردری پەژاکە لە بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕدا، بە پێچەوانەی ئەو بەڵێنەی کە بە داویانە و کنوانسیۆنی ژنێڤیان واژۆ کردووە کە کەڵک لە منداڵانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ وەرنەگرن.

لەوانەیە بکرێت هەڵخەڵەتاندن و رفاندنی گەنجان و منداڵانی و دواتر چەکدارکردنی و بەکارهێنانیان بۆ ئارمانجی گرووپەکەیان وەک تەنیان دەسکەوتی ئەمانە ناودێر بکرێت کە خۆیان وەک پارێزوانی مافی کوردان دەناسێن.

لەڕاستیدا ئەم کردارانە پێشلکاری مافی مرۆڤن کە ئەم گرووپە بەردەوام ئەنجامی دەدات و لەسەری پێداگرە.

 

دەقی چاوپێکەوتنەکە:

کاتێک کە میلاد گەنج بوو دایک و باوکی لێک جیا بوونەوە و ئێمە منداڵەکان لە ماڵی دایە گەورەم دەژیاین و هەڵبەت ماوەیەک من و میلاد لە ماڵی کرێ دا بووین.

کێشەی ماڵباتی بووە هۆی ئەوەی کە میلاد بەرەو مادە هۆشبەرەکان بڕوات و هەڵىەت من و میلاد ناکۆکی و ململانێ زۆرمان پێکەوە بوو.

دۆخەکە بە جۆرێک بوو کە من و میلاد ماوەیەک خەریکی کۆڵبەری بووین تا بەمجۆرە بژیوی ژیانمان دابین بکەین.

یەکێک لەو شەوانە کە خەریکی ئیش بووین، وەک بڵێی میلاد کە کاریگەری مادە هۆشبەرەکان لەسەری بوو ئەندامانی پەژاک دەبینێت، ئەوان دەزانن دۆخەکەی گونجاو نییە و کەڵک لەمە وەردەگرن و میلاد هەڵدەخەڵەتێنن.

دوای ساڵانێک لەجیابوونەوەی میلاد ، ئەوڕۆکە هیچ زانیاریەکەم لە چارەنووسی براکەم نییە و پەژکا قەت ئاگاداریەک لەبارەی دۆخیەوە پێمان نادات.

هیوادارم بتوانم بەم زووانە هواڵێک لە براکەم ببینمەوە و لە هەر دەوڵەت و رێکخراوێک کە بتوانێت زانیاریمان پێ بدات داوای هاوکاری دەکەم.

چاودێر لەبارەی ئەو کەسانەی کە بەدواداچوونەکانیان تا گەیشتن بە ئەنجامی دیار لەبارەی چارەنووسی نادیاری هاوڵاتیانی کورد کە گیریان خواردووە لە نێو ئەم گرووپانەدا درێژە پێدەدات.

برادر میلاد یوسفی: هیچ اطلاعی از سرنوشت میلاد در پژاک ندارم

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب