باوکی ئێلاهە پوور سادێقی: کچەکەم بەختەوەر بوو کە هەڵات لە چنگی پەژاک

  • ۲ سال قبل

ئێلاهە سادێقی پوور گەنجێکی ۱۷ ساڵە خەڵکی مەریوان کە لە قۆناخێکدا لە لایەن پەژاکەوە هەڵخەڵەتێنرا بوو بەڵام بە قسەی باوکی بەختەوەر بوو کە توانی دووبارە بگەڕێتەوە بۆ سەر ژیانی ئاسایی. چاودێر دیمانەیەکی لەگەڵ باوکی ئەنجام داوە و ناوبراو ئەزموونە ترسناکەکانی کچەکەی باس کرد.

باجگرتنی پەژاک و هەڵخەڵاتانی ئێلاهە

ماوەیەک بوو ئەندامانی پەژاک هاتۆچۆی گوندەکەمانیان دەکرد، هەندێک جار دەهاتنە ماڵمان. واتە وەها بوو کە هەر شەوێک هەندێکیان ماڵێکیان هەڵدەبژاد و دەڕۆشتنە ئەوێ، ئارمانجیان باجگرتن و دابینکردنی خواردمەنی بوو.

لەڕاستیدا ئێمە ناچار بووین هاوکاریان بکەین. هەندێک جار کەلوپەل و خواردەمەنیان بە زۆر لەماڵەکان کۆ دەکردەوە و تەنانەت دەبوو بە سرە سەردانی ماڵەکانیان دەکرد، ماڵی ئێمەش یەکێک لەو ماڵانە بوو کە ناچار بووین رێگایان بدەین چوونکە هەردەم چەند کەسی چەکدار بوون.

هەندێک لە دەرێ پاسەوانیان دەدا و هەندێکیش شێویان دەخوار و بەمجۆرە هەر دووپات دەبووەوە. ئێمە نەماندەوێرا قسەیەک بکەی یا لێیان بپرسین بەڕاستی لێیان دەترساین.

تا ئاستێک کە منداڵەکانمان لێیان دوور دەکردەوە. بەڵام کاتێک دەمبیستەوە کە لەگەڵ منداڵەکانم قسەیان کردووە و باسی رۆشتن بۆ هەندەرانیان بۆ منداڵەکانم کردووە.

شەوێک کە هەندێکیان لە ماڵمان بوون و سەرقاڵی شیو خواردن بوون لەناکاو بینیم کە یەکێک لە ئەندامانی پەژاک لە نێو حەوشەکە لەگەڵ کچەکەم قسە دەکات، لەو کاتەدا ئیشێکم بۆ پێش هات لە لایەن ماڵی دایکمەوە و ناچار بووم بڕۆم، نیو کاژێرێکم پێ چوو کە رۆشتم و گەڕامەوە.

کاتێک کە گەڕامەوە هاوژینەکەم وتی کچەکەمان دیار نەماوە. ئەندامانی پەژاکیش نەبوون. هەستم کرد کە لەنێو حەوش خەریکی ئیشێک بن هیچ کات بیرم لەوە نەدەکردەوە کە پەژاک کچەکەم برفێنێت. ئەویش لە نێو ماڵەکەی خۆمدا، ئەو بەس ۱۴ ساڵی بوو.

 

 

سەرەتای گەڕان بۆ بینینەوەی ئێلاهە

چەندین کاژێر چاوەڕوان ماین بەڵام هەواڵێکی لێ نەبوو و گەڕام بەدوایدا بەڵام هیچم نەبینیەوە، رۆژی دواتر توانیم گرووپێک لە پەژاک ببینم و دوای سڵاو و هەواڵ پرسی زانیم کە کچەکەمیان لەگەڵ خۆیان بردوو. هەر چەندە پێداگریم کرد کە کچەکەم بگەڕێننەوە وتیان هەناردوومانە بۆ قەندیل و لێرە نییە. زۆر تووڕە بووم چوونکە بێ نان و خۆێن و خوێدانەکەشیان شکان.

راستە ئێمە لە ترسی گیانمان رێگامان دەدان بێنە ماڵەوە بەڵام چیتر هزرمان لێ نەدەکردەوە کە هەموو رامیاریان لە بوون لە ماڵمان رفاندنی کچەکەمان بێت.

زۆر پاڕامەوە کە بیگەڕێننەوە، بەڵام وتیان چیتر هی تۆ نییە هی کوردستانە.

لەو کاتەدا پاسپۆرتم نەبوو کە بتوانم بڕۆم بۆ ئێراق تا هەواڵێکی لێ وەرگرم. چل رۆژی پێ چوو و خەریکی دەرکردنی پەساپۆرت بووم کە لەناکاو کچەکەم بە ژمارەیەک پەیوەندی پێوە کردم. ژمارەی ئێراق بوو. شەوێک کە پاسەوان بوو توانیبووی خۆی رزگار بکات و هەڵبێت و دواتر خۆی گەیاندبووە ماڵێکی گوند و لەوێیەوە پەیوەندی کردبوو.

گەڕانەوەی ئێلاهە

لە ئەنجامی بەدواداچوونەکانم دا توانیم خۆم بگەینمە کچەکەم و بیگەڕێنمەوە. کاتێک کە بینیم بڕوام نەدەکرد ئەمە کچی من بێت. زۆر کز و ژار ببوو.

دوای ئەمە کە گەڕایەوە بۆ ماڵەوە قسەم لەگەڵ کرد دەرکەوت کە ئەو شەوە قسەیان کردووە و پێێان وتووە کە ئەو کچێکی گەنجە و دەتوانێت لە هەندەران بخوێنێت و بەڵێنیان پێ دابوو کە بینێرن بۆئەورووپا، بەڵام کاتێک کە لەوڵات بردبوویانە دەرەوە چیتر باسی ئەورووپا ڕۆشتن کۆتایی هاتبوو و وتبوویان دەبێت لە شاخ بمێنیتەوە و بەم بۆنەیەوە چەندی جار لەگەڵیان کەوتبووە دەمەقاڵێ. بەڵام نەیتوانی بوو هیچ بکات. کچێکی ۱۴ ساڵان چ دەتوانێت بکات؟ چۆن دەتوانێت لەبەرانبەریان بوەستێت؟

دەیگووت تەنیا ئیشێک کە لەو ماوەیە ناچاریان کردووە ئەنجامی بدات هەڵگرتنی کەپسوولی ۵۰ کیلۆیی بووە کە تەنانەت لە خۆشی قوورستر بوون. ئەمە چارەنووسی کچەکەم بووە لە ئەشکەوتەکانی پەژاک. گەر زیندوو نەدەگەڕایەوە قەت لە خۆم خۆش نەدەبووم.

بەڵام بەختەوەرانە توانی خۆی رزگار بکات، لەو کاتەوە کە گەڕاوەتەوە ژیانی وەک پێش رفاندنی نەبوو زۆر گۆشە گیر و خەمۆک بوو و هەردەم دەترسا. لە بەر ئەوەی منیش دەترسام دووبارە بێن بە دوایدا و لە گوند هەناردمە دەرەوە و بۆ ماڵی یەکێک لە خزمەکانمان.

بە ڕای خۆم باشترین ئیشم ئەنجام دا چوونکە ڕێک هەر ئەو کاتەی کە ئێلاهەم هەنارد بۆ دەرەوەی گوند چەندین جار هاتنە ماڵمان و بەردەوام هەڕەشەیان لێدەکردین و دەیانگووت ئێوە سەر بە دەوڵەت و سیخۆڕن. کچەکەتان نابێت هەڵبێت و دەبێت بگەڕێتەوە.

وێڕای ئەوەی کە دوو ساڵ لەم پرسە تێپەڕ بووە هێشتاش دەترسم کە بیانەوێت بیکوژن و یا ماڵباتەکم بکوژن.

من زۆر جار بە بەرپرسانی خۆجێی گوند وتوومە و ناڕزایەتیم دەربڕیوە و وتوومە بۆ ئەمانە بە ئاسانی دێنە نێو گوندەوە و دەڕۆنە ماڵی خەڵک و ئەوەندە رێلاکسن کە ژەمە خۆراکیشیان لە ماڵی خەڵک وەردەگرن؟ ئەمە چ دۆخێکە؟ کچەکەی من بەخت یاری بووە و زیندوو ما، کچانی خەڵک بەڵام لە ئەشکەوەکان لەژێر خاک دەکرێن و تەرمەکەشیان ناگاتەوە ئێران….

پدر الهه پورصادقی: دخترم خوش‌شانس بود که از چنگ پژاک گریخت

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب