تورکیا؛ داگیرکردنی هەرێمی کوردستانی، کاولکردنی ژینگە و تاڵانکردنی ئاسەوارە مێژوویەکان

  • ۳ سال قبل

تورکیا هێشتا بە بیانووی پەکەکە لەهەرێم درێژە بەداگیرکاری ئەم ناوچە و لەناوبردنی ژینگەکەی دەدا. لەڕاستیدا، مەرجی دژواری ئێراق دوای شەڕی چەند ساڵە لەگەڵ داعش بۆ خۆی دایگرتووە و لەگۆڕەپانی کرداردا، بە بیاننوی شەڕ لەگەڵ تێرۆریزمی پەکەکە نرخێک بۆ دەسەڵاتی رامیاری و سەروەری خاکی بەغا و هەولێر لەبەرچاو ناگرێت و هەمووی ئەمانە بەم هۆیەوەیە کە پەکەکە بە هێرشەکانی خۆی بیانوو و دەرفەتی زێڕین دەدا بەتورکیا کە مەرجەکان بۆ دەوڵەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستان دژواتر بکات و خاڵ لەهەردوو لا وەربگرێت. تورکیا لەئێستادا ناوچە کوردنشینەکانی داگیر کردووە و لەهەرێم بێ مۆڵەت بنکە دادەمەزرێنێت کە هاوشێوەی ئەمەی لەناوچە کوردنشینەکانی سوریا ئەنجام داوە.

وێنەی سەرەوە پیشان دەدات کە تورکیا بۆ دانانی بنکەی سەربازی خۆی و دابینکردنی ئاسایشیان و زاڵبوونی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەکە هەوڵ دەدات تەنانەت هەموو سروشتی کوردستانی ئێران لەناو ببات. بوردمانی گوندەکان و شاخەکانی بە بیانوی بوونی پەکەکە و بڕینی دارەکان، کرداری نوێی تورکیا لەتەنیشت داگیرکاری سەربازی ناوچەکەدایە.

خاڵی پێکەنووکی لەم پرسەدا، کاردانەوەی پووچی بەرپرسانی هەرێم و بەرپرسانی دیکە بۆ ئەم هەنگاوەی تورکیایە. بۆ نموونە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری ئێراق، لەتویتێکدا کە ئیدانەی هێرشەکانی تورکیای بۆ سەر ناوچە سنووریەکان و ئاگربەردانی دارستانەکانی کوردستان نووسی تەنانەت ئامادە نەبوو لەوشەی تورکیا یا وڵاتی بیانی کەڵک وەربگرێت. ئەمە لەکاتێکدایە کە تائێستا بە هۆی هێرشەکانی تورکیا، دەیان گوندی گیانیان بەخت کردووە و دەیان گوند چۆڵ کراون و بەشێکی بەرچاو لەزەوی و باخ و مەزرا و دارستنەکانی ناوچە سنووریەکانی ئێراق لەئاگردا سووتاون و ئەنکەرە هیچ کات وڵامدەر نەبووە.

راپۆرتی راگەیاندنە جیاوازەکانیش باس لەوە دەکات کە بەرپرسانی کوردی ئێراق دەڵێتن نێزیکی ۹۰۰ دۆنۆم لەدارستانەکانی هەرێم لەدوو هەفتەی رابردوودا لەناو چووە. دەزگای پاکس هۆلەندیش وتوویە لەمانگی مەی تا سێپتەمبەری ۲۰۲۰، زیاتر لە ۲۰۰۰۰ دۆنۆم لەدارستانەکانی بە هۆی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان لەناو چوون.

لەمبارەوە نوێنەری هەدەپەش ناڕزایەتی دەربڕی. فەلەکناز ئۆجا نوێنەری هەدەپە لەڕێگای ورووژاندنی ئەم پرسیارە کە بڕینی دارەکانی کوردستانی ئێراق و فرۆشتنیان لەتورکیا، هەروەها بوردمانی ناوچە سڤیل نشینەکان و سووتاندنی زەویە کشت و کاڵییەکان لەسەردەستی دەسەڵاتی تورکیا، خوازیاری وڵام بوو لە لایەن فواد ئۆکتای جێگری سەرۆک کۆمارەوە.

هەروەها نوێترین هەنگاوی مەترسیداری تورکیا لەهەرێمی کوردستان، کڕینی زەوینە. هاکان قاراچای کنسولی تورکیا لەهەولێر وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە، وتوویە وڵاتەکەی زەوینی لەهەرێمی کوردستان کڕیوە و دارەکانی ئەم زەویانەی بڕیوە. هەڵبەت نەیگووتووە کە مۆڵەتیان لەکێ وەرگرتووە بۆ کڕینی و دامەزراندنی بنکەی سەربازی. راگەیاندنەکانی لەراپۆرتەکانیاندا چالاکی کڕینی زەوین و بڕینی دارەکانی ئەم ناوچە دەبەستنەوە بە دیدارەکانی نێوان ئەنکەرە و هەولێر لەسەر دەستی مەسروو بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کە پشتڕاست کراوەتەوە و بەڵێندەری ئەم پرۆژەیە دراوە بە هۆڵدینگی چەنگیز کە هی محەمەد چەنگیزە. دارەکانی ئەم زەویانە بڕدراون و شوێنە مێژوویەکان تێکدراون و رێگا بۆ پەیوەندی لەگەڵ بنکە سەربازیەکانی تورکیا دروست کراوە. بەگشتی دەبێت بگوترێت تورکیا خەریکی سەقامگیرکردنی بوونی سەربازی و داگیرکاریەکەیەتی لەناوچە کوردنشینەکانی سوریا و ئێراق بە بیانووی شەڕ لەدژی پەکەکەیە و دەیەوێت ئیدعا کۆنەکەی خۆی لەمەڕ ئەم ناوچانە بخاتەوە بەر باس و بەدواداچوونی بۆ بکات تا بیخاتە سەر خاکی خۆی.

ترکیه؛ اشغال اقلیم کردستان عراق، تخریب محیط‌زیست و غارت آثار باستانی

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب