کێشەی ژیان و نەبوونی تێگەیشتن هۆکاری فریو و ئەندامێتی تاکەکانە لە نێو پەکەکە دا/ لەیلا عەفرین کێیە؟

  • ۴ ماه قبل

چاودێر لەگەڵ پێشەوا ئەندامی دابڕاوی پەکەکە لەبارەی لەیلا عەفرین فەرماندەی بەشی ژنانی پەکەکە دیمانەیەکی ئەنجام داوە.

ئەو لەم دیمانەیەدا ئاماژەی بە خاڵی زۆر سەیر و واق کەر لە هەڵسووکەوت وشێوەی بیرکردنەوەی هەندێک لە فەرماندەکان لەنێو پەکەکە دا دا.

هەروەها ئەم ئەندماە باسی دۆخی ناگونجاوی کەسەکانی کرد کە بە زۆر لە کەمپەکانی پەروەردەی پەژاک دان تا بۆشایی هێزیان بۆ قەرەبوو بکەنەوە کە بوونەتە قوربانی ئامانجەکانی رامیاری سەرکردەکانی ئەم گرووپە.

ئەم کەسە لە کۆتایدا ئاماژەی بە بەرپرسیارتی ئێران لە مەڕ باشتر کردنی دۆخی ئابووری و چارەسەرکردنی کێشەی بژیوی ژیانی ناوچە سنووریە کوردنشینەکان دەکات.

دەقی دیمانەکە:

بە کورتی لە بارەی شێوازی تەڤلی بوونتان بڵێن

چاو لێکەن، کاتێک کە دەڕۆیتە ژینگەی پەکەکەوە دەبینیت کە زۆربەی ئەندامانی تەڤلی بوو لەلایەن پەکەکەوە هەڵخەڵەتێنراون.

ریشەی سەرەکی ئەندامانی پەکەکە لە کۆمەڵگای هەژار و بێ ئیش و تووش بوو بە مادە هۆشبەرەکان و کێشەی ماڵباتییەوە هەیە.

منیش یەکێک لەوانە بووم کە بە هۆی کێشەی ماڵباتییەوە ڕۆشتم بۆ کوردستانی ئێراق تا ئیشێک بکەم و بژیوی ژیانم دەربێنم و کێشەکان چارەسەر بکەم کە پێشیان لە خوێندنم دەگرت.

ماڵباتی حەوت کەس بوون چوار برا و خۆشکێک و من منداڵی سێێەم بوو. باوکم پیر بوو و دایکم نەخۆش. براکانم لەماڵی ئێمە دەژیان و دەستێوەردانی ژیانیان دەکردین.

کە سنووری کوردستانی ئێران و ئێراق ناوچەی مەریوان لەگەڵ چەند کەسێکی چەکدار کە بە ناوی گۆمرێکەوە باجیان لە کۆڵبەران دەستاند ئاشنا بووم، لێیان پرسی بۆ کوێ دەڕۆی؟ وتم بۆ ئیش کردن بۆ کوردستانی ئێراق.

ئەوان بە فێڵ و درۆ و بەڵێنی ئیش و شوێنی نوستن و داهات منیان فریو دا و هەشت بۆ نۆ کاژێر بە پێیان ڕۆشتین تا ئەوەی کە گەیشتینە کوردستانی ئێڕاق.

لەبەر ئەوەی کە ئۆتۆمبێلێک لەگەڵ بوو لەگەڵ شوۆفێرەکە و نامەیەک کە پێیان دابووم لەڕێگای ئەوەوە هەناردیانەوە بۆ ماڵێ و پێیان وتم گەر بازگە پرسیاریان کرد بڵێ دەڕۆم بۆ سەردانی فامیل.

ئەو سنوورەی لێ تێپەڕین و بازگەکەمان پەڕاندەوە لە ژێر چاودێری یەکێتی دا بوو و بۆم سەیر بوو کە بۆ وایان پێ گوتم.

کەوایە ئێوە بە مەیلی ئیش و ژیانی باشتر رۆشتبووی و کەوتیتە نێو داوەوە؟

بەڵێ من هیچ مەیل و حەزێکی رامیاریم نەبوو. بەڵکوو تا دیپلۆمم خوێندبوو و هیوام ڕۆشتن بۆ زانکۆ بوو و داهاتوویەکی جیاواز لە پارتە کوردیەکانم بۆ خۆم وێنا دەکرد.

ئارمانجی من بەس دەست خستنی ئیش بوو تا بتوانم هەندێک لە کێشەکانی ماڵباتم بڕەوێنمەوە و داهاتێکیان بۆ دابین بکەم.

داوی ئەوەی کە گەیشتن چ ڕووی دا؟

دوای تێپەڕ بوونی دوو ڕۆژ هەناردمیان بۆ موسافرخانە کە لەناوچەی پێنجوین بوو، بۆ قەندیل، دواتر جل و کەلوپەلەکانیان لێ ستاندم و وەها گەڕان پێم دا وەک بڵێی گیراوم.

دوای ئەوە کەسێک بە ناوی فەرهاد لەگەڵم قسەی کرد و قسەکانی بۆنی هەڕەشە و گوشاریان لێدەکات پێی وتم “نابێت لەگەڵ ئێرانییەکانی ئێرە لەیەک شوێن بیت نابێت بە تەنیا بیت نابێت قسەی دەرەوەی قسەکانی ئێمە بکەیت و دەبێت دووپاتیان بکەیتەوە هەرچیت پێ دەڵێن. نابێت بە چاوی پیس چاو لەژنان بکەیت، بەڵکوو دەبێت ئەوەی فەرماندە دەڵێت گوێ ڕایەڵی بیت”.

باسی یاسا و ڕێسای کەمپی پەروەردەمان بۆ بکە

لەو کەمپەدا شەوان کاژێر حەوت کەناڵێکی دەنگووباسی پەکەکە هەبوو کە مافی ئەوەمان هەبوو بەس ئەوە ببینین و کاژێر ‌هەشت دەبوا بڕۆشتباینەوە بۆ ژوورەکانم. ژووری ئەوەندەی دەپۆیەک و شوێنی حەوت بۆ هەشت کەس، بەڵام فەرماندە بۆ خۆی قەڕەوێڵەی جیاوازی هەبوو.

رۆژانە کاژێر چوار و نیوی بەیانی بەخەبەریان دەکردینەوەوە دوای کاژێرێک وەرزش، ڕیزیان دەکردین و هەندێک جووڵەی سەربازیان لە قەوارەی پەروەردە پیشان دەداین.

کەوایە ئەمە بوو دەرئەنجامی ژیانی باشتر و قسە هەڵخەڵەتێنەرەکان؟

لە سێ ڕۆژی یەکەم دا دەرکەوت کە نە ئیشێک هەیە و نە شوێنی خەوتنێک کە بەڵینیان دابوو و نە پارەیەک.

ئەوان لە منداڵانی کورد وەک خزمەتکاری خۆی بۆ لەتە نانێک یا پاکەتێکی جگەر هەرجۆرێک کە دەیانویست کەڵکیان وەردەگرت.

کە زانیت مەرجەکان توندە، هەوڵی گەڕانەوەت نەدا؟

من لەگەڵ فەرهاد قسەم کرد و وتم وایان بە من وتووە کە ئیش و شوێنی نوستوون و چام پێ دەدەن بەڵام وەها نەبوو من دەمەوێت بگەڕێمەوە.

لەو کاتە دا قەت پەکەکەم نەدەناسی بەڵام تێگەیشتم کە بێ بڕوا بوون بە ئەندامانی ئێرانی زۆرە.

فەرهاد پێی وتم دوای خولی پەروەردە دەتنێرم بۆ شوێنێت تا لەگەڵت قسە بکەن و بتنێرنەوە بۆ ماڵێ و منیش بڕوام کرد.

باسی دۆخی فەرماندەکان بکەن لەو ساڵەدا کە لەوێ بووی.

ئەوان هەردەم باسی ئۆسمان ئۆجالانیان دەکرد وا دیار بوو لەگەڵ گرووپێکی هەزار کەسی لە پەکەکە جیا ببووەوە.

لەو ڕۆژانەدا ناکۆکی ناوخۆیی بە ڕوونی دیار بوو لەنێوان فەرماندەکان دا، ئێمە مافمان نەبوو چاو لە کچان بکەن بەڵام فەرماندەکان هەر جۆرێک بیانویستبا هەڵسەوکەوتیان دەکرد. بۆ نموونە، لە دوائین خول دا یەکێک لە فەرماندەکان لەگەڵ کچێکی ئێرانی خەڵکی ماکۆ هەڵات.

یەکێک لەو ڕۆژانە کەسێک هاتبوو کە دەیگووت هەڤاڵ جۆمایە کە هەر ئەو جەمیل بایکەیە، ئەو دژی باڵی ئۆسمان بوو.

پێش ئەوەی کە دەست پێبکات، دووبارە هەڕەشەی لێکردین گەر کێشەیەکتان هەیە یا بێ ئاکاری لە کەمپ هەیە باسی نەکەن.

من تا ئەو کات جەمیلم نەدەناسی، ئەو نێزیکی پازدە بۆ شازە پاسەوانی هەبوون کە یەکیان چای بۆ دەبرد یەکی سەندەڵی بۆ دادەنا و ئەوی دیکەشیان بەتانی لەسەر سەندەلییەکە بۆ ڕادەخست.

لە کۆبوونەوەی جەماڵ بایک دا ئامادە بووی؟

بەڵێ، لەوێ پێم وت بۆ دەبێت ئەمانە هەڵمان بخەڵەتێنن و درۆمان لەگەڵ بکەن؟ من بۆ ئیش بۆ کوردستانی ئێڕاق هاتبووم و ئەوان بەڵێنی ئیشیان پێ دام، بەس لە وڵام دا وتی “تۆ هێشتا پەکەکەت نەناسیوە بڕێک بمێنەرەوە تا بیناسیت” و بەداخەوە ڕێگای قسە کردنی پێ نەدام.

باسی بەردەوامی خۆلی پەروەردەمان بۆ بکە

کە خولی پەروەردە تەواو بوو بە هیوای گەڕانەوە بۆ ماڵێ و ئەوەی کە قسەم لەگەڵ دەکەن، هەموو فەرماندەکان لەگەڵم ناڕێک ببوون و منیان هەنارد بۆ ناوچەیەکی دیکە، دوورتر لە سنوورەکنی ئێران و بۆ پەروەردەیەک بە ناوی مەزڵووم دۆغان کە پەروەردەی ئایدیۆلۆژیک و رامیاری بوو.

لەوێ ئێمە دوو کەمپمان هەبوو یەکێک هی تورکی و ئەوی دیکەش کورد. ژمارەی ئەندامانی هەر کەمپێک ۵۰ بۆ ۶۰ کەس دەبوو.

پەروەردەیان لەبارەی پرتووکی نوێ ئۆجالان بە ناوی پاراستنی گەلێک بوو.

لەو پرتووکەدا ئۆجالان دەڵێت کە ئێمە ئایدیۆلۆژی دەوڵەتی کوردیمان بە لاوە ناوە و هەوڵ دەدەین لە گەڵ دەوڵەتە دەسەڵاتدارەکان ڕێک بکەوین، بەڵام کاتێک چاوم لە ژینگەکە دەکرد و ئەندامانێک کە ساڵانێک بەس شەڕ و کوشتنیان بینیوە و هزریان لە دەوڵەت کردووتەوە تێگەیشتنی ئەمانە بۆیان دژوارە.

هەندێک دەیانگووت کە لە ئۆجالان تێدەگەن و دەزانن بەڵام ئەوانە بۆ خۆیان خراپتر لەوانی دیکە بوون.

بەرپرسی ئەو خولە مستەفا قەرەسوو بوو. ئەو کەسە چەندین جێگرەوەی لە کەمپی پەروەردە هەبوو دوو ژن و دوو پیاو.

زۆربەی ئەوانە لەوانە بوو کە لە سوریا لە پۆلی خۆێندنی ئۆجالاندا ئامادە ببوون و دەیانگووت کە لە ئۆجالان تێدەگەن بەڵام هەڵسووکەوت و قسەکانیان بۆنی دیکتاتۆری لێ دەهات.

لەکاتێکدا کە زۆربەیان نەخوێندەوار بوون و گوندی و زۆربەیان وەک من لە تەمەنی منداڵی فریویان خواردبوو.

لەگەڵ هەموو ئەمانەدا، هەوڵێکی دیکەت نەدا بۆ گەڕانەوە جگە لە باس کردن لای فەرماندە فەرهاد؟

سنووری تورکیا و سوریا تێل دڕکێک زیاتر نەبوو، من بەس بە دوای ئەوە بووم تا کەی کەسێک قسەم لەگەڵ دەکات تا بگەڕێمەوە بۆ ماڵێ بەڵام بە جێگای قسە هەڕەشەیان لێکردم و دوای ڕاپۆرتیان لێکردم.

لە سەرەوە ئاماژەم دا کە هەردەم لەژینگەی پەکەکەدا گۆمان لەسەر ئەندامە ئێرانیەکان هەبوو و بێ ڕێزیان پێدەکرا.

باسی لەیلا عەفرینمان بۆ بکە

لەیلا یەکێک لەو ژنانە بوو کە لە منداڵییەوە تەڤلی کرابوو خەڵکی کوردستانی سوریا و شاری عەفرین بوو دەیگووت لە ئۆجالان تێدەگات.

ئەوان لەبەر ئەوەی بۆ خۆیان فەرماندە بووم هەرچیان بوویستبا دەیانکرد بەڵام لەئەنجامدا بە قسە ڕەقییە و بێ ڕێزیەوە لە گەڵ کەسانی دیکە قسەیان دەکرد لەم خولەدا هەمووان تووڕە بوون لە دەست ئەم ژنەوە.

بۆ نموونە گەر بمەوێت بڵێم، کچێکی ئێرانی خەڵکی سەلماس بوو کە دوو گورچیلەکەی کێشەیان هەبوو و زۆر جار لەیلا بێ ڕێزی پێکردبوو و پێ دەگوت سەرباز.

ئەو کچە شازدە ساڵی بوو و لەڕۆژێکی گەرمی هاویندا لەم خولەی پەروەردە دا، بە چەک تەقەی لە ژێر چناکەی خۆی کردبوو و خۆی کوشتبوو.

باسی هەندێک لەو کەمپانە ئەوە بوو کە ئەو کچە وەک شەهید رابەگەینن یا نا، هەندێک دەیانگووت خائینە، بەڵام کەس ڕەخنەی لە لەیلا نەدەگرت لەبەر هەڵسووکەوتەکانیەوە.

لەیلا وەک فەرماندەکانی دیکەی پەکەکە ڕەستەیەکی لە پرتووکەکانی ئۆجالان دەردەهێنا و هەردەم دووپاتی دەکردەوە بۆ ئەندامە نوێیەکان و ژێستی پێوە دەدا.

من هەرگیز کاتی خوکوژی ئەو کچە ئێرانییە لە بیر ناکەم و بەداخم کە بڵێم خۆکوژی چارەنووسی هەندێک لە ئەندامانە لەم گرووپە دا.

نازانم چیان لە تەرمەکەی کرد، بەڵام ساڵانێک دواتر لەیلام لە قامشلی بینی. بەس خواردبووی و خەوتبوو و بە ڕەنجی کەسانی دیکە ببووە سەرۆکی رۆژئاوا.

دوای ساڵانێک هیچ نەگۆڕدرابوو، تەمەنی زۆر ببوو و لافی ژنانەی لێدەدا.

ئێستا لەیلا هاتبوو کە بڵێت ئێمە دەوڵەتمان ناوێت، ئێمە سیستمێکی خۆسەرمان هەیە، بەڵام هەڵسووکەوت و کرداری پێچەوانەی ئایدیۆلۆژیەکەی بوون.

زۆرێک لە خەڵکی سوریا ئاوارە ببوون و منداڵەکانیان کوژرابوون، بێ ئاکاری لە ئەنجامدا پێشکەوتبوو وبە سەرچاوەی خەڵکی سوریا، کەسانی وەک لەیلا لە ئۆتۆمبێلی بە نڕخ و ماڵ ڕازاوەدا بە ناوەی پەکەکە بۆ خۆیان دەژیان.

دۆخی خۆت چی لێهات؟

ساڵی ڕابردوو بێ ئەوەی کە کەسێک قسەم لەگەڵ بکات و تەنانەت ئەوانەی کە دەیانویست هەڵبێن هەردەم ڕووبەڕووی مەترسی کوشتن لە پشتەوە لاکاتی هەڵاتن دەبوونەوە.

گەر دەیانگرتن یا لەگرتووخانە دەکران یا دادگایی دەکران کە پێیان دەکوت پلاتفۆرم و دەبوا وەک کوێلە چەندین ساڵ ئیش بکات، یا تەنانەت تا شوێنێک کە ئەم بابەتە وای لێدەهات کە هەڵگرتنی چەکیان بۆ قەدەخە دەکرد چوونکە بڕوایان بەم کەسانە نەبوو.

منیش جیاواز لەمە نەبووم و بە جێگای قسە هەڕەشەیان لێکردم کە لەکاتی هەڵاتن دا کوشتن بەرم دەکەوێت بۆیە چارەیەکم نەبوو جگە لە هەڵگرتن و سووتان.

منیان گواستەوە بۆ شاخەکانی تورکیا شوێنێک کە قەت لە خەونیش دا خەونم پێوە نەبینیبوو کە ڕۆژێک ڕوو بدات.

ئەشکەوتی تەڕ و مەرجی ژیانی دژواری زستانی بێ خۆشتن، بێ لانی کەم مەرجی تەندرووستی کە لەوانەیە باس کردنی زۆر دژوار بێت، ئەمانە ئەو ژیانەی بوون کە بۆمیان پێکهێنا.

پێت وایە دەوڵەتی ئێران چ بکات بۆ ئەوەی ئاستی تەڤلی بوونی منداڵان و گەنجای کوردی ئێرانی بۆ ئەم گرووپانە کەم بکات.

کاتێک چاو لە ژینگەی پەکەکە و پەژاک دەکەین، دەبینین کە زۆربەیان هەڵخەڵەتێنراون.

گرووپە ئاماژە پێدراوەکان دەرگایان بۆ هەرکەسێک ئاوەڵایە کە بە جۆرێک لە ژیانی خۆیدا کێشەی هەبوو و بۆ ئەوەی تەڤلی ببێت.

مەبەستم ئەوانەن کە تووشی کوشتن، دزی و مادەی هۆشبەر بوون. هەروەها منداڵەکان بە هۆی هەست و سۆزیان و نەناسینی ئەم گرووپانە دەبنە پاروو بۆ ئەم گرووپانە.

ڕاستی ئەوەیە کە چوونکە منداڵەکان ئەم گرووپانە ناناسن، بێ ئەوەی بزانن تەڤلی دەبن و ڕێگای گەڕانەویان نییە.

ئاستی خوێندەواری ئەو کەسانەی کە تەڤلی دەبن بەداخەوە زۆر لەخوارێیە یا ئەوەتە نییانە. ئەوانەی کە ئاستی خوێندنی بەرزیان هەیە لەگەڵ تێپەڕبوونی کات و ناسینی راستییەکان دادەبڕن.

دەوڵیتی ئێران پێویستە مەرجێک بڕەخسێنێت تا کێشەی ئابووری و بژیوی ژیانی خەڵکی ناوچەکە چارەسەر بێت. هەروەها زاناکردنی بەشێک لە خەڵک و ماڵباتەکان لەبارەی ئەم گرووپانەوە زۆر بە کاریگەر دەبێت.

بە ڕای من تێکۆشان لەگەڵ هزر و هەڵسووکەوت بەس بە پەروەردە دەکرێت، چوونکە ئەوانەی کە تەڤلی پەکەکە دەبن،  سیستم لەسەریان پێداگرە کە “پەروەردە پەروەردە”.

مشکلات زندگی و عدم آگاهی موجب فریب و عضویت افراد در «پ ک ک» میشود/«لیلا عفرین» کیست؟

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

کُردی

آخرین مطالب