کۆڕە مامی محەمەد ئەمین غۆڵامی: بۆ پەژاک یاری بە داهاتووی گەنجان دەکات؟

  • ۲ سال قبل

چاودێر لە درێژە وتووێژی لەگەڵ قوربانیان ئەمجارە لەگەڵ کۆڕە مامی محەمەد ئەمین غۆڵامی دا قسەی کردووە.

ماڵباتی محەمەد ئەمین غۆڵامی هیچ زانیاریەکیان لێی نییە و نازانن کە چارەنووسی لەنێو پەژاک چۆن چۆنییە.

یەکێک لە کردارە بەردەوامەکانی پەژاک/پەکەکە ئەوەیە کە دوای چەندساڵ کوژران جا ماڵباتەکان ئاگادار دەکاتەوە و لە زۆر حاڵەتیشدا شوێنی بە خاک سپاردنەکەی ناڵێت.

بە پێی ئەوەی زۆربەی ماڵباتەکان دەیڵێن پەژاک گوشاریان بۆ دێنێت کە لەبەردەم راگەیاندنەکان گفتگۆ بکەن تا ئەوەی کە لەسێبەری ئەم بێدەنگیەی میدیاکان هەر درێژە بە پێشلکاری مافی هاوڵاتیانی کورد بدەن.

یەکێکی دیکە لەو خاڵانە کە جێگای ورد بوونەوەی هەیە کردری پەژاکە لە بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕدا، بە پێچەوانەی ئەو بەڵێنەی کە بە داویانە و کنوانسیۆنی ژنێڤیان واژۆ کردووە کە کەڵک لە منداڵانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ وەرنەگرن.

لەوانەیە بکرێت هەڵخەڵەتاندن و رفاندنی گەنجان و منداڵانی و دواتر چەکدارکردنی و بەکارهێنانیان بۆ ئارمانجی گرووپەکەیان وەک تەنیان دەسکەوتی ئەمانە ناودێر بکرێت کە خۆیان وەک پارێزوانی مافی کوردان دەناسێن.

لەڕاستیدا ئەم کردارانە پێشلکاری مافی مرۆڤن کە ئەم گرووپە بەردەوام ئەنجامی دەدات و لەسەری پێداگرە.

 

دەقی دیمانەکە:

چەندین ساڵ پێش باوکی محەمەد ئەمین کۆچی دوایی کرد بۆیە محەمەد و خۆشک و دایکی پیری لە لای ئێمە دەژیان و هەوڵمان دەدا پێکەوە تا ئەو ئاستەی دەکرێت یارمەتیدەریان بین بەڵام بەداخەوە دۆخی دارایی باشیان نەبوو.

محەمەد ئەمینیش زۆر هەوڵی دا کە ئیشێک بکات بەڵام چونکە نەیدەتونی ئیشێک ببینێتەوە و ئیشێکیش نەبوو خەمۆک ببوو.

لەنێو ماڵباتماندا هیچ کات نێوی پارتێک نەدەبیسرا و هیچ کات بیریشی لێ نەدەکرایەوە کە محەمەد ئەمین وەها بڕیارێکی دا، هەڵبەت باشتر وایە بڵێین بڕیانی خۆشی نەبوو بڕیاری هەڤاڵەکەی بە ناوی حەمید بوو.

وا دیارە پێشتر پەیوەندی بە پەژاکەوە هەبوو و کاتێک کە خۆشی دانی پێدانا وتی کە لەنێوان دەردەدڵەکانی هەڤالان کە بۆ یەکترمان باس دەکرد پێشنیازیان پێکردم بۆ رزگار بوون لەم دۆخە خراپەی ژیان تەڤلی ببم بۆیە بڕیارم دا کە پێکەوە بڕۆین بەڵام کاتێک کە گەیشتینە ئەوێ زانیم کە چ هەڵەیەکی گەورەم کردووە چونکە ژیانی ئەوێ زۆر خراپتر و لەلووکەی هەژاری لە گوندی خۆمان دا بوو.

دوو مانگ پێکەو بووین بەڵام کاتێک کە زانم بڕیارە لێکمان دابڕن پێکەوە بڕیارمان دا کە لەکاتێکی دیاری کراو دا لە هەرکوێ بین هەڵبێین تا بتوانین پێکەوە بگەڕێینەوە.

ئێستا سێ مانگە کە حەمید گەڕاوەتەوە بەلام بەداخەوە هیچ هەواڵێک لە کۆڕە مامم نییە، نازانم چ بکەم.

وێڕای هەموو کێشەکان نازانم دەبێت چی لەگریانەکانی دایکی پیر و خۆشکەکەی بکەم.

ماوەیەک پێش ئێستا ویستم بڕۆم بۆ ئێراق بەدوایدا بەڵام هەڤاڵە گەڕاوەکەی حەمید پێمی وت ناکرێت بڕۆیتە ئەوێ و ناتوانیت بیبینی چ بگات بەوەی کە بتەوێ بیگەڕێنیتەوە.

بەڕاستی چیتر نازانم کە پەنا بۆ کوێ ببەم و لە کێ داوای یارمەتی بکەم بۆ سەرکردانی ئەم گرووپە یاری بە داهاتووی ئەم منداڵ و گەنجانەوە دەکەن؟

چاودێر لەبارەی ئەو کەسانەی کە بەدواداچوونەکانیان تا گەیشتن بە ئەنجامی دیار لەبارەی چارەنووسی نادیاری هاوڵاتیانی کورد کە گیریان خواردووە لە نێو ئەم گرووپانەدا درێژە پێدەدات.

 

پسر عموی محمد امین غلامی: چرا پژاک با آینده نوجوانان بازی می کند؟

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب